لە ژێر دروشمی ” ئەمانەوێت بژین ” ٢٥٠٠ کرێکاری کۆمپانیای یونیڤێرساڵ مانیانگرت

ڕۆژی یەکشەمە ١٣ ی ئۆکتۆبەری٢٠١٩ مانگرتنی کرێکارانی یونیڤێرساڵ لە میسر پێی نایە حەوتەمین ڕۆژ . یۆنیڤێرساڵ کۆمپانیایەکە بۆ دروستکردنی ئامێرە کارەباییەکان، و لە بارەگای کارگەی دروستکردنی فڕنە سەرەکییەکان، کە ئەکەوێتە ناوچەی دوو لە شاری ٦ی ئۆکتۆبەر بە پێشڕەوایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی کۆمپانیاکە کە (یسری قوتبە ) دەستیانکرد بە مانگرتنی سەرتاسەری. ئەم مانگرتنە بەهۆی سێ مانگ دواکەوتنی مووچەکانیان، و ناڕێک و پێکی خەرجکردنی مووچە و ١٠%ی دەرماڵەو دابەش نەکردنی قازانج بوو. کرێکارانی ئەم کۆمپانیایە کە ٢٥٠٠ کرێکارن، مووچەیان نادرێتێ بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و لە کاتی خۆیدا و بە پێی یاسا دانراوەکان مامەڵە ناکات، و بە شێوەیەکی بچڕ بچڕ و جیاجیا مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە و ناتوانن بە مووچەیەکی نا جێگیر و بەش بەش ڕابێن و لە هەمان کاتیشدا هەلومەرجی ژیان و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان کاریگەری داناوە لەسەر ژیانیان و فشارێکی زۆریان بۆ هاتووە کە کاریگەری زۆر خراپی کردووەتە سەر ژیانیان، و دڵنیاشن لە وەی کە پێ لێنانێک هەیە لە نێوان کۆمپانیاکە و نووسینگەی کار.

کرێکاران ڕایان گەیاند ” هەموو داواکاریەکانمان بریتییە لە خەرجکردنی موووچەکانمان بە ڕێکوپێکی و لە کاتی خۆیدا و بەهۆی ئەمەشەوە ئێمە دەرگیری زۆر تەنگ و چەڵەمە بوووین وەک لەکاتی کردنەوەی قوتابخانەکاندا ناتوانین خەرجی مناڵەکانمان دابین بکەین و کرێی شوێنێ نیشتەجێبوونمان دوا ئاکەوێت و تووشی غەرامەی بانقی بووینەتەوە بە هۆی ئەو قەرزانەی کردومانە کە ناتوانین لە کاتی خۆیدا پشکە مانگانەکانی بدەینەوە . کرێکاران سکاڵا نامەیەکیان داوە بە وەزارەتی هێزی کاری میسر، لە سکاڵاکەیان ئەوە دەرکەوتووە کە کرێکاران مۆڵەتێکی کراوەیان هەیە بۆ ٣ مانگ بە کرێی تەواوەوە کە ئەمەش جێبەجێ نەکراوە و پشتگوێ خراوە، و ئەو پاسانەی کۆمپانیا کە بەیانیان کرێکارانیان هێناوەتە سەر کار و ڕەتیان کردوەتەوە کە ئێواران بیانگەیەنێتەوە شوێنی خۆیان، و لەگەڵ دەستکردن بەم ناڕەزایەتی و مانگرتنەش ئەوە دەرکەوتووە کە کۆمپانیا زۆر توندو تیژی بووە لە کاتژمێرەکانی کارکردنیان و ئەو کاتژمێرەی کە بۆ حەوانەوە و پشووە و لە یاساشدا بڕیاری لەسەردراوە و بە کاتژمێری زیادەی کارکردنیش ئەژمار نەکراوە.

کرێکاران ڕایان گەیاند کە” مانگرتنەکەیان هێمنانەیە و وەزارەتی ناوخۆ ئاسایشی ئەپارێزێت و هیچ کارێکی تێکدەرانە ڕوی نەداوە، ترسێک هەیە لە بارەی تێکهەڵچون لە گەڵ ئاسایشەکان کە ڕەتی ئەکەنەوە کرێکاران لە کارگە بچنە دەرەوە.

کارگەی ئەندازیاری ١ ،ە ٢ . کارگەی مەعدانییە، کارگەی ٢٤، کارگەی ٢٠ هەزار، کارگەی ١٠ هەزار، کارگەی ٥ هەزار و شۆفێرەکان و کرێکارانی دارتاشی و ئاسایش تەواوی ئەو کارگانەی کە عەقەکانیان پێنەدراوە بە تەواوەتی وەستێنراون، و لە کارگەی گەرمکەرەوەکان کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی کارگێڕی وەڵامی داواکارییەکانیان بداتەوە.

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*