خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ سێ نوسین ده‌رباره‌ی فه‌ڕه‌نسا و بزووتنه‌وه‌ی هێله‌ك زه‌رده‌كان/ کارزان عزیز

(كامه‌ران مه‌نتیك و مه‌ریوان وریا قانع و هاوار محمد)

تێبینی/ لینكی هه‌ر سێ نوسینه‌كه‌ له‌ خواره‌وه‌دا هاتووه‌

یه‌كه‌م: ده‌رباره‌ی نوسینه‌كه‌ی كامه‌ران مه‌نتیك به‌ ناونیشانی (به‌هاری عه‌ره‌بی و پایزی ئه‌وروپی)وه‌ك له‌ ناونیشانه‌كه‌دا تێبینی ده‌كرێت، نووسه‌ر ڕه‌شبینه‌ به‌وه‌ی له ئێستادا له‌‌ فه‌ڕه‌نسا ڕووده‌دات مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی له‌ “پایز” ئومێد و گه‌شبینی بێت كه‌ پێموانییه‌ نووسه‌ر لێم ببورێت ئه‌گه‌ر ئه‌م مانایه‌ی بده‌مه‌ پاڵ. له‌ سه‌ره‌تای نوسینه‌كه‌ تا كۆتایی دیار نییه‌ بۆچی نووسه‌ر دڵگرانه‌ به‌و ڕووداوه‌، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ پێشبینی جه‌نگێكی دیكه‌ی جیهانیی ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی داتا و فاكتی ورد له‌و باره‌وه‌ به‌ جه‌نگه‌ هه‌ڵگیرساوه‌كانی پێشتر به‌ شێوه‌یه‌كی به‌راوردكارانه‌ ده‌خاته‌ڕوو و دواتریش ئه‌و پێشبینییه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌چنێت. 

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*