كێبڕكێی نێوان كۆمپانیا و دەوڵەتان لەسەر دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كۆڤید-19 د. دەشنێ نەریمان

هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڤید-19ە‌وه‌ كێبڕكێیه‌كی زۆر له‌ نێوان كۆمپانیاكانی ده‌رمان و ڤاكسین سه‌ریهه‌ڵدا. ئه‌م كێبڕكێیه‌ درێژكراوه‌ی كێبڕكێكانی پێشتربوون بۆ قازانجی زیاتر و به‌رهه‌مهێنانی كاڵای زیاتر و هه‌یمه‌نه‌ی ئابووری-سیاسیی كۆمپانیاكان و ده‌وڵه‌تان، نه‌ك خه‌می پاراستنی ژیانی مرۆڤ.

پێش سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڤایرۆسه‌ش بێگومان چاوچنۆكیی كۆمپانیاكانمان به‌ ڕوونی ده‌بینی، به‌ڵام كێبڕكێ له‌ پێشه‌نگبوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م ڤایرۆسه‌ بێسنوریی چاوچنۆكییه‌كانی كۆمپانیاكانی ده‌رمان و ده‌وڵاتانی زۆر زیاتر بۆ ده‌رخستین. هه‌ر له‌ بڵاوبوونه‌وه‌یڤایرۆسه‌كه‌ له‌ شاری ووهانی چینه‌وه‌ كێبڕكێكان ده‌