پێشنیار ی کاری هاوبەشی نێوان خەباتکارانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی عێراق

ئەی جەماوەرانی ناڕازیی و ڕاپەڕیو لە بەغداد و شارەکانی دیکەی عێراق

ئەی ڕابەرانی ناڕەزایەتیی و مانگرتنەکان

هەڵسوڕاوانی شەپۆلی سۆسیالیستی و چەپ

 

لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا، وێنەیەکمان لە قارەمانێتی و قوربانیدان پێشکەشکرد، کە بوو بە هێما بۆ هەموو مرۆڤێکی ئازاد لە عێراق و جیهان، بە جۆرێک کە مێژووی عێراقی هاوچەرخ ئەوەی ڕوویداوە و ڕوودەدات لە ڕۆژانی داهاتودا هەرگیز بەخۆیەوە نەبینیوە، نەک هەر لە ڕووبەڕووبونەوەی دەزگا سەرکوتگەرەکانی دەسەڵات و میلیشیای هێزەکانی ئیسلامی سیاسی و شیعیی، بەڵکو لە نیشاندانی ئاڵنگاریی و پێداگریی لەسەر بەرەوپێشچوون بەرەو بەدیهاتنی خواستە جەماوەرییەکان، کە بەرزبوونەوە تا ئاستی داواکاریی ڕوخانی نیزامەکە.

هێزە سیاسییە گەندەڵەکان و حزبە بەشدارەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن وەکویەک، بێهودە هەوڵیاندا سواری شەپلی ناڕەزایەتیەکان ببن و ئاڕاستەکەی بگۆڕن و توڕەیی جەماوەر هەڵلوشن و ڕژێمەکەیان ڕزگار بکەن. دەسەڵات هەوڵیدا لە ڕێی دەرکردنی گوژمە چاکسازیە یەک لە دوای یەکەکانیەوە، بە درۆکانیان جەماوەری شۆڕشگێڕ هەڵخەڵەتێنێت و لە خواست و داواکارییەکانیان پاشگەزیان کاتەوە، لە هەمانکاتیشدا هەندێک لە هێزە سیاسیە کۆنەپەرست و گەندەڵەکانی دیکە هەوڵیاندا دزە بکەنە ناو ڕیزی خۆپیشاندەرانەوە و خۆیان لە کەشتییە نقوم بووەکە هەڵدەنەخوارەوە و خۆیان ڕزگار بکەن، بەڕاگەیاندنی دەست لەکار کێشانەوەیان و کشانەوەیان لە پەرلەمان و مانگرتنیان لەناویدا. حکومەت و پەرلەمانەکەی دەمێکە ئیعتیبار و شەرعییەتیان لەدەستداوە و لە جەمسەری  دوژمنکاری جەماوەرن، و ئەوەی کە زنجیرەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە ساڵی ٢٠١١ و ساڵانی دواتریدا سەرکەوتوبوون لە پڕکردنەوەی کەلێنی سیاسی و کۆمەڵایەتییەی نێوان حزبە باڵادەستدارەکان و هێزە گەندەڵکارەکان و جەماوەر، ئەوا ئەم شەش ڕۆژی ڕابردوو  کەلێنەی گۆڕی بە بۆ واقیعێکی کۆمەڵایەتی کە تێبەڕاندنی لە مێژووی سیاسی عێراقی ئەمڕۆدا قورس و دژوارە.

گۆڕەپانەکانی ناڕەزایی و مانگرتن و ڕوبەڕووبوونەوەی کۆمەڵایەتی و چینایەتی، لە گۆڕەپانی تەحریرەوە لە بەغداد، تێپەڕئەبێت بە گۆڕەپانی حبوبی لە ناصرییە و گۆڕەپانەکانی بەصرە و نەجەف و کەربەلا و حلە و سەماوە و دیوانییە و واسط و بۆ بچوکترین ناحییە و قەزا، کە هەمویان خاڵین لە هێزە خێڵەکییە گەندەڵکارەکان، چونکە دوای ئەوەی لە لایەن ناڕەزاییەتییەکانەوە بە ئاشکرا ڕێگریان لە بەشداریکردنیان کرا، و ناڕازییەکان وەک هێزگەلێک مامەڵەیان لەگەڵدا کردن کە نەیار و دژن بە هیوا و ئاواتی عێراقییەکان.

ئەوەی لەسەر ئەرزی واقیع ڕوودەدات، دەسەڵاتی ڕژێمی پشک پشکێنە و خێڵەکی بەشێوەیەکی پراکتیکی و کۆمەڵایەتی ڕوخاوە و گەندەڵی و تاوانکارییەکانی ئاشکرا بووە.  

