نه‌ته‌وه به‌رهه‌می سه‌رمایه‌دارییه. به‌رهه‌می یه‌كخستنی بازاڕه له‌ژێر ڕكێفی ڕێسا و یاساكانی بازاڕدا. ئه‌مه‌ش واده‌كات ناكۆكی و دژیهكێكانی نێو بازاڕه ڕكابه‌ره‌كانی سه‌رمایه‌داریی شۆڕ ببێته‌وه بۆ نێو هێزی كاری نه‌ته‌وه‌كان (پڕۆلیتاریای بازاڕه نه‌ته‌وه‌ییه جیاوازه‌كان). له كێبڕكێی نێو بازاڕه نه‌ته‌وه‌ییه جیاوازه‌كاندا، كۆمه‌ڵێك نه‌ته‌وه ده‌بن به گورگ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك نه‌ته‌وه‌ی دیكه‌دا و ده‌یانچه‌وسێننه‌وه تاكو بتوانن بازاڕه‌كانی تر داگیر و كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و بیانكه‌ن به شوێنی ساغكردنه‌وه‌ی كاڵا و دزینی هێزی كار و كه‌ره‌سته‌ی خاو و هه‌روه‌ها سه‌پاندنی هه‌ژموونی سیاسیی له ناوچه نه‌ته‌وه‌ییه داگیركراوه‌كاندا. سه‌رئه‌نجام، ئه‌مه وا ده‌كات بگه‌ین به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی بڵێین پرسی نه‌ته‌وه، پرسی چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌ییه.
هه‌ڵوێست و پێگه‌ی ماركسیسته‌كان بریتییه له‌وه‌ی كه نابێت هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه بچه‌وسێنرێته‌وه. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی مۆدێلی به‌رهه‌مهینانی سه‌رمایه‌داریی زاڵه، بۆیه پرسی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته پرسێكی واقیعی. ته‌نیا له‌و كاته‌دا خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی ڕه‌وایه‌تی و شه‌رعییه‌تی خۆی وه‌رده‌گرێت، كاتێك خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته ململانێ بۆ ڕزگاریی له چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ده‌ستی هێزه بۆرژوازییه ناوخۆیی و ئیمپریالیستییه‌كان. به‌ڵام ئه‌وه‌شی ئه‌م خه‌باته نه‌ته‌وه‌ییه‌ی له ئێستادا بۆ ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ختتر و قورس‌تر كردووه ئه‌وه‌یه كه بازاڕی سه‌رمایه‌داریی، جیهانی و گلۆباڵ بووه‌ته‌وه. بازاڕی جیهانی و ناكۆكییه‌كانی، واقیعییه‌تێكی ڕاسته‌قینه‌ن و لێره‌وه به زه‌روره‌تی واقیعی وه‌ڵامی ماركسیسته‌كان و خه‌باتی سۆسیالیسته‌كان زیاتر ئینته‌رناسیۆنال ده‌بێته‌وه له‌به‌رامبه‌ر پێگه‌ی سه‌رمایه‌داریدا چونكه سه‌رمایه‌داری له ئێستادا له هه‌موو كات زیاتر ئینته‌رناسیۆنال بووه‌ته‌وه.
بۆیه، خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌ییش له هه‌ر كات زیاتر پێویستی به دووباره پێداچوونه‌وه و ڕه‌خنه‌كردن هه‌یه. پێویسته سۆسیالیسته‌كان له هه‌موو كات زیاتر له‌وه ئاگادار بن كه داكۆكی ئه‌مان نه‌چێته خزمه‌تی بۆرژوازیی ناوخۆییه‌وه، هه‌روه‌ها له‌وه‌ش دڵنیابنه‌وه كه خه‌باته نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یان زۆرترین ڕه‌هه‌ندی ئینته‌رناسیۆنالی بۆ ڕزگارییه‌كی سه‌رتاسه‌ری تێدا بێت، ئه‌گه‌رنا هێرشی ئیمپریالیزمی ناوچه‌یی و جیهانی هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ هه‌ر په‌لاماردان و لهباربردنێكی خه‌باتی سۆسیالیسته‌كان له ئاستی لۆكاڵێك و نه‌ته‌وه و جوگرافیایه‌كی دیاریكراودا.
ئاڵای عێراق له‌ناو ده‌ستی خۆپیشانده‌راندا له ئیستادا مانایه‌كی ته‌واو جیاوازی هه‌یه له‌وه‌ی كه ئه‌و ئاڵایه به درێژایی مێژووی خۆی هه‌یبووه. ئه‌م ئاڵایه له ئێستادا جۆرێكه له بانگه‌واز بۆ خه‌باتێكی یه‌كگرتووی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و پڕۆلیتاریی عێراق دژ به چه‌وساندنه‌وه و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان (كه ئه‌مه مانای داكۆكیكردن نییه له ئاڵای عێراق یان ئاڵای هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه). هه‌روه‌ها ئاماژه‌یه بۆ هه‌ر جۆره دابه‌شكردن و په‌رته‌وازه‌ییه‌كی هه‌ڵوێسته‌كه‌یان به‌سه‌ر تائیفه و حیزبی بۆرژوازی و ڕیفۆرمیستی و نه‌ته‌وه‌یی و لیبڕاڵی جیاوازدا وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌میشه پێشتر ڕوویده‌دا. كه‌واته، له ئێستادا ئاڵای عێراق له ده‌ستی خۆپیشانده‌راندا مانایه‌كی ته‌واو جیاوازیی هه‌یه له هه‌مان ئه‌و ئاڵایه‌ی كه هاوزه‌مان له ناو په‌رله‌مانی عێراق و كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی و له‌سه‌ر بینای دامۆدهگاكانی عێراقدا هه‌ڵواسراوه.
به داخه‌وه، هێشتا ئاڵای كوردستان مانایه‌كی دواكه‌وتووانه‌ی بۆرژوازیی هه‌یه و نه‌یتوانیوه ببێته ڕه‌مزی خه‌بات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و پڕۆلیتاریا دژ به چینی بۆرژوازیی لیبراڵ و ڕیفۆرمیست و نه‌ته‌وه‌یی كوردیی له كوردستاندا.
ده‌رئه‌نجام، ئه‌گه‌ر ئاڵا نه‌توانێت ببێت به سیمبولی خه‌باتی ڕزگاریی له چین و چه‌وساندنه‌وه و تێكۆشان بۆ ده‌ستخستنی مافه‌كانی جه‌ماوه‌ر و كرێكاران، ئه‌وا هه‌ر وه‌كو ڕه‌مز و سیمبولی نه‌ته‌وه‌په‌رستێتی و چه‌وساندنه‌وه ده‌مێنێته‌وه كه هه‌رده‌م خزمه‌ت به چینی باڵاده‌ستی چه‌وسێنه‌ر ده‌كات.