وه‌رگێڕانی: كارزان عه‌زیز
جیاواز له ئهنارشیستهكان، ماركسیسته‌كان خه‌بات بۆ ڕیفۆرمیش ده‌كه‌ن، به مانای خه‌باتكردن بۆ ئه‌و ئامڕازانه‌ی كه هه‌لومه‌رجی ژیانی خه‌ڵكانی كرێكار باشتر ده‌كه‌ن، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌یان له ڕیفۆرمدا بریتی بێت له ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی چینی باڵاده‌ست. هه‌رچه‌نده و له هه‌مانكاتیشدا، ماركسیسته‌كان خه‌باتێكی لێبڕاوانه ده‌كه‌ن دژ به‌و ڕیفۆرمخوازانه‌ی، كه، به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ئامانج و چالاكیی خه‌باتی كرێكاران سنوردار ده‌كه‌ن ته‌نیا به به‌ده‌ستهێنانی و ده‌ستڕاگه‌شتن به‌و ڕیفۆرم و چاكسازییانه و به‌س. ڕیفۆرم بریتییه له فریودانی كرێكاران له‌لایه‌ن بۆرژوازییه‌وه، فریودانی ئه‌و كرێكارانه به‌وه‌ی كه به ته‌نیشت هه‌ندێك ده‌ستكه‌وتی تاكه‌كه‌سییه‌وه هه‌ر وه‌ك كۆیله‌ی كرێ بمێننه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌ی سه‌رمایه له‌رێگه‌ی ڕیفۆرمه‌وه له‌ناوناچێت و مانه‌وه‌ی كاری به كرێش په‌یوه‌سته به مانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌وه.
بۆرژوازیی لیبڕاڵ به ده‌ستێكی ڕیفۆرم ده‌دات به كرێكاران و هه‌میشه‌ش به ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی لێیانی وه‌رده‌گرێته‌وه، كورتی ده‌كاته‌وه بۆ هیچ، ڕیفۆرمه‌كان ده‌كات به كه‌ره‌سته‌ی كۆیله‌كردنی كرێكاران، ده‌یانكات به هۆكاری دابه‌شبوونی كرێكاران به‌سه‌ر گروپی جیاجیادا و په‌رته‌وازه‌یان ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌یه‌وه به‌رده‌وامیی ده‌دات به كۆیلایه‌تی بۆ كرێی كار. هه‌ر بهمهۆیهشهوهیه كه بۆرژوازیی ڕیفۆرم له واقیعی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیدا ده‌كات به كه‌ره‌سته و ئامڕاز بۆ گهندهڵكردن و لاوازكردنی كرێكاران. ئه‌زموونی هه‌موو وڵاتان ئه‌وه‌مان پیشان ده‌دات كاتێك كرێكاران متمانه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن به ڕیفۆرمخوازه‌كان، ئه‌وا ڕێگایان ده‌ده‌ن خۆڵبكرێته چاویان و ڕاستییه‌كان نه‌بینن.
به پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئه‌و كرێكارانه‌ی كه پڕچه‌كن به تیۆری ماركسیی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه تاوه‌كو حوكمی سه‌رمایه هه‌بێت كۆیلایه‌تی بۆ كاری كرێگرته ده‌مێنێت، وه هه‌روه‌ها به ڕیفۆرمی بۆرژوازیی ناخه‌ڵه‌تێنرێن. ئه‌و كرێكارانه له‌وه‌ش تێگه‌شتوون تاكو سه‌رمایه‌داریی بوونی هه‌بێت، ڕیفۆرم ده‌مێنێت و كاریگه‌رییشی ده‌بێت، خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ باشتركردنی هه‌لومه‌رجی ژیانیان و ده‌یكه‌ن به ئامڕازی به‌هێزكردنی خه‌باته‌كه‌یان دژ به كۆیلایه‌تیی له‌پێناو كرێی كاردا. ڕیفۆرمخوازه‌كان له‌ڕێگه‌ی ده‌ستكه‌وتی بچوكی ناپێویسته‌وه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه كرێكاران په‌رته‌وازه و دابه‌ش بكه‌ن و فریویان بده‌ن له ڕاستای خه‌باتی چینایه‌تییدا. به‌ڵام كرێكاران له‌ڕێگه‌ی بینینی هه‌ڵه‌بوونی ڕیفۆرمه‌وه، ڕیفۆرم به‌كارده‌هێنن ته‌نیا بۆ بردنه‌پێشه‌وه و فراوانتركردنی خه‌باتی چینایه‌تی.
