وتارێك به كوردی ده‌رباره‌ی:
مه‌رگی ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوازیی و زه‌روره‌تی له‌دایكبوونی ئۆپۆزسیۆنێكی ڕادیكاڵی خه‌ڵك له كوردستاندا
هه‌روه‌ها ئه‌م بابه‌ته له ماڵپه‌ڕی سه‌نته‌ری عێراقی بۆ توێژینه‌وه‌ی سیاسیی به زمانی ئینگلیزییش به كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارییه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه (له‌م لینكه‌دا http://www.iraqcr.com/details.aspx…)
به‌شی یه‌ك
له ئێستادا، كوردستان به قۆناغی گۆڕانێكی سیاسی و ئابوری و ئیدارییدا تێپه‌ڕ ده‌بێت. ئه‌م ئاڵوگۆڕانه به ته‌نیا له ساحه‌ی هێزه سیاسییه فه‌رمانڕه‌وا و دهسهڵادارهكاندا ڕووناده‌ن، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ساحه‌ی هێزه ئۆپۆزسیۆنهكانیشی گۆتووه‌ته‌وه، به تایبه‌تی گۆڕان. ئه‌م وتاره هه‌وڵێكه بۆ خستنه‌ڕووی چه‌ند لایه‌ن و ڕوویه‌كی جیاوازی پرسه‌كه و تاوتوێكردنی پێگه و ڕۆڵی گۆڕان وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن له ڕابردوو و ئێستا و داهاتوودا به تایبه‌تیتریش له‌و ڕه‌هه‌نده‌وه كه په‌یوه‌سته به مه‌رگی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و زه‌روره‌تی ئۆپۆزسیۆنێكی سیاسیی دیكه له كوردستاندا.
قۆناغی یه‌كه‌می ژیانی سیاسیی گۆڕان: ئۆپۆزیسیۆن
له دوابه‌دوای پێكهاتنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه له ساڵی 1992وه‌وه كه یه‌كه‌مین دانیشتنی په‌رله‌مانه له مێژووی هه‌رێمی كوردستاندا، به ته‌نیا دوو هێز فه‌رمانڕه‌وایی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیان كردووه كه هه‌ردوو حیزبه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی و پارتی دیموكرات بوون. زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان له زۆربه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌لایه‌ن هه‌ردوو حیزبه‌كه‌وه براوه‌ته‌وه له‌دوای ساڵی 1992وه‌وه؛ هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌وانیش بوون كه توانیویانه هه‌موو كابینه یه‌ك به دوای یه‌كه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنن بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ربه‌ستێكیان له به‌رده‌مدا هه‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌كو یه‌كه‌مین هێزی ئۆپۆزسیۆن له كوردستاندا ده‌رده‌كه‌وێت. پڕ كێشمهكێشمترین هه‌ڵبژاردن له مێژووی كوردستاندا هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2009بوو كه وه‌كو یه‌كه‌مین هێزی ئۆپۆزسیۆن له كوردستاندا به‌شداریی له هه‌لبژاردنه‌كاندا كرد.
هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و فه‌رمانڕه‌وا هه‌ڵبژاردنێكی قورس بوو، به‌ڵام ئه‌و كات قورس‌تر بوو كه گۆڕان توانی 24 كورسی له كۆی 111 كورسی په‌رله‌مان بباته‌وه. هه‌ر ئه‌و كات و بۆ ماوه‌ی ته‌واوی 4 ساڵی ئه‌و كابینه‌یه وه‌كو ئۆپۆزسیۆنێكی به‌هێز له‌ناو په‌رله‌ماندا له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هێزی دیكه‌دا مایه‌وه كه ده‌رئه‌نجام بوون به به‌ربه‌ستێكی سیاسیی گه‌وره له‌به‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو هێزه‌كه‌دا. گۆڕان هێنده چالاك بوو كه توانی به شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هێزه سیاسییه‌كانی دیكه دابنێت، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر، بیانكات به هاوپه‌یمانی خۆی. هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ش پێكه‌وه توانییان ململانێیه‌ك و ناهاوسه‌نگییه‌كی په‌رله‌مانیی بۆ هه‌ردوو هێزه‌كه درووست بكه‌ن و ده‌رئه‌نجام لایهنگرانێكیش له هه‌ردوو حیزبه فه‌رمانڕه‌واكه به شێوه‌یه‌كی سیاسیی به لای خۆیاندا ڕابكێشن و له گۆڕانیان نزیك بكه‌نه‌وه. ئه‌مه خاڵێكی به‌هێزی گۆڕان و خاڵێكی لاوازی یه‌كێتی و پارتی بوو به شێوه سیاسیی و ئابووری و ئیدارییه‌كه‌ی كه نه‌یانده‌توانی وه‌كو پێشتر ئه‌جێندا و پلانه‌كانی خۆیان به ئاسانیی جێبه‌جێ بكه‌ن. هه‌رچه‌نده گۆڕان هیچ كاندید یان پاڵێوراوێكی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی داواكاریی جه‌ماوه‌ریی و ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك به گشتی و ژیانی ناله‌بار و گه‌نده‌ڵیی و مۆنۆپۆڵییهكانی ده‌سه‌ڵات كه مه‌به‌ستمان به تایبه‌ت له پارتی و یه‌كێتییه، پاڵێوراوێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم خۆی هه‌ڵبژارد له‌به‌رمبه‌ر مه‌سعود بارزانییدا كه كاندیدی هه‌ردوو یه‌كێتی و پارتیش بوو و توانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی پارێزگای سلێمانی و نزیكه‌ی یه‌كسان له ده‌نگه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر بباته‌وه.
قۆناغی دووه‌می ژیانی سیاسیی گۆڕان: نیمچه-ئۆپۆزیسیۆن
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه قوناغی یه‌كه‌می ژیانی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو وه‌كو هێزێكی به ته‌نیا ئۆپۆزسیۆن. له هه‌ڵبژاردنی دووهه‌می په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستاندا له مێژووی گۆڕاندا، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه پێی نایه قوناغی دووهه‌می ژیانی سیاسیی خۆیه‌وه كه به‌شداریكردنی بوو له حكوومه‌تدا. ئه‌م به‌شدارییه له‌و بۆچوونه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو كه پێبوابوو گۆڕان له قۆناغی یه‌كه‌می ژیانیاندا نه‌یتوانیوه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه به‌ده‌ست بهێنێت كه پێشبینییان ده‌كرد، هه‌ر بۆیه‌شه گه‌شتنه ئه‌و بڕوایه‌ی به‌شدار بن له حكوومه‌تدا بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانیان، كه پێش ئه‌وه و له قۆناغی یه‌كه‌مدا توانیبوویان سه‌رنجی زۆرێك له خه‌ڵكی كوردستان به‌لای خۆیاندا ڕابكێشن. ئه‌زموونی پێشتری په‌رله‌مانییان گهیاندبوونی به‌و بڕوایه‌ی كه ته‌نیا به به‌شداریكردنیان له حكوومه‌ت ده‌توانن پلان و ئامانج و پڕۆژه‌كانیان بخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. ئه‌مه‌ش ته‌نیا ئه‌و كاته ده‌بێته ڕاستی كه ده‌توانن كۆمه‌ڵێك پۆستی وه‌زاری و ئیداریی خوارتر بگرنه ده‌ست. بۆیه له ساڵی 2014دا به‌شداربوون له پێكهێنانی حكوومه‌تدا به به‌ده‌ستهێنانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له كوردستان و چوار وه‌زیر و كۆمه‌ڵێك له پۆستی ئیداریی له ئاستی خوارتردا له‌ناو حكوومه‌تدا هه‌رێمدا و هه‌ندێك پۆستی دیكه له ئاستی حكوومه‌تی