بۆ ئاخر بۆ؟

بۆ….؟! ئاخر بۆ..؟ من وتۆ بەیەک کات و هەردوکمان بە 9 نۆ مانگ دروست نابین و لەدایک نابین ؟هەردو بەبێ بەرگ و بەڕوتی نایەینە ژیانەوە؟ هەردوکمان لەشیری هەمان دایک ناخۆین وگەورە نابین؟ هەردوکمان وەک یەک دوچاو و دوگوێ و دودەست دوقاچ و یەک کەللە سەرمان نیە؟ ئەی هەردوکمان لەهەمان خواردن و خواردنەوە ناخۆین و ناخۆینەوە؟ لەهەمان قوتابخانە ناخوێنین و هەمان مامۆستای تۆ مامۆستای منیش نیە؟ کەئامانە وەک یەکن، بۆ ئەبێ تۆ لەمن زیاتر بیت؟ و من لەتۆ کەمتر؟ بۆ ئەبێ تۆ مافی بڕیاردانت هەبێت بۆ ژیانی من؟ بۆ ئەبێت هەرچی هەیە بۆ تۆ بێت و بۆ منیش هەمو شتێک هەر عەیبە؟ بۆ هەمو ناشرینیەکان بۆ خۆت جوان و باشە بەلام من بە ڕێگای ڕاستیش بڕۆم هەر هەڵەم؟ بۆ بۆتۆ هەموشتێک حەڵال بێت؟ بۆ منیش هەر حەرام! هەر عەیبە؟ بۆ بەشی من هەر پرس و ڕاوێژ بێت بەجەنابت؟ لەکاتێکدا خۆت لەهیچ باردۆخێکدا ڕای من بەهەند وەر ناگری؟ بۆ ئەگەر لەتەمەنیشدا لەمن بچوکتربی یان گەورەتر بیت، هەرئە بێت بگەڕێمەوە بۆلای تۆ و تۆ بڕیارم بۆ بدەیت؟ تۆ دەستت ئەگات بەهەمو شتە قێزەونەکان هێشتاش شانازی ئەکەیت بەخۆتەوە؟ بەڵام من باسی سادەترین مافی خۆم بکەم بڕیاری کوشتنم ئەدەیت؟ ئاخر هەر ئەو خوایەی کە ئەڵێن ڕۆح ئەدا هەر ئەو ڕۆحی منیشی نەداوە؟ ئەی تۆ بۆ لێم ئەسەنیتەوە؟ ئەی من کەبڕیارە یەک جار بژیم بۆ ئەبێت تۆ پلانی ژیانکردنم بۆ دابنێییت؟ ئەگەر لەپلانەکەشت لامدا بڕیاری مردنیشم ئەدەیت؟ نازانم بۆ؟ ئاخر ئەمەهەتاکەی درێژە ئەکێشێ؟ ئەی کەی کۆتای دێ؟ ئەی بڕیار نیە منی ( ژن ) خودی ژیان بم؟

من لەسەرابدا

 ئایی چ میحنەتێکە ئەم ڕۆژگارە بۆمنی ژن! چ بەڵایەکەو بەکۆڵمدا هەڵواسراوە ؟ چ قەهرێکی بێکۆتایە بۆمن؟ چۆن ڕەشبین نەبم هاوڕێ هەرلەوکاتەوەی ئامێری سۆنەرەکە سکی دایکم ئەپشکنێی و پێی دەڵێن ! کچە،! ئیتر خورپە لەدڵی ئەدات و ناوچەوانی گرژ دەکات و بێتاقەت ئەبێت نەک لەبەرئەوەی دایکم منی خۆش ناوێ لەبەرئەوەی باوکم و کۆمەڵ + گا..! داوای کوڕی لێێەکەن. کاتێک دێمە دنیا هەموان دەور لەدایکمو باوکم دەدەن و دڵ نەوای ئەکەن ئەڵێن کچتان بوە؟ دەی گوێیی مەیەنێ بەس نیە مناڵی سەقەتتان نەبوە! ! هەر باشە قەیناکە خۆمن لەسەقەت باشترم، دواتر لەگەڵ گەورەبونما پەڕوبالم ئەشکێنن، دەی هیچ شتێک بەبێ بونی باڵ ئەفڕێت؟ باڵەکانم ئەشکێنن دواتر داواێ فڕینم لێدەکەن، سەرکۆنەو لۆمە و عەیبە نابێتە عەیبە، جوان خۆت داپۆشە، جوان دابنیشە، ئەمە لەبەرمەکە عەیبە، سەرت داپۆشە گوناحە، ئەم یارییە بۆتۆ نابێت! ئەمەشیان ئیشی تۆ نیە! تۆ نابێت لەگەڵ کوڕان هاوڕێیەتی بکەیت، یاریی بکەیت، دواتریش تۆ نابێ بەتەنیا سەفەر بکەیت! تۆو شۆفێری کوجامەرحەبا! تۆوتۆ تۆ، هیچ بۆ تۆ نابێت ! ئاخر ئاوا بێ پەرو بالم دەکەن دواتریش دەڵێن (ناقص عقل)، دەڵێن کاری تۆ تەنها مناڵ بونە، تەنها چێشتخانەیە، من خۆم باش دەزانم کەمن وەک تۆی نەفرەتی زۆر کامل عقل و لێهاتوم، لەسەر هەمو ڕێگریە هیچەکانتەوە من هەم ! من بەهێزم، من تابۆکان تێک دەشکێنم، من دایکم، من هاوسەرم من خوشکم من هاوڕێ وهاوبیرتم، بیرت ئەخەمەوە من بەم وتە شکێنەرانەت ناشکێم ناکەوم نابەزم، ڕۆژگار گۆڕا و زۆر باجەکەیماندا و باجی زیاتریش دەدەین تا دەگەینە مەنزڵ، تاماف وەردەگرین هیچ شتێکی عە نتیکەمان ناوێت تەنها مافی بون و ژیان

ئارەزو عمر

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*