تاكو كاریگه‌ریی ڕیفۆرم له‌ناو كرێكاراندا به‌هێزتر بێت، كرێكاران لاوازتر ده‌بن، تاكو پشت به‌ستن به بۆرژوازیی گه‌وره‌تر بێت، ئاسانتره بۆ بۆرژوازیی له‌رێگه‌ی داوی جۆراوجۆره‌وه ڕیفۆرمهكانیش هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. له به‌رامبه‌ریشدا، تاكو بزووتنه‌وه‌ی چینی كرێكار سه‌ربه‌خۆتر بێت له بۆرژوازیی، ئامانجه‌كانیان قووڵتر و فراوانتر ده‌بێت، وه هه‌روه‌ها ئازادتر ده‌بن له به‌رته‌سكیی ڕیفۆرمیخوازانه و كرێكاران ئاسانتر ده‌توانن بگه‌ن به ده‌ستكه‌وته‌كانیان.
له هه‌موو وڵاتاندا ڕیفۆرمخوازان بوونیان هه‌یه، به هه‌ر چه‌شنێك بێت، بۆرژوازیی له هه‌موو شوێنێك به دوای ئه‌وه‌وه‌یه كه كرێكاران گه‌نده‌ڵ بكات و بیانكات به كۆیله‌ی قایل و ڕازییان بكات ده‌ستبه‌رداری هه‌موو بیركردنهیهك بن سه‌باره‌ت به ڕهگوڕیشهكردنی خودی كۆیلایه‌تی خۆی. له ڕوسیادا، ڕیفۆرمخوازه‌كان بریتین له‌وانه‌ی كه بههێزكهرانی دامه‌زراوه‌كانن و ئه‌وانه‌ن كه ته‌سلیمی ده‌زگاكان ده‌بن، ئه‌وانه‌ن كه ده‌ستبه‌رداری ڕابردوو بوونه و هه‌وڵیان پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانی كرێكارانه له‌ڕێگه‌ی حیزبێكی نوێ و كراوه و یاساییه‌وه. ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا، ئه‌و ڕیفۆرمیستانه‌ی پترسبۆرگ له‌لایه‌ن پرڤداوه[1] ناچاركران به‌رگریی له خۆیان بكه‌ن به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه به ڕیفۆرم تاوانبار كراون له‌لایه‌ن ئێمه‌وه. پێویسته لێره‌دا ئارگومێنتهكانیان به شێوه‌یه‌كی ورد شیبكرێنه‌وه تاكو بتوانرێت له‌ڕێگه‌یه‌وه پرسیارێكی زێده گرنگ ڕوون بكرێته‌وه.
كارگێڕ و كه‌سانی فه‌رمی پترسبۆرگ گوتیان ئه‌وان ڕیفۆرمخواز نین، به‌و به‌هانه‌یه‌ی كه ئه‌وان نه‌یانگوتووه ڕیفۆرم هه‌موو شتێكه و ئامانجی كۆتاییش هیچ نییه؛ به‌ڵكو ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر به‌رده‌وامێتیی بزووتنه‌وه‌كه كردووه به ئاڕاسته‌ی دوا ئامانجدا؛ باسمان له به‌ره‌وپێشچوون كردووه له‌ڕێگه‌ی خه‌بات بۆ ڕیفۆرم بۆ گه‌شتن به ئه‌مانجی ته‌واوه‌تی.
با ئێستا ئه‌وه بخه‌ینه‌ڕوو كه چۆن ئه‌م به‌رگرییه ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ڕاستی و فاكته‌كاندا بێته‌وه.
ڕاستیی یه‌كه‌م، سیدۆڤ كه یه‌كێكه له‌وان به كۆكردنه‌وه و كورتكردنه‌وه‌ی گووته‌كانی هه‌موو ئه‌وانیتر له سێ ئه‌ركه ماركسییهكهدا گوتی، چیتر دوان له‌و ئه‌ركانه گونجاو نین بۆ وروژاندنی سیاسی و ئهجیتاسیۆنهكانهمان. سیدۆڤ پارێزگاریی كرد له 8 كاتژمێر كاركردن له ڕۆژێكدا، كه به شێوه تیۆرییه‌كه‌ی ئه‌م داواكارییه ڕیفۆرمه. سیدۆڤ ئه‌و شتانه‌ی سڕییه‌وه یان ده‌ستكاریی كردن كه زیاتر بوون له ڕیفۆرم. ده‌رئه‌نجام، سیدۆڤ كه‌وته داوی هه‌لپه‌رستیی ڕاستڕه‌وییه‌وه، ئه‌ویش به‌و سیاسه‌ته‌ی كه له فۆرمیولاكهدا به‌م شێوه‌یه گوزارشتی لێ‌كرد: دوا ئامانج هیچ نییه. كاتێك دوا ئامانج (ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ست به دیموكراسیشه‌وه) زیاتر و زیاتر له بانگه‌شه و وروژانی سیاسیمان ده‌خرێته لاوه، ئه‌وا ده‌بێته ڕیفۆرمگهرایی.