ناوه‌ندیی به‌غدادا. ئه‌مه وایكرد گۆڕان ده‌ست بكات به گێڕانی دووفاقییه‌تی یاری سیاسیی خۆی به دابه‌شبوونی به‌سه‌ر هه‌ردوو ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی پێشتری و ڕۆڵی تازه وه‌رگرتووی حكوومه‌تدا كه ئه‌م دووفاقییهته له زۆر ئاستدا ڕه‌نگی دابوویه‌وه له دۆخه جیاوازه‌كاندا و ده‌رئه‌نجامیش هه‌ردوو پارتی و یه‌كێتی به‌م دوو فاقییهته توڕه ده‌بوون و قبووڵیان نه‌ده‌كرد و دژایه‌تییان ده‌كرد. ده‌كرێت ئه‌م دوو ڕۆڵ بینینه‌ی گۆڕان له‌نێوان حكوومه‌ت و ئۆپۆزیسیۆندا به “نیمچه-ئۆپۆزیسیۆن” یان “نیمچه-ده‌سه‌ڵات” له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین. سه‌رئه‌نجامی ئه‌مه ده‌نگده‌ران و لایه‌نگرانی گۆڕانی به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی گه‌وره‌ی “دژ” و “له‌گه‌ڵ”دا دابه‌شكرد كه به‌شی یه‌كه‌میان دژایه‌تی چوونه حكوومه‌ت و دووهه‌میان پاڵپشتی چوونه حكوومه‌تی گۆڕانی ده‌كرد. له كۆتاییدا، هه‌ردوو گرووپه‌كه بڕیاری چوونه حكوومه‌تی گۆڕانیان له شكستی خۆیدا بینی له ڕووی سیاسی و ئیداریی و جهماوهرییشهوهز گۆڕان هێنده‌ی تر لاواز بوو له قۆناغی سێهه‌می ژیانی سیاسیی خۆیدا كه ده‌كاته دوا هه‌لبژاردنی كوردستان.
قۆناغی سێهه‌م و كۆتایی ژیانی سیاسیی گۆڕان: ده‌سه‌ڵات نه‌ك ئۆپۆزیسیۆن
ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای گۆڕان كه قۆناغی سێههمێتی و وه‌كو لایه‌نێكی لاواز پێكهێنه‌ری حكوومه‌ت له‌گه‌ل پارتییدا ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه چیتر نه ده‌توانێت ئۆپۆزیسیۆن بێت وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌می و نه ده‌توانێت نیمچه ئۆپۆزیسیۆن یان نیمچه ده‌سه‌ڵات بێت وه‌كو قۆناغی دووهه‌می. گۆڕان، له‌م قۆناغه‌دا و له ڕاستییدا، ناهاوسه‌نگییه‌كی گه‌وره‌تری سیاسیی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتییدا دروست كردووه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ پارتییدا ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی واژۆكردووه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و یه‌كێتییان له هاوكێشه‌كه كردووه‌ته ده‌ره‌وه و هه‌روه‌ها ده‌نگدان له‌سه‌ر نێچیره‌ڤان وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم كه دواتریش مه‌سرور به‌رزانی وه‌كو سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت. هه‌رچه‌نده، واژۆكردنی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه ناكۆكیی له‌نێوان سه‌ركردایه‌تی و ده‌نگده‌رانی گۆڕاندا دروستكردووه و ناونهبهناو ئه‌و ناوانه ده‌بینین كه بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن له گۆڕاندا وه‌ك ئه‌و لیسته 45 كه‌سییه‌ی گۆڕان كه پێكهاتوون له به‌رپرس و كادرانی گۆڕان له وڵاته ئه‌وروپییه‌كاندا كه به ڕاشكاوی ده‌ڵێن سه‌ركردایه‌تی ئێستای گۆڕان گوێ له پێشنیاره‌كانیان ناگرێت و ناكرێت گۆڕان به‌شدار بێت له حكوومه‌تێكدا كه له‌سه‌ر فێڵ و حیله و سانسۆری سیاسی دامه‌زرا بێت، به‌ڵام هێشتا به‌شێك له گۆڕان پێیوایه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه جێبه‌جێ بكرێت و به شێوه‌یه‌كی دوولایه‌نه رێزی لێبگیرێت، ئه‌وا مژده هێن ده‌بێت. گۆڕان هێزی سێیه‌م و چواره‌م بوو له دوا هه‌ڵبژاردندا به گوێره‌ی ناوچه و شوێنی جیاواز جیاواز له پارێزگاكانی كوردستاندا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گۆڕان له پله‌ی سێیه‌م و چواره‌مدا هات، كه‌چی ده‌بینین هێزی یه‌كه‌مه وه‌ك هاوپه‌یمان و هاوشانی پارتی كه براوه‌ی یه‌كه‌می دوا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بوو. له كاتێكدا، پارتی له ماوه‌ی ژیانی سیاسیی گۆڕاندا گه‌وره‌ترین ڕێگر و دوژمنی سیاسی و ئابوری و ئیداری بووه له‌به‌رده‌م گۆڕان و چوونه پێشی پڕۆژه‌كانیدا بۆ چاكسازیی.
واژۆكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه و كردنه ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی له هاوكێشه‌ی پێهێنانی حكوومه‌تی نوێ‌دا، گرژییه‌كی نوێی سیاسی له‌نێوان یه‌كێتی و پارتییدا هێناوه‌ته ئاراوه به‌و مانایه‌ی كه هه‌ر له دوای ساڵی 1992وه‌وه تاكو ئێستا یه‌كێتی و پارتی به هاوبه‌ش حكوومه‌تی هاوبه‌شیان دروستكرووه و له‌نێوان خۆیاندا برا به‌شیان كردووه كه هه‌موو له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی خۆیاندا بووه. بۆ یه‌كێتی، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پارتی به خیانه‌تێكی سیاسی ده‌بینرێت و ته‌نانه‌ت وای له یه‌كێتی كرد كه هه‌ر له سه‌ره‌تای پڕۆژه‌كه‌وه بیر له دوو ئیداره‌یی بكاته‌وه كه ئه‌م عه‌قڵییه‌ته به‌شێكه له عه‌قڵییه‌تی شه‌ڕی ناوخۆی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی خۆیاندا. به‌ڵام ئه‌مه سیناریۆیه‌كی موسته‌حیله لانی كه‌م له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك. یه‌ك، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی ته‌واو بهناویهكداچووه و په‌یوه‌ندییه‌كی له‌مێژینه‌یان هه‌یه، دوو، مووچه هێشتا له ناوه‌نده‌كانی به‌غداد و هه‌ولێره‌وه بڕیاری لێده‌درێت و یه‌كێتی ناتوانێت وا به ئاسان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی زۆنه‌كه‌ی خۆی بدات، سێ، هێزه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رێگا به مه ناده‌ن به تایبه‌ت ئێران له ئێستادا كه په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی و ئابوریی باشتری له‌گه‌ڵ پارتییدا هه‌یه تاكو یه‌كێتی.
