گەڕاندنەوەی مووچەی پاشەکەوتکراو بەڵێنێکی پێش هەڵبژاردن بوو

بەڵێنەکانی پارتە کوردییەکان و دروشمە ڕەنگاو ڕەنگەکانیان لە ڕێی حکومەتەکەیان، هەر وەک بەڵێنەکانی بیست و شەش ساڵی ڕابردویان، هێندە زۆری نەخایاند لە دوای بانگەوازی هەڵبژاردنەکانیان و بون بە تۆز و چون بە ئاسماندا. سەبارەت بە موچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەران و کارمەند و کرێکارانی دەوڵەتی، ڕێباز حەملانی وەزیری دارایی ڕایگەیاند : ” مووچەی مانگی ١٠ ، ١١، ١٢ پاشەکەوت ناکرێت و ئەو سێ مانگە قەرزە لای حکومەتی بەغدا”  واتە موچەی ئەو سێ مانگەیان سپارد بە نادیار وەک مووچەکانی پێشوو . لە بارەی لابردنی بڕیاری پاشەکەوەتکردنی مووچەش ووتی : دوای دەرکردنی یاسای چاکسازی خانەنشینی لە پەرلەمانەکەیان ئەوکات باس لە پیاچونەوە بە چاککردنی موچەی پاشەکەوت کراو ئەکرێت، کە ئەم کارەشیان ئەگەر بیانو و پاساوێکی تری بۆ نەهێننەوە ئەوا بۆ دوای دانیشتنی بەناو پەرلەمانەکەیان بۆ چەند مانگی تر دوا ئەکەوێت . ئیتر هیچ قسەیەک نییە لەسەر گەڕاندنەوەی مووچە بەناو پاشەکەوتکراوەکانی تر کە چەندەها ساڵە بە ناوی قەیرانی ئابورییەوە لە کرێکان و کارمەندانی کوردستان بڕاوە. ئەوەش بخەینە ڕوو کە وەزیری دارایی و حکومەتی هەرێم لەسێ مانگ لەمەوبەرەوە، بڕیاریان دەرکردووە کە ئەو قەرزانەی حکومەت لای هاوڵاتیان و …..بە کارمەند و فەرمانبەرانیشەوە ئەبێ لەماوەی ١٠ ڕۆژدا بگەڕێننەوە بۆ حکومەت و بە پێچەوانەشەوە کاری یاساییان بەرامبەر ئەکرێت و سزاکانیشیان چەندبارە بەسەردا ئەسەپێنن. حکومەتی بۆرژوازی هەرێم سەرەڕای هەلومەرجی نەبوونی و گرانی و بێدەرامەتی و ژیانێکی پڕ لە مەرگەسات، بەم کارەشی ئەوەندەی تر فشار و قورسایی ئەخاتە سەر جەماوەری بێبەشی کوردستان .

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*