شۆڕشی هه‌ژاران له عێراق، ده‌ركه‌وتنی تاوانه‌كانی پشك پشكێنه
له پێنج ڕۆژی ڕابردووه‌وه، به‌غداد و زۆربه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق ناڕه‌زایه‌تییه‌کی جەماوەریی فراوانی بەخۆیەوە بینی. جەماوەری کرێکاران و لاوان و گەنجانی بێکار، و فراوانترین توێژ و چینە بێبەش و نەدارەکان بۆ دابینکردنی هه‌لی كار، باشتركردنی دۆخی ژیان و دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌كو كاره‌با، ئاوی خواردنه‌وه، خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ییه‌كان، هاتنە مەیدان کە داخوزیی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگای ستەم دیدەی عێراقیان هه‌ڵگرتووه. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه به شێوه‌یه‌كی دروست به شۆڕشی هه‌ژاران ناوبراوه…
به‌ریه‌ككه‌وتن و ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان پڕۆلیتاریای عێراق و جەماوهره ماف-پێشێلكراوهكه له‌لایه‌كه‌وه و ڕژێمی تاڵانکەر و گەندەڵ و ڕژێمی مەلا و عەمامە بەسەری کۆنەپەرست له‌لایه‌كیتره‌وه، پێی نایە قۆناغێکی خەباتکارانەی نوێ و ململانێیەکی توندی مێژووییەوە… ئەم ناڕەزایەتییانە و هاتنە مەیدانی ئەم جارەی جەماوەری پرۆلیتاریا، کەلێنێکی قوڵ و فراوانی دروستکردوە لە ڕوبەڕوبوونەوە و بەگژداچونەوەدا، كه ناكۆكییه‌كانی نێوان جه‌ماوه‌ری چەوساوە و حیزبه ئیسلامی و ناسیۆنالیسته‌كان و ڕژێمە سیاسی و میلیشیا تۆقێنەرەکانی هەرچی فراوانتر و قووڵتر كردووه‌ته‌وه.
ئه‌زموونه‌كانی پێنج ساڵی ڕابردوو و ڕوبەڕووبوونەوە چینایه‌تییه‌كان له ساڵی 2011 وە و به شێوەیەکی تایبەتی ترش ڕوبەڕوبونەوەکانی شاری فەیحا، شاری بەسرە و ناڕهزایهتتیهكانی ئەم دواییانە کە ئامانجی دابینکردنی هه‌لی كار و نان و ژیانكردن بوو، جه‌ماوه‌ری بە ئاگاهێنایەوە لە پیلانگیڕییهكانی حیزبه ئیسلامییه سیاسییه‌كان و فریودانەکانیان و ژههراوەکانیان، کە جارێک خەریکی چاندنی وههم و بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە و سواربونی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بوون، و جارێکی تریش خەریکی دەستگرتن و قایمکردنی دەسەڵاتدارێتیان بوون لە ڕێگەی سەرکوتگەری و دابەشکردنەوەی پشکەکانیان و بەرجەستەکردنەوهی تایەفەگەرایی دینی و مەزهەبی.
دوای ئەوەی هیچ نەمایەوە بۆ حیزبه فاشیسته دینییه‌كان، و ده‌زگا سه‌ربازییه‌كانیان و لۆمپن و چەقۆکێش و میلیشیاكانیان وەک سوات و هێزه‌كانی به‌در و عه‌سائیب و فەتح و میلیشیا تاوانبار و بەکرێگیراوەکانی دیكه‌یان، و درۆ و دەلەسەکانیان و پیلانگێریەکانیان ئاشکرا بوو، کە خەریکی کەلێن و دووبەرەکی دروستکردن و شه‌قكردن و په‌رته‌وازه‌كردنی ڕیزه‌كانی جه‌ماوه‌ر و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بوون، بۆیه ئیتر ده‌ستیاندایه به‌كارهێنانی چه‌ك و هێزی زۆر و به‌كارهێنانی فیشه‌كی ڕاسته‌قینه دژ به جه‌ماوه‌ری ژن و منداڵ و به‌ساڵاچووان و گه‌نجان و په‌نایان برده به‌ر وهحشییانهترین جۆره‌كانی توندوتیژی و سه‌ركوت، و دڕندایه‌تی و به‌ربه‌ریه‌ت له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌راندا، کە لە مێژووی عێراقی نوێ‌دا کەم وێنە بووە، کە خه‌مڵاندنه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ڵێن تا ئێستا سەدان کوژراو و هه‌زارەها برینداری تێپه‌ڕاندووه.
جوڵانه‌وه‌ی ئۆكتۆبه‌ر به‌وه جیاده‌كرێته‌وه له جوڵانه‌وه‌كانی پێشتر كه توانیویه‌تی جه‌ماوه‌ر به ته‌واوه‌تی له ڕه‌وته سیاسی و دینییه‌كان داببڕێنێت و پێبنێته قۆناغێكی نه‌گه‌ڕاوه بۆ دۆخی پێشتر. ململانێ و خه‌باته جۆراوجۆره‌كانی ده ساڵی ڕابردوو بوونه‌ته هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی هۆشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تیی چینی كرێكار و ڕه‌نجبه‌ر له باره‌ی گه‌نده‌ڵی و بۆگه‌نبوونی هێز و حیزبه‌كان تا خاڵی بروادارێتییان به دووباره ئه‌زموونكردنه‌وه‌ی ڕاپه‌رینی ئازاری ساڵی 1991. نه‌ك به ته‌نیا ئه‌مه، به‌ڵكو جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ریو په‌ڕه گه‌لێكی نوێیان له قاره‌مانێتی و خۆ ته‌رخانكردن هه‌ڵداوه‌ته‌وه كه تا ئێستا له مێژووی سیاسیی عێراقدا هه‌ڵنه‌دراونه‌ته‌وه. بزووتنه‌وه‌ی ئۆكتۆبه‌ر توانی لاوازی و وه‌همه‌كانی “بەهاری عەرەبی” كه هیوا بەستن بوو بە عەسکەر و ئۆپۆزیسیۆنی دینی و لیبراڵ، بكات به وەهمی بەسەرچوو و فەوتاو… وه‌ك ئه‌وه‌ی ناڕەزایەتییەکانی ئێستای عێراق ئەوەی نیشانداوە لەخۆی کە هیچ هیوایەک گرێ نادات بە جوڵانەوەی عەسکەر و کودەتای سەربازیی لە سەرەوە، و بە هەمان پلەش وەهمی بە ئیسلامی سیاسی سونی و شیعیش وەک یەک لە خۆی داماڵیوه، و زۆر لە ئەزموونی خەباتکارانی سودانیش واوەتر ڕۆشتووە کە باوەڕ بەوەبێنێ لەگەڵ عەسکەر و سوپادا، حکومەت بەشکەن و ده‌ست لە شۆڕش هەڵگرن.