مه‌رگی ئۆپۆزیسیۆن
گریمانه‌ی كۆتایی یان مه‌رگی ئۆپۆزیسیۆن له كوردستاندا كه لێره‌دا خراوه‌ته‌ڕوو خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه هیچ زه‌مانه‌ت و گه‌ره‌نتییه‌ك له رێزگرتن و جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككهوتننامهیهدا بوونی نییه، به تایبه‌ت له‌لایه‌ن پارتییه‌وه. ئه‌م ئارگومێنته له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌ما و له چه‌ند ڕه‌هه‌ندێكه‌وه پاڵپشتی لێده‌كه‌م. هه‌رچه‌نده، واده‌بینرێت كه پارتی ئه‌م كابینه‌ی حكوومه‌ته وه‌كو دوا هه‌ل و بواری متمانه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا ده‌بینێت هه‌روه‌ها وه‌كو ده‌شگوترێت، ته‌نیا ده‌گوترێت، به تایبه‌ت كه “مه‌سرور بارزانی” كوڕه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی خۆی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م كابینه‌یه ده‌كات و پارتی نایه‌وێت ئه‌م كابینه‌یه وه‌كو كابینه‌كانی پێشتری نێچیره‌ڤان بێتز به‌ڵام هێشتا ئه‌مه به جۆرێك له جۆره‌كان پرسی ئیراده و وابینین نییه به ته‌نیا، به‌ڵكو قه‌یرانه‌كه له‌وه گه‌وره‌تره. یه‌كێتی قبوول ناكات ئه‌م پرسه هه‌روا به ئاسانی بۆ گۆڕان و پارتی بچێته‌سه‌ر چونكه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی وابه‌سته‌ییه‌كی له‌مێژینه‌یان هه‌یه و ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه ناتوانێت كۆتایی پێبهێنێت. هه‌وره‌ها یه‌كێتی وا به ئاسانی قبووڵ ناكات به‌دیلی خۆی له زۆرنی سه‌وزدا دروست ببێت كه له مێژه زۆنی جیۆپۆله‌تیك-ئابوری خۆیه‌تی و به هی خۆی ده‌زانێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕووبدات ئه‌وا گۆڕان ده‌توانێت زۆر بڕیاری ئیداری و ئابوری و سیاسی دژ به یه‌كێتی له ناوچه‌كه‌دا بدات و پێگه‌ی یه‌كێتی لاواز ده‌بێت و یه‌كێتیش به ئاسانی و وه‌كو پێشتر ناتوانێت پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی له زۆنی سه‌وزدا بكات. بۆ پارتیش، له جێبه‌جێكردنی ڕێككهوتننامهكهدا، گۆڕان كه هێزی یه‌كه‌می به‌ربه‌ست بووه له‌به‌رده‌م پارتیدا له ماوه‌ی ڕابردوودا، به‌هێزتر ده‌بێت و جارێكی‌تر ده‌بێته‌وه به ڕێگر له‌به‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی پارتی خۆشی‌دا كه پارتی خۆی هێزی یه‌كه‌می مۆنۆپۆلكهری زۆربه‌ی جومگه و سێكته‌ره ئابوری و سیاسی و ئیدارییه‌كانی ماوه‌ی ڕابردوو بووه له حكوومه‌ت و ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تدا به هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌ته‌وه.
زه‌روره‌تی ئۆپۆزیسیۆنێكی نوێ
له ده‌رئه‌نجامدا، ئومێد و هیوایه‌ك له‌به‌رده‌م گۆڕاندا نییه بۆ سه‌ركه‌وتن له‌م پلانه ستراتیژی و هه‌ستیاره‌ی ژیانی سیاسیی خۆیدا كه خستوویه‌تییه قوماری رێككهوتننامهیهكهوه له‌گه‌ڵ پارتییدا. گۆڕان له قۆناغی یه‌كه‌می ژیانی سیاسیی خۆیدا و به ئۆپۆزیسیۆن بوونی به‌هێز بوو، دواتر كه بوو به به‌شێك له حكوومه‌ت و وه‌كو نیمچه-ئۆپۆزیسیۆن ڕۆڵی ده‌بینی لاواز بوو، له ئێستاشدا كه به ته‌واوه‌تی ته‌سلیمی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بووه ده‌گاته دوا ئاستی لاوازیی خۆی و پێموایه هه‌موو مسداقیه‌ت و متمانه‌یه‌كی خۆی وه‌كو ئۆپۆزیسیۆن له‌ده‌ست ده‌دات.
له وه‌ها دۆخێك‌دا، ته‌نیا به‌دیل یان ئه‌ڵته‌رناتیڤێك بۆ ڕیفۆرم له هه‌رێمی كوردستاندا له ده‌ستی گۆڕاندا نامێنێت و ده‌كه‌وێته ده‌ستی هێزێكی نوێی ئۆپۆزیسیۆن كه له داهاتوودا ده‌رده‌كه‌وێت.