ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سوودان، كڵپه‌یه‌كی نوێ

له‌ چوار شه‌مەی ڕابردووه‌وه‌، زۆرێک له‌ شاره‌کانی سوودان بوونه‌تە شانۆی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی سوودانییه‌کان، تا ئه‌وه‌ی که‌ پایته‌ختی وڵاته‌که‌ “خه‌رتووم”یشی گرته‌وه‌. ده‌ستپێکی ناڕه‌زایه‌تییه‌ هه‌نووکه‌ییه‌کان له‌ شاری ئه‌تباره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی باکوری سوودانه‌وه‌ بوو له‌لایه‌ن‌ دانیشتووانی شاره‌که‌ و خوێندکارانی خوێندنگه‌ ئاماده‌ییه‌کانه‌وه‌ به‌هۆی دووقاتبوونه‌وه‌ی نرخی خواردنی به‌یانیان و سێ قاتبوونه‌وه‌ی نرخی نان بۆ سێ جونه‌ی، که‌ له‌لایه‌ن نانه‌واخانه‌کانه‌وه‌‌ ئه‌و نرخه‌ ڕاگەیەنرا‌‌

گۆڕه‌پانی جاکسۆن له‌ پایته‌خت و زۆربه‌ی مه‌یدانه‌ گشتییه‌کانی شاره‌کانی پۆرت سوودان و قه‌رده‌ریب و ئه‌لمازن و ئه‌لسوله‌یم و ئه‌لده‌میر و زۆر ناوچه‌ی دیکه‌ش ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی دژ به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نان و سووته‌مه‌نی و شاردنه‌وه‌ی کاڵا و هه‌روه‌ها دابه‌زینی به‌های جو‌نه‌ی سودانی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاردا که‌ تێیدا به‌های 60 جونه‌ی بووە یه‌ک دۆلار.

جارێکی دیکه‌، دوژمنانی جه‌ماوه‌ره‌ ناڕازییه‌که‌ له‌ دوو به‌ره‌وه‌ ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه‌: ڕژێم له‌لایه‌که‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی ڕژێمی سه‌رکوتکه‌ری عومه‌ر ئه‌لبه‌شیره‌وه‌، و له‌لاکه‌ی تره‌وه‌، له‌لایه‌ن هێز و حیزبه‌ ئۆپۆزیسیۆن و ئیسلامی و چه‌په‌کانه‌وه‌، که‌ هه‌وڵیانده‌دا سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان بن و بۆ که‌ناری ده‌سه‌ڵات و هاوبه‌شی له‌ ده‌سه‌ڵاتدا پاڵی پێوه‌ بنێن تاکو بتوانن نه‌زمی باڵاده‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تی بپارێزن، ئه‌میش دوای ئه‌وه‌ هات که‌ ئه‌م هێزانه‌ خۆیان پێشتر توانای گۆڕانکارییان له‌ده‌ستدا بوو.

ده‌سه‌ڵاتی بوشیر هیچ دڵه‌ڕاوکێی له‌ تۆمه‌تبارکردن نه‌کرده‌وه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌کان بریتی بن له‌ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌کی و ئاژاوه‌گێڕی و پلانی بێگانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پاساو بۆ به‌ به‌کارهێنانی سه‌رکوت و توندوتیژی دژی خۆپیشانده‌ران بهێنێته‌وه‌، تاکو بتوانێت به‌هانه‌ی ته‌واو بدات به‌ به‌کارهێنانی هێز و گازی فرمێسک ڕێژ و فیشه‌ک. که‌ ده‌رئه‌نجام ئه‌مه‌ بووبه‌هۆی کوشتنی هه‌شت که‌س و برینداربوونی زۆرێکی دیکه‌. هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی سوودان له‌ژێر ناوی “ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گێره‌شێوێنی و ڕێگاخۆشکردن بۆ خۆپیشاندانی هێمنانه‌” ده‌ستیانکرد به‌ ڕه‌شبگیری و ده‌رئه‌نجام زۆر خۆپیشانده‌ریان ده‌ستگیرکرد!!!
ده‌سه‌ڵات به‌ ته‌نیا به‌مه‌وه‌ نه‌وه‌ستا، به‌ڵکو گه‌شته‌ ئه‌وه‌ی که‌ وته‌بێژی ده‌سه‌ڵات ئه‌و مامه‌ڵه‌ سه‌رکووتکه‌رانه‌ی هێزه‌کانی به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌ران به‌ “ده‌ستوه‌ردانی مه‌ده‌نییانه‌” له‌قه‌ڵمدا!!!

له‌ سه‌رهه‌ڵدان و دروستبوونی هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌رییدا بۆ داخوازی و مافی ئابوری و سیاسی، ده‌بینین که‌ هێز و پارته‌ چه‌پ و ڕاسته‌کان به‌ په‌له‌ خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ ناویان و سواری ناڕه‌زایه‌تییه‌کان ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ململانێکانی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا سوودی لێببینن. له‌ یه‌که‌م گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی داکۆکیکاره‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کاندا له‌دوای گه‌شتنی سادق ئه‌لمه‌هدی که‌ سه‌رکرده‌ی حیزبی ئومه‌ی ئیسلامیی نه‌ته‌وه‌ییه‌ و هه‌روه‌ها یه‌کێک له‌ سه‌رکرده‌کانی هاوپه‌یمانیی ندائی سوودانییه‌،‌ بانگه‌وازی داڕشتنه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی هاوپه‌یمانیی نوێی کرد بۆ ڕزگارکردنی سوودان، که‌ به‌ گوێره‌ی دۆکۆمێنته‌که‌ سازشی خۆپیشانده‌ران و داواکارییه‌کان هه‌بوو به‌رامبه‌ر به‌ هێز و سوپای ڕژێم.

له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێکدا که‌ کرێکاران و جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش و داهاتداره‌ ناوه‌ندییه‌کان له‌ خه‌باتیان بۆ باشترکردنی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵات و داموده‌زگاکانی ده‌یده‌ن، جیاوازییه‌ واقیعی و قووڵه‌کانی نێوان ئه‌مان که‌ داوای باشترکردنی مه‌رج و دۆخی ژیانکردن ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها حیزبه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌ ته‌قلیدییه‌کان تا دێت قووڵتر و قووڵتر ده‌بێته‌وه.‌
ناڕه‌زایه‌تییه‌ به‌رده‌وامه‌کان هه‌ر له‌ دابڕانی باشووره‌وه‌ له‌ ساڵی 2011ه‌وه‌ و به‌تایبه‌ت له‌ ساڵی 2014ه‌وه‌ پێویستی به‌ ئاماده‌یی هێزێکی کرێکاریی و جه‌ماوه‌ریی شۆڕشگێڕی سیاسی هه‌یه‌ تا بتوانێت ئاڕاسته‌ و ڕێکخراوێتی به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌کان بدات.. جه‌ماوه‌ری سوودان خاڵێکی هاوبه‌ش له‌نێوان خۆیان و حیزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ ته‌قلیدییه‌کان و بزووتنه‌وه‌ی لیبڕاڵی 27ی نوڤه‌مبه‌ردا نادۆزنه‌وه‌ تاکو له‌ ده‌وریان کۆببنه‌وه‌.
بزووتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کان له‌ هه‌موو جێگه‌یه‌ک، که‌ بووبه‌هۆی له‌دایکبوونی “هێله‌ک زه‌رده‌کان” هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی سوودان و تونس و به‌سڕه‌ و زۆرێک له‌ وڵاته‌ ئه‌وروپییه‌کان و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و ئه‌مریکای لاتین و زۆرێکی دیکه‌ش، ده‌توانێت ببێته‌ هێزی پێشڕه‌و و ڤانگارد له‌ گۆڕاکارییدا.

ئەڵتەرناتیڤی سۆسیالیستی

٢١ ی دیسەمبەری ٢٠١٨

 

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*