فەڕەنسا، لە لێواری قەیرانێکی شۆڕشگێرانەدا

وەرگێڕانی کامەران ئەحمەد

بارودۆخی سیاسی کۆمەلایەتی لە فەڕەنسا بە خێرایییەکی بێ وێنەوە ئەچیتە پیش، بۆ ماوەی کەمتر لە مانگێك بزووتنەوەی هێلەک زەردەکان سەرتاپای وڵاتی بە ئاراستەی قەیرانێکی ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێرانەدا بردووە، لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا چاوەڕوانی ئەوە ئەکرێت کە ئەم بەربەستانە تێبپەڕێنرێن ، کێ بڕیار لەسەر ئەمە ئەدات؟
لە ” مایەپوچی ئینتەرناسیۆنالی دووەمدا ” لینین ئەم بابەتەی کە پێشمەرجەکانی ئەنجامدانی شۆڕش کامانەن کورت کردۆتەوە

–  بێتوانایی چینی دەسەلاتدار بە بەردەوامی بۆ دەستگرتن بە دەسەلاتەوە بێ ئەنجامدانی گٶرانکاری ؛ بە مانای ڕوودانی قەیران لە لوتکەی دەسەڵات، واتە قەیرانی سیاسی چینی دەسەلاتدارکە ئەبێتە هۆکاری ناڕەزایەتی و توڕەیی زیاتری چینە ژێردەستەکان ، بۆ بە ئەنجامگەیاندنی شۆڕش تەنها ئەوە کافی نییە ” کە جەماوەری ناڕازی و ژێردەستە بەو شیوە ژیانە رازی نەبن کە تیایدا ئەژین بەڵکو لەهەمان کاتدا ئەوەش گرنگە کە چینی سەردەستی کۆمەڵگاش لەوە زیاتر نەتوانێت دەست بە دەسەلاتەوە بگرێت.
–  چوونەسەروکەڵەکەبوونی زیاد لە ڕادەی هەژاریی و نەداریی، و ئازارکێشانی زیاتری چینی چەوساوە.

–  چوونەسەری ناڕەزایەتی و چالاکییەکانی چینی چەوساوە کە لە بارودوخێی ئاساییدا ملکەچی تاڵان و برۆی چینی دەسەڵاتدار بوون، ئەو توێژەی بەرینەی کۆمڵگا کە لە بارودۆخی هەڵکردنی زریانی گۆڕانکاریی کۆمەلاتییدا بەهۆی قەیرانەوە یان قەیرانەکانی چینی دەسەڵاتدارەوە ئامادەی ئەنجامدانی ئەرکێکی مەزنی سەربەخۆی مێژویین.

ئەمە هەمان ئەو بارودۆخەیە کە لە فەڕەنسا ئەگوزەرێت. هەژاریی و نەداریی جەماوەی بەرینی چەوساوە بە درێژایی ئەم چەند ساڵەی دوایی نەک هەر کەڵەکەبوون ، بەڵکو لە پاڵیدا چوونەسەری نرخی سووتەمەنیش بووەتە فتیلەی تەقاندنەوەی بەرمیلە بارووتی ناڕەزایەتی زیاتری خەڵک. ڕۆژی چوارشەممە ژنێکی هێلەک زەرد لە کەناڵێکی تەلەفزیۆنیدا بارودۆخەکەی بەم شیوەیە شوبهاند” تاکو ئێستا لە باری نەبوونی ماددیەوە لە لێواریدا ژیانمان ئەکرد بەڵام ئێستا ئیتر بە تەواویی تێیکەوتووین”.

لە دەرئەنجامی ئەم ئالوگۆرانەدا جەماوەری بەرینی خەڵک وزەو توانایی و چالاکی خۆیان لە ئەرکێکی مێژوویدا لە فۆرمی بزووتنەوەی هێلەک زەردەکاندا خستۆتە گەڕ کە بووتە هۆکاری خوڵقاندنی بارودۆخێکی ڕیزبەستنی سەرنجڕاکێشانە لە نێوان قوتابیان و خوێندکاراندا. 