كه‌واته ده‌بێت ئێستا چی بكرێت؟ دۆخی هه‌نووكه‌ی عێراق و هاوسهنگیییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ناوخۆیی و جیهانییەکان، ناچارانه، ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ی ئه‌وه به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری ڕاپهریودا ده‌سه‌پێنن كه به شێوه‌یه‌كی شێلگیرانه هەوڵبدات بۆ ڕزگاری یەکجاری و كۆتاییهێنان به‌م نیزامە کۆمەڵایەتییە چەوسێنەرەی ئێستا. ئاسۆی سیاسی و هیوا بۆ ڕزگاری و كۆتاییهێنان به سیستمی کۆمەڵایەتی چه‌وسێنه‌رانه و سه‌ركوتكه‌رانه بە شێوەیەکی هەتەهەتایی و بنەڕەتی، پرسێکی داخوازییگەرانە نییە هێنده‌ی ئه‌وه‌ی كه پرسێکی خەباتکارانەی بنەڕەتییە، وه ناشتوانرێت له‌ڕێگه‌ی هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی دیكه‌وه دوابخرێت یاخود جێگه‌ی بگیرێته‌وه.
ڕێكخراوبونی جاماوه‌ری ناڕازی له شورا شۆڕشگێرییه‌كان و هه‌ر فۆرمێكی دیكه‌ی ڕێكخراوبوونی جەماوەیی، دینامیكی و گونجاو، ده‌توانێت پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی بزووتنه‌وه‌كه زامن و دابین بکات و کاربکاتە سەر نەهێشتنی پەرش و بڵاوی و دابڕاوی و سنورداربوونی ڕوبەوڕوبوونەوەکان کە لەچەند شار و شارۆچكهیەکدا سنوردارە و هاتنە مەیدان بە به‌شدارییه‌كی فراوان له هه‌ردوو ڕەگەز و به‌كارهێنانی هه‌موو شێوە خهباتکارانەکان کە کاری ڕۆژە، ئەرکمانە.
ئه‌م ڕژێمه‌ی ئێستا ئەبێت بکەوێتە سەر ئەژنۆ لە بەرامبەر توندیی و تۆکمەیی جەماوەری ڕاپەڕیودا. ئێستا دەستی کردووە بە کۆمەڵێک بەڵێنی ساخته و فریوده‌رانه، بۆ ئارامکردنەوەی دۆخه‌كه. هەوڵ ئەدات لەگەڵ نوێنەرانی جوڵانەوهکە گفتوگۆ بکات .. بەڵێ، ئێستا کاتی هەڵبژاردنی نوێنەرە بەرجەستە و لێبڕاو و ڕادیکاڵە شۆڕشگێڕه‌كانی جوڵانەوەکە، ئیستا پێویستە وه‌ڵامی “نه‌خێر”ی خۆمان ڕایگەیەنین بۆ گفتوگۆی نهێنی و ژێربه‌ژێر له‌گه‌ڵ نوێنهرهكاندا… پێویستە نوێنەرەکان ڕاستەوخۆ لە ناو جوڵانەوەکە و لە خودی جوڵانەوەکە خۆیه‌وه بە شێوەیەکی جەماوەریی و ئاشكرا هەڵبژێردرین، و مافی جەماوەری ناڕازیشە کە چۆن هەڵیبژاردوون هەر ئاواش لە نوێنەرایەتی لایان بدات، دیارە ئەوانە کە لە پەیامی نوێنەرایەتی جوڵانەوەکە لا ئەده‌ن یان هه‌ر ناتونن پەیامەکە بگەیەنن بە ئەنجام…. پێویستە سود وەرگرین لە هەر جۆرە شێوە و شکڵێکی خەباتکارانە و شۆڕشگێڕانەی جەماوەریی، هەر لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی تا مانگرتن و یاخی بوونی مەدەنی و شارستانیی گشتی و هەموو ئامڕازێکی خەباتکارانە و شۆڕشگێڕانە و ڕێکخراو بەکاربهێنین وەک ڕێکخراوبوون لە گەڕەک و ناوەندەکان و دەستیش ببەین بۆ شورای شۆڕشگێڕانە و کۆمیتە و لیژنە شۆڕشگێڕەکان و لە کۆتاییشدا ڕاپەڕینی چەکدارانە ئەنجام بدەین کاتێک کە پێویست ده‌كات له‌و ڕێگه‌یه‌وه پێداویستییە مادی و کۆمەڵایەتییەکانی بزووتنه‌وه‌كه و داواكارییه‌كان بپارێزین.
ئه‌ڵته‌رناتیڤی سۆسیالیستی- عێراق
2019-10-07