ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی هێلەک زەردەکان هۆڵەنداشی گرتەوە

بۆ پشتگیری وهاوپشتی دەربڕین لە خواست و دواکارییەکانی کرێکاران و جەماوەری ناڕازی فەرەنسا و دژایەتیکردنی سیاسەتەکانی مارک ڕووتە لە چەند شاری گەورەی هۆڵەنداش ئەمستەردام، ڕۆتەردام ، دەنهاخ و ماستریخت ڕێپێوان و خۆپیشاندان بەڕێوە چوو.

خۆپیشاندەران بە هەڵگرتنی گوڵی سپی و زەرد و بە دروشمی ” ئەبێت دادپەروەرانەتر بێت” ، ” با پێکەوە خەبات بکەین بۆ باشترکردنی ژیانی نەوەکانمان لە داهاتوو” بە شەقامە سەرەکییەکانی ناو مەڵبەندی شارەکاندا ڕێپێوانیان کرد . لە ئەمستەردام بە ووتنەوەی گۆرانی ” دووڕی ناشرین” دژایەتی خۆیان سیاسەتەکانی سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا دەربری ” هۆڵەندا ، ئۆه هۆڵەندا، لێرە هیچ باش نییە، ئەبێت مارک ڕووتە دەسەڵات بە جێبهێڵێت ، ئینجا ژیان باشتر ئەبێت” .

لە ئەمستەردام سێ خۆپیشاندەر بە بیانووی پێشێلکردنی یاساکانی خۆپیشاندان و هەڵگرتنی چەقۆ، یاری ئاگرینیی دەستگیرکران.

سەرباری هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری زیادکردنی باجی سووتەمەنی ، ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان بەردەوامن و تا دێت بەرفراوانتر ئەبنەوە و ئاستی داواکارییەکان بۆ دەستلەکارکێشانەوەی ئیمانوێل ماکرۆن بەرزبۆتەوە

لە بەردەوامی ڕۆژانەی پێکدادانەکانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی پۆلیسدا ژمارەی دەستگیرکراو بریندارەکان تا دێت ڕوو لەسەر ئەکەن . تا ئێستا نزیک بە ١٥٠٠ خۆپیشاندەر دەستگیرکراون ،  ١٣٥ خۆپیشاندەری تریش بریندار بوون

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*