لە ڕاستیدا قەیرانی چینی سەردەست مەسەلەیەکی تازە نییە، خودی سەرکەوتنی ماکرۆن لە هەڵبژاردنەکاندا بەسەر هەردوو حزبی گەورەی دەسەلاتداردا ( حزبی سۆشیالست و حزبی کۆمارییەکان ) خۆی لە خۆیدا نیشانەی قەیرانی سیستمی سەرمایەداری فەڕەنسان. لە ئاپڕڵی ٢٠١٧ ەوە قەیرانەکانی دەسەڵات بە شیوەی جۆراوجۆر دەرکەوتوون، بەشدارینەکردن و بایکۆتکردنی بەرینی جەماوەرری خەڵک لە هەڵبژاردەنەکان ، دۆسیەی بێنێلا ( شاردنەوەی دۆسیەی سەرکوتکردنی پاسەوانی تایبەتیی سەرۆک ) ، دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری ژینگە نیکۆڵاس هولۆت ( Nicolas Hulot ) ، دەستلەکارکشانەوەی وەزیری ناوخۆ جیرارد کۆلۆمب ( Gerard Collomb ) … دواتریش توندوتیژیەکانی ماکرۆن، غروری و دووڕووییەکانی ئەوەندەی تر جامی بێزاریی و تووڕەیی خەڵکی لەبەرامبەر چینی دەسەڵاتدار پڕتر کردووە. هەموو ئەمانە هۆکاری بەرفراوانبوونەوەی قەیرانەکانی دەوڵەتی سەرمایەداری فەڕەنسان کە کاریگەرییان لە سەرهەڵکشانی بێزاریی و توڕەیی چینی ژێردەست هەروەک لینین یاداشتی کردبوو هەبووە.

ماوەی سێ هەفتەیە قەیرانەکانی حکومەت ڕووی لە قوڵبوونەوەی زیاتر کردووە. لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا مەسەلەی دواخستنی زیادکردنی باج کە بڕیاربوو لە جەنیوەری ٢٠١٩ ەوە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە لە لایەن یەکەمین وەزیرەوە بە فەرمانی ماکرۆن گۆڕدرا بە هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی ئەو بڕیارە، هەروەها ماکرۆن وەزیرمارلین شیپا (Marlène Schiappa ) ی گەڕاندەوە کە پێشتر پێشنیاری پێداچوونەوەی نوێی بە باجی میللیدا کردبوو، میدیاکان باس لە تانەوتەشەرەکانی نێو ڕیزەکانی حکومەت لەگەڵ یەک ئەکەن، بەڵام قەیرانەکە زۆر لەوە زیاترە ، ناکۆکی گەورە لە نێو ڕیزەکانی حکومەتدا هەیە چونکە لە توانایاندا نییە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم قەیرانە کۆمەڵایەتیەدا بکەن. لە مەترسیدان. ئەم مەترسیەش لە دەربڕین وسەرنجی ئەو ژۆرنالیستانەی کە بە درێژایی ١٨ مانگە بێڕەخنە پشتگیریی خۆیان بۆ ماکرۆن و حکومەتەکەی لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆنەوە بڵاوکردۆتەوە بەدی دەکرێت.

ئا بەم شێوەیەیە کە پیشمەرجەکانی قەیرانێکی شۆڕشگێڕانە لە ئارادان، لەم ڕاستایەدا خۆشمان ئەتوانین خاڵێکی تر بخەینە سەر لێکدانەوەکانی لینین، ئەویش ئامادەیی ژمارەیەکی بەرچاو لە چینی مامناوەندە هەروەک لە چەند ڕاپرسی جۆراوجۆردا ئەمە بە تەواویی ڕوون بۆتەوە کە هاوپشتی و پشتگیری خۆیان بۆ بزووتنەوەی هێلەک زەردەکان ڕاگەیاندووە. بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا بارودۆخەکە بەمانای لێدانی زەنگی شۆڕش نییە . شۆڕش لە هەر بارودخێکی شۆڕشگێڕانەدا هەڵناگیرسێت، بەڵکو تەنها لەو کاتانەدایە کە لە پاڵ ئەم ئاڵوگۆرە بابەتیانەدا ئاڵوگۆڕی نێوخۆییش ڕووبدەن. ئەویش توانایی چینی شۆڕەشگێرە بۆئەنجامدانی کاری شۆڕشگێڕانە کە بە راددەیەک بەهێزبووە کە هەموو سیستمی دەسەلاتدارێتی کۆن لە ئاستێکی بەربڵاو ( یان بەشێکی کەمیشی) لەناوبەرێت، ئەم دەسەلاتە هیچ کات تەنانەت لە کاتی قەیرانەکانیشدا لەخۆوە لەناوناچێ وناڕوخێت ئەگەر خۆمان هەنگاوی گەشەسەندنی بۆ نەنیین.