ئێستا کاتی ئەوەیە بڕیارێکی دەستبەجێ و پێداگر و گرنگی شۆڕشگێڕانە بدەین بەبێ هیچ دودڵی و گومانێک. مەیدانی عێراق بە فراوانی کراوەتەوە بۆمان، و خواستی سیاسی کە خۆی ئەنوێنێ لە ڕوخاندنی ڕژێمدا، بووەتە خواستێکی هەنوکەیی و جەماوەریی، و جەماوەر ئەرکی سەرشانییەتی بۆ سوربوون و جۆشخواردنی لە دەوری ئەو خواستە، و هەنگاوێکی تر بچێتە پێشەوە بەرەو دامەزراندنی سیستەم و دەسەڵاتێک کە تەعبیربکات لە ئاواتی ڕزگاریخوازانەی و بەختەوەریی و خۆشگوزەرانییەکانی.

ئێمە بانگەوازی گشت شۆڕشگێڕان و خەباتکارانی گۆڕەپانەکانی ناڕەزایی و مانگرتنەکان لە بەغداد و باقی پارێزگاکانی دیکە دەکەین بە کوڕان و کچان، و پیاوان و ژنان و هەموو کرێکاران و کارمەندان لە کەرتە گشتی و تایبەتەکان، و هەروەها داوا لە شۆڕشگێرانی هێز و  ڕێکخراوە سیاسییە چەپ و کۆمۆنیستەکان دەکەین لەگەڵ ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و سەندیکا و یەکێتییە کرێکارییەکان، بۆ پشتگیریکردن و دەستخستنە ناو دەستی یەکتری لە پێناو دەمەزراندی دەسەڵاتی هەژاران و بێبەشان و کڕێکاران و هەڵکەندنی گۆڕی نیزامی گەندەڵکار و دزیی و تێکشکاندندنی دەزگا سەرکوتگەر و فاشییەکەی. پێویستە ئەم هەلە مێژوووییە لەدەست نەدەین لە عێراقی ئەمڕۆدا، مێژووی بۆ ئێمەیە!

ئەو هەنگاوە پراکتیکییانەی کە خەباتگێڕانی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی لەسەری ڕێکەوتوون؛ واتە بزوتنەوەی ئۆکتۆبەر و چالاکوانانی ڕێکخراوە چەپ و کۆمۆنیستیەکان، ڕونترە لەهەر ساتێکی دیکەی ڕابردوو ، هەروەها کاری پێکەوەیی لە پێناو دامەزراندن و بەرپاکردن و جێگیرکردنی بزوتنەوەی شورایی و هەر فۆڕمێکی دیکەی ڕێکخراوەیی ڕادیکاڵی شۆڕگێرانە، کە وەڵامدەرەوەبێت بە داخوازییەکان وگەشە و پێشکەوتنی بزوتنەوەکە، دەستبەجێ و پێویستە. دەرەچەی هاوبەشی هێز و ڕێکخراوە سیاسی و ڕادیکاڵەکان لە گۆڕەپانەکانەکانی مانگرتنەکانەوە هەڵئەقوڵێن و لەلانی زۆریی داخوازییەکانی جەماوەری ناڕازیدا خۆی ئەبینێتەوە. هەربۆیە  پێویستە لەسەرمان کە ڕابەرایەتی  و ڕێنوێنی چالاکوانانی ناڕەزایەتیەکان بکەین بەرەو ئەو ئەلتەرناتیڤە شۆڕشگێڕییەی کە پێویستە لەسەرشانمان.

هەروەها ئێمە کار دەکەین بۆ بەدەستهێنانی هاوپشتییەکی نێونەتەوەیی لە یەکێتی و سەندیکا و نەقابە کرێکاریی و جەماوەرییەکان لە جیهاندا. ئەم ڕاپەڕینەشمان ڕاپەڕینێکی جیهانییە، ئەوە هاوڕێکانمان لە لوبنان و ئیکوادۆر و جەزایر و سودان و شیللی و ڤەنزوێلا و هێلەک زەردەکان لە پاریس، پێکەوە ڕەهەندێکی هاوپشتی جیهانی پێکدەهێنن بۆ ئەو دادپەروەریەی پرس و کێشەی سەرەکیمانە.

بژی خەباتی جەماوەریی زەحمەتکێش و سەرجەم هەژاران و بێبەشان و گشت بانگهێشتکەرانی ئازادیی و یەکسانی.

 بۆ پێشەوە لە پێناو بونیادنانی دەسەڵاتی جەماوەری شۆڕشگێڕدا…

 

ئەلتەرناتیڤی سۆسیالیستی

٣١ ئۆکتۆبەری ٢٠١٩

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*