ئەگەری جەنگی ئەمریکا و ئێران / سالارقادر

ئەڵتەرناتیڤی سۆسیالیستی لەسەر دۆسییەی ئەگەری جەنگی ئەمریکا و ئێران چەند چاوپێکەوتنێکیان ئەنجامداوە و ڕای کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی وەرگرتووە و یەکەمین بەشی ئەو چاوپێکەوتنانە لەگەڵ هاوڕێ “سالار قادر”ە و زۆر سوپاسی ئەکەین بۆ وەڵامەکانی.

ئەڵتەرناتیڤی سۆسیالیستی/ لەئێستادا ئامادەکاری ئەمریکا بۆ جەنگ هەموو دەنگ وباسی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و تەواوی میدیاکانی جیهانی داگرتووە، ئایا ئێوە بۆچونتان چییە لەم بارەیەوە؟ ئایا ئەگەری ڕودانی ئەم جەنگە هەیە؟

سالار قادر/ ئەگەری ڕودانی شەڕەکە: بەبڕوای من سەرەتا ھێنانی ھێزو جبەخانەی زۆر بێ ھۆ دەرناچێ و ناگەڕێتەوە، لەچاوەڕوانی بێ ھەناسەکردنی ئێراندایە یاخود ڕازیبوون بەداواکارییەکانی، ڕازیبوونیش ھەر وەك ڕوخانی دەگرێتەوە، بەھەردو باردا ڕودانی دیارە، بەڵام ئەوترسە کەھەیەتی و ھێزی کۆکردۆتەوە، ترسە لەو ئەڵتەر ناتیڤەی دوای کەوتنی جێ دەگرێ بۆ زوو فریاکەوتن و جێگە گرتنیەتی لەوگۆڕانەی کەدروست دەبێت.

ئەڵتەرناتیڤی سۆسیالیستی / ئایا ئەم جەنگە لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە کاتی ڕودانیدا چ کاریگەرییەکی دەبێت لەسەر عێراق و ناوچەکە و جیهان؟

سالار قادر/ کاریگەری لەسەر ناوچەکە عێراق بەتایبەت؛ تەنھاشوێنێ کەبەموڵک و تاپۆی خۆی دابنێ و زۆرترین سنوری لەتەك ئێران ھەبێ عێراقەو بێ ڕێگری دەتوانێ ھەمووئەجندای دژ بەئێرانی تیا جێکار بخات ، بەلایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانیشیەوە، ھەرواش لەبەر ھاوسنوری زۆرو بەکارھێنانی لەلایەن ھێزی ھاوپەیمانەوە بەتایبەت ئەمریکا زۆرترین کاریگەری نەرێنی و باری گوزەران ڕووی تێدەکات.

ئەڵتەرناتیڤی سۆسیالیستی / لە حاڵەتی ڕودانی جەنگدا ئایا ئەرکی کۆمۆنیست و سۆسیالیستەکان وەک بەشی پێشڕەوی پرۆلیتاریا چییە؟ و پرۆلیتاریا لە ناواخنی جەنگێکی کاولکەر چ ئەرکێکی لەسەرشانە؟ ئایا ئەگەری ئەوەهەیە ئەم جەنگە بگوێزرێتەوە بۆ جەنگێکی شۆڕشگێڕانە لە دژی بۆرژوازیی؟

سالار قادر / ئەرک وەك لایەنە ڕادیکال و پێشکەوتوو خوازو خەمخۆرانی یەکسانی خوازی بێ ھیچ دوودڵی جیاکاری پلەبەندی و ڕابەرایەتیەك، بزوتنەوەی کۆمەڵایەتی لەجێوشوێنیانەوە ڕێکخراوو ئامادەسازو وەك یەك و بەھەڵبژاردنی ڕاستەوخۆیی کارو ئەرک ڕابسپێرێ بەھەر ڕووداوو پێش ھاتێکی چاوەڕوان کراو کەپێ دەچێت ڕووداوەکان بەسوڕی سڕبوونی خەڵک و بێزابووندا ببەن، بۆیە ئەرکی خۆڕێکخستن و یەکگرتوویی بێ پلەبەندی سەرو خواری کاری سۆشیالیستەکانە و گەر شۆڕشی پرۆلیتاریان مەبەست بێ لەیەکگرتنی ھێڵ و خەت و کەسەکاندا دەتوانرێ کاریگەری تەواو لەگۆڕەپانی دژ بەئاژاوە گێڕی جیھانی بەرپابکرێ و زۆرینە ی میللەتانیش ھاوپشتی دەکەن .

ئەڵتەرناتیڤی سۆسیالیستی / هەواڵەکان سەرەڕای ئامادەکارییەکانی ئەمریکا لە کەنداو و هەڕەشەکانی ئێران وا شیکاری بۆ ئەکەن کە ئەمریکا ئەیەوێت فشار بخاتە سەر ئێران و ئەمریکاش وا خۆی نیشان ئەدات کە خوازیاری ڕودانی ئەم جەنگە نییە، ئایا لە کاتی بڵێسەسەندنی ئاگری ئەم شەڕە نەگریسە ئێمە لە عێراق ئەتوانین چ کارێک بکەین ؟

سالار قادر/ کارکردن لەعێراق لەکاتی بڵێسەی شەڕنا، بەڵکو پێش ڕوودانی ھەرچۆن ئاژاوە گێڕانی خوێن خۆری جیھانی لەسەرویانەوە ئەمریکا چۆن ماوەیەکی زۆر پلانی جێ خستنی گۆڕانی نەخشە دادەڕێژن و دەکەونە وێزەی دەوڵەتان و میللەتان ، ھەرواش بەرەی سۆشیالیست و کۆمۆنیستەکان ئەرکیانە گەر مەبەستیان شۆڕشی گۆڕانکاری یەکسانی خوازی بێت لەوماوە درێژ مەودایەی ھێزەکان خۆیان ڕێک دەخەن ، بەرەی یەکگرتوویی شۆڕشگێڕی یەکسانی خوازیش یەکگرتوویی خۆیان بەیان کەن و بۆھەر پێش ھاتێکیان یاخود پێش پێشھاتیش بزوتنەوەی کۆمەڵایەتیان لەشوێن و جێی خۆی خۆیان لەباتی بەردەوامدا بن، باشترین کاری شۆڕش و بەرھەم داریش ئەو ڕێگەیەیە کەکەمترین زیانی گیانی لێ بکەوێتەوە و بەئاشتی و ئاشتی پارێزی خۆی پێناس کات. دەستان خۆش و سەرکەوتن بۆبێ ژیانان.

دەستی ئێوەش خۆش و سەرکەوتن بۆ سۆسیالیزم

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*