ئەم چینە شۆڕشگێڕە چینی کرێکارە ( هەموو ئەوانەی کە لە سیستمی کاری بەکرێدان ) ، ئەم چینە بە سروشتی خۆی شۆڕشگێرە چونکە چینێکی بێ خاوەندارێتییە و جێو ڕێی لە پرۆسەی بەرهەمهێناندا بە شیوەیەکە کە لە توانایدایە پایەکانی دەسەلات بەدەستەوە بگرێت. کۆتایی بە سیستمی سەرمایەداری بهێنێت و پایەکانی کۆمەڵگا لە سەر بنەماییەکی نوێ ، سۆسیالیستانە بنیاد بنێتەوە. ئەمڕٶش بە هەمان ساتەکانی سەردەمی لینین ڕیزبەستن و بزاوتنی چینی کرێکار فاکتەری یەکلاکەرەوەی شۆڕشە. بۆ ئەوەی ئەم بارودۆخە بە هەڵگیرسانی شۆڕش بگۆڕدرێت پێویستی بە ڕیزبەستنێکی بەهێزی چینی کرێکارە هەروەک لینین یاداشتی کردبوو، بەڵام لە چ فۆرمێکدا؟ بە بەهێزترین شیوەکانی خۆی کە توانای ئیفلیجکردنی بەرهەمهێنانی هەبێت: بە بەڕێخستنی بزووتنەوەیەکی بەهێز و پەیگیرانە لە مانگرتنی سەرتاسەری تا کۆتایی*. 

لە ١٧ ی نۆڤەمبەرەوە لە بەرامبەر سەرکەوتنی بزووتنەوەی هێلەک زەردەکان ئەبوایە سەرکردە سەندیکالیستەکان – ئەگەر شیاوی ئەو نازناوە بن – هەموو توانایی خۆیان بخستایەتە گەڕ بۆ ئامادەسازی بە ڕیخسینی مانگرتنەکان بە شێوەی بەربڵاوو سەرتاسەریی. بەڵام تاکو ئێستا ئەمەیان نەکردووە ، سێ هەفتەش تێپەڕێ و هێشتا ئەم هەنگاوەیان نەناوە بەڵکو لەوەش خراپتر سەرکردە سەندیکالیستەکان جگە لە یەکێتی هاوپشتی سەندیکاکان (SUD- Union Syndicats Solidaire ) بەیاننامەیەکی هاوبەشیان ئیمزاو دەرکردووە کە لە باری پراکتیکییەوە داوای ڕاوەستانی بزووتنەوەکە و رێگەپێدان بەخۆیان ئەکات کە لەگەڵ حکومەتدا دابنیشن و گفتوگۆ و ڕیکەوتن بکەن.، گفتوگۆو ڕێکەوتن لەسەرچی ئەگەر بزووتنەوەکە لەباری پراکتیکییەوە بەمانای فشاردانان لەسەر حکومەت نەمێنێ و بوەستێ ؟ ئەم بەیانامەیە جێگای شەرمەزارییە کە بوووتە جێگای گاڵتەجاڕیی و ناڕەزایەتی بنکەکانی خوارەوە . زۆرێک لە چالاکوانی سەندیکاکان هاوشانی گەنجان کە ڕۆژانە ڕووبەڕووی سەرکوتی دڕندانە ئەبنەوە بە بزووتنەوەی هێلەک زەردەکانەوە پەیوەستبوون.