ڕاستیی دووه‌م، ڕاپه‌ڕێنه‌رانی (هه‌مان ڕیفۆرمخوازان) كۆنفرانسی دیاری ئۆگه‌ستی پارساڵیش به هه‌مان شێوه هه‌ستان به دوورتر خستنه‌وه‌ی داواكارییه نا-ڕیفۆرمخوازانهكان له دڵی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی ئێمه ده‌مانكرد، كه ده‌بوو له جیاتی ئه‌وه نزیكتریان بكردایه‌ته‌وه.
ڕاستیی سێیه‌م، به نكۆڵی‌كردن و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی پێشتر و كۆنه و خۆدابڕان لێی، ڕاپهڕێنهرهكان خۆیان به ڕیفۆرمخوازییه‌وه سنوردار كرد. له دۆخی ئێستادا، په‌یوه‌ندیی نێوان ڕیفۆرمخوازیی و به‌گژداچوونه‌وه‌ی سیاسه‌ته “كۆنه‌كه” ڕوونه.
ڕاستیی چواره‌م، هێنده‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئابوورییانه‌ی كرێكاران زیاتر په‌یڕه‌ویی له‌و دروشمانه ده‌كه‌ن كه ده‌كه‌وێته ئه‌ودیو سنوری ڕیفۆرمخوازییه‌وه، هێنده‌ش ئه‌مه ده‌بێته هۆی زیاتر توڕه‌یی و هێرشی ئه‌و ریفۆرمخوازانه بۆ سه‌ریان.
ده‌رئه‌نجام چییه؟ به كورتیی، وه‌كو پڕه‌نسیپ ئه‌و كارگێڕانه ڕیفۆرمگهرایی ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له ئاستی پراكتیكدا به درێژایی كاركردنیان بۆی ده‌گه‌ڕێنه‌وه. له‌لایه‌كه‌وه، بۆمان ده‌سه‌لمێنن كه ڕیفۆرم هه‌موو شتێك و كۆتایی هه‌موو شتێك نییه، به‌ڵام له‌لایه‌كیتره‌وه، هه‌ر كاتێك ماركسیسته‌كان ڕیفۆرمخوازیی تێده‌په‌ڕێنن ئه‌وان یه‌كسه‌ر هێرشیان ده‌كه‌نه سه‌ر و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له بهرامبهررییدا ده‌رده‌بڕن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، چوونه پێشهوهكان له هه‌ر كه‌رت و به‌شێكی بزووتنه‌وه‌ی چینی كرێكاردا ئه‌وه پیشان ده‌دات كه ماركسیسته‌كان نه‌ك دوا ده‌كه‌ون له ڕیفۆرم، به‌ڵكو له‌پێشی پێشه‌وه‌دان له هه‌ر به‌كارهێنانێكی پراكتیكیانه‌ی ڕیفۆرمدا، وه هه‌روه‌ها شه‌ڕیشی له‌پێناودا ده‌كه‌ن. نموونه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دۆما له ئاستی كرێكاریی وه‌رگره – وتاره‌كانی نوێنه‌ران و جێگرهكانمان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی دۆما، ڕێكخراوی بڵاوكراوه و ڕۆژنامه‌وانیی كرێكاران، به سودبینین له ده‌سته‌به‌ر یان زه‌مانی ڕیفۆرم و گه‌وره‌ترین یه‌كێتییه‌كه له‌به‌رچاو بگره، یه‌كێتیی كرێكارانی كانزاكان، و هتد، كه هه‌موو سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن- له هه‌موو شوێنێكدا كرێكاره ماركسیسته‌كان له پێشه‌وه‌ی كارگێڕهكاندان له هه‌موو خه‌باتێكدا له‌پێناو ڕیفۆرم و سوود بینین لێیان له چالاكیی ڕاسته‌وخۆ و ڕۆژانه و ورژانی سیاسیی و كاری ڕێكخراوه‌ییدا.
ماركسیسته‌كان ماندوونه‌ناسانه كار ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت یه‌ك تاكه ئه‌گه‌ریش له بردنه‌وه و سود بینین له ڕیفۆرم له ده‌ست ناده‌ن، وه هه‌روه‌ها سه‌ركۆنه‌ی ڕیفۆرمیش ناكه‌ن، به‌ڵام داكۆكی و پاڵپشتی لێ ده‌كه‌ن نه‌ك بیكه‌ن به ئامانجی خۆیان، به وریاییه‌وه هه‌ر هه‌نگاوێك گه‌شه پێده‌ده‌ن كه ده‌كه‌وێته ئه‌ودیو ڕیفۆرمخوازییه‌وه له پڕۆپاگه‌نده و وروژانی سیاسیی و خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی ئابووریی و خه‌باته‌كانی دیكه‌دا. كارگێڕهكانیش له‌لایه‌كیتره‌وه، ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستبه‌رداری ماركسیزم بوونه، له‌ڕێگه‌ی هێرشیكردنیان بۆ سه‌ر جه‌سته‌ی ماركسیستی و له‌ڕێگه‌ی وێرانكردنی دیسپلینی ماركسیستییانه و داكۆكیكردنیان له ڕیفۆرمخوازیی و هێنانه پێشه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی لیبراڵه‌وه بۆ كار، ته‌نها كار له‌پێناو لهڕێكخراو داماڵین و په‌رته‌وازه‌كردنی بزووتنه‌وه‌ی چینی كرێكاردان.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش، نابێت ئه‌و ڕاستییه پشتگوێ بخه‌ین كه ڕیفۆرخوازیی له ڕوسیا به‌یانكراوه و گونجێنراوه له فۆرمێكی تایبه‌ت و هاوشوناسپێكراودا له‌گه‌ڵ دۆخی سیاسیی هه‌نووكه‌ی ڕوسیا و ئه‌وروپا. له گۆشه‌نیگای لیبراڵه‌وه ئه‌م هاوشوناسیكردنه ڕه‌وا و شه‌رعییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی لیبڕاڵ بڕوای به‌وه هه‌یه و دان به‌وه‌شدا ده‌نێت كه سوپاسی خودا بكات له‌وه‌ی كه ئێستا “ده‌ستوریان هه‌یه”. لیبڕاڵ گوزارشت له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بۆرژوازیی ده‌كات و دان به‌وه‌شدا ده‌نێت كه له دوای شۆڕشی 17ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه هه‌ر هه‌نگاوێك به ئاڕاسته‌ی دیموكراسییدا له‌ودیو ڕیفۆرمخوازییه‌وه كارێكی شێتانه‌یه، و تاوان و گوناهه.
وه ئه‌وه ئه‌م بۆچوونه بۆرژوازییانهن كه له پراكتیك و عدا په‌یڕه‌وییان لێده‌كرێت له‌لایه‌ن كارگێڕانه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و سیستماتیك ئه‌م بۆچوونانه وه‌كو نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌هێننه جه‌سته‌ی ڕوسیاوه (له‌سه‌ر كاغه‌ز)، له‌پێناو حیزبی كراوه و خه‌بات بۆ حیزبی یاسایی. به دهربرینێكیتر، وه‌كو هه‌ر لیبراڵێك وه‌عز ده‌ده‌ن بۆ زهرعكردنی ده‌ستوری ئه‌وروپیی بۆ ڕوسیا، به‌بێ ڕێگا و ڕاستایهكی تایبه‌ت كه له ڕۆژاوادا بووبه‌هۆی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوره‌كان و به‌هێزكردنیان و سه‌پاندنیان به‌سه‌ر چه‌ندین نه‌وه‌دا، و له هه‌ندێ دۆخیشدا به‌سه‌ر چه‌ندین وڵات‌دا. ئه‌وه‌ی كارڕاپهڕێنهرهكان و لیبراڵه‌كان ده‌یانه‌وێت بریتییه له هێنانی ئه‌و ده‌ستوورانه بۆ ڕوسیا، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت به ڕاشكاویی بیڵێن و دانی پێدا بنێن.
به ڕاستیی له ئه‌وروپادا ڕیفۆرم مانای ده‌ستبه‌رداربوونه له ماركسیزم و جێگه‌گرتنه‌وه‌ی به “سیاسه‌تی كۆمه‌لایه‌تیی بۆرژوازیی. له ڕوسیا‌و بۆ كارڕاپهرێنهرهكان، ریفۆرمخوازیی به ته‌نیا مانای ئه‌وه نادات، به‌ڵكو له هه‌مانكاتیشدا به مانای تێكشاندنی ڕێكخراوی ماركسیستی دێت و ده‌ستبه‌رداربوونه له ئه‌ركه دیموكراسییه‌كانی چینی كرێكار، كه سه‌رجه‌م به مانای جێگرتنه‌وه‌یان دێت به سیاسه‌تی كاری لیبڕاڵ.
سه‌رچاوه
Published: Pravda Truda No. 2, September 12, 1913. Signed: V. I..Published according to the Pravda Truda text.
Source: Lenin Collected Works, Progress Publishers, 1977, Moscow, Volume 19, pages 372-375.
Translated: The Late George Hanna
Transcription\Markup: R. Cymbala
Public Domain: Lenin Internet Archive (2004). You may freely copy, distribute, display
and perform this work; as well as make derivative and commercial works. Please
credit “Marxists Internet Archive” as your source.
[1]پراڤدا ڕۆژنامه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی ڕوسیی بوو كه لینین توانی بیكات به یه‌كێك له گرنگترین ئۆرگانه‌كانی سه‌ركه‌وتنی شۆرشی17ی ئۆكتۆبه‌ر