

لە دووشەممەی ڕەشەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە پاڵنەرو کارتێکەری دڕامان و دابەزینی خێرایی بازاڕی پشکەکان لە هەر جێیەک. دوایین پەتای کۆرۆنا ڕووداوێکی مێژوویییە کە قووڵی ناتەندروستی و نەخۆشیی سیستمی سەرمایەداری ئەخاتە ڕوو، ولە هەر ساتێکیدا بەهەمان شێوەی ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠٠٨ مەترسی چوونە ژێر باری قەیرانێکی مەترسیدارتری هەیە. رۆب سوێڵ ( سەرنوسەری سۆشیالست ئەپیڵ ) ئەمە ڕوون ئەکاتەوە.
ئەندرێ سولیڤان بەڕێوەبەری کارگوزاری دامەزراوەی پێرڵ برج پارتنەرس (Pearl Bridge Partners ) لە هۆنگ کۆنگ ڕایگەیاند “لە کاتێکداسیستەمی سەرمایەدری دووچاری داڕمان و توانەوەی ئابورییە خەڵکەکە بە هەڵپەو ترسەوە ڕائەکەن”.