“جه‌نگ و شۆڕش” نامیلكه‌یه‌كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌كه‌وێته به‌ر دیدی هه‌موان. ئه‌م به‌رهه‌مه له دوو به‌شی سه‌ره‌كیی پێكدێت: یه‌ك، نوسینێكی “كارزان عه‌زیز”ه كه شیكارێكی ڕه‌خنه‌ییانه‌ی ئابووری-سیاسیی دۆخی چه‌قبه‌ستووی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی ئه‌مڕۆیه كه تێیدا وه‌ڵامێكی سۆسیالیستییانه له گۆشه‌نیگای ماتریالیزمهكهی ماركس و لینینه‌وه بۆ ده‌رچوون له قه‌یران و جه‌نگی سه‌رمایه‌دارانه ده‌خاته‌ڕوو: ئه‌ڵته‌رناتیڤی سۆسیالیستی. دوو، وتارێكی وه‌رگێڕدراوی لینینه كه له مه‌ی 1917دا پێشكه‌شی ده‌كات له‌ژێر ناونیشانی “جه‌نگ و شۆرش“، كه به شێوه‌یه‌كی بێوێنه پرسی سه‌ره‌كیی ئه‌و وتاره بریتییه له وه‌ڵامدانه‌وه به جه‌نگی ئیمپریالیی یان جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م و خستنه‌ڕووی ستراتیژی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر له‌به‌ر ڕۆشنایی هه‌مان میتۆدی ماتریالیستیی ماركس بۆ مێژوو و سه‌رمایه‌داریی ئه‌و كات. هیوادارین ئه‌م لێكدانه‌وه و ئه‌ڵته‌رناتیڤه سۆسیالیستییه ناوچه‌یی و جیهانییه‌ی كه له وتاره‌كه‌ی “كارزان عه‌زیز” و “لینین”دا هاتووه ببێته هۆی وروژاندنی باس و خواسێكی تێروته‌سه‌لی هه‌موو خه‌ڵك و بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕییه‌كان، به‌تایبه‌ت به‌و هۆیه‌وه كه ئیتر ڕێگا له ماڵوێرانی و قه‌یران و جه‌نگ و چوچنۆكییهكانی بۆرژوازیی و سه‌رمایه‌داریی بگیرێت و چیتر به‌ربه‌ریه‌تی خۆی له‌مه زیاتر نه‌كات به شوناس و هه‌ویه‌تی كۆی مرۆڤایه‌تی و مێژووه‌كه‌ی. تێبینی: نرخی نامیلكه‌كه دوو هه‌زار دیناره و له كۆمه‌ڵێك شوێندا به‌رده‌ست ده‌بێت.