بەم شیوەیەیە کە تەنانەت بێ هیچ هاوپشتیەکی سەرکردەی سەندیکاکان لە توانادایە کە بزووتنەوەیەکی مانگرتنی بەرین و سەرتاسەریی لە ڕۆژانی داهاتوودا بێتە ئاراوە هەروەک چۆن لە مانگی جونی ١٩٣٦ و لە مەی ١٩٦٨ دا روویان دا. لە کارگاکاندا کرێکاران و شەڕکەرانی بنکە لە سەندیکاکان لەمە باش تێئەگەن و بەم ئاراستەدا هەنگاو ئەنێن. ئەگەر لەم چالاکییەدا سەربکەون چۆک بە ماکرۆن دائەدەن و لانی کەم ناچار بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئەکەن، ئەو کاتە باس دێتە سەر دەسەڵات چونکە شۆڕش هەمیشە پرسیاری ئەم بابەتە ئەهێنتەوە بەرباس . هێشتا ڕوون نابێت کە چینی دەسەلاتدار و بۆرژوازی لە تواناییدا بێت تەنانەت ئەگەر ماکرۆن پەرلەمانیش هەڵوەشینێتەوە کۆنترۆڵی بارودۆخەکە بگرێتەوە دەست. بۆ ئەوەی لەمە تێبگەین تەنها ئەوەندە بەسە کە گوێبسیتی ئەو سووربوونەوە پڕ لە حەماسەی هێلەک زەردەکان بین کە چۆن داخوازی گەڕانەوەی هێزی دەسەلات بۆ خەڵک ئەکەن .

تاکو ئەمڕۆش بزووتنەوەکە لە ئۆرگانە دیموکراتییە هەڵبژێرداوەکانی خۆی بێبەشە، ئەبێت کۆبوونەوە گشتییە کراوەکان لە هەموو بەشەکانی خەباتدا بەڕێ بخرێن و نوێنەرانی خۆیان لەسەر ئاستی نێوخۆیی و سەرتاسەریی بۆ ڕێکخستنی مانگرتنەکان بە راستای پەلهاویشتنی بۆ زۆرترین شوێنەکانی کارکردن هەڵبژێرن. ئەرکی دەستبەجێ ئیفلیجکردنی ئابوری و ڕووخاندنی حکومەتە. لەهەمان کاتدا ئەم ئۆرگانە دیموکراتیانەی خەڵک ئەتوانن پایەکانی دەسەلاتی خەڵک دابرێژن کە لەگەڵ ڕووخانی حکومەتەکەی ماکرۆندا ئەم پرسە ڕاستەوخۆ دێتە بەرباس.

لە پێناو مانگرتنی سەرتاسەری تا کۆتایی
هەموو دەسەڵاتێک بۆ چینی کرێکار
بژی شۆڕشی فەڕەنسا

  فۆنک                                                  ڕەوتی مارکسیستی جیهانی – فەڕەنسا

________________

  • هەفتەی رابردوو گۆڤاری ڕیڤۆلیوشن ئەم بابەتەی لە کۆبوونەوەی گشتی خوێندکارانی کۆلیژی پاوڵ ڤالێریی ( Paul Valéry ) لە مۆنتپیڵێر هێنایە پێشەوە . هەر ئەو کاتە کۆبوونەوە گشتییەکە هاوپشتی خۆی بۆ بزووتنەوەی هێلەک زەردەکان و هەموو ئەو قوتابی و خوێندکارانە کە لە دژی سیاسەتە نامرۆییەکانی ماکرۆن هاتوونەتە سەرپێ دەربڕی. تەنها خەبات دژی ئەم یان ئەو بڕیارەی حکومەت بەس نین بەڵکو دژ بە سەرجەم سیستمی سیاسی. لەم ڕوانگەیەوە پێویستە سەرەتا ڕێکخراوە سەندیکاکان مانگرتن بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بە ئاراستای مانگرتنی بەرین و سەرتاسەریی تا کۆتایی بخەنە دەستورری کارەوە.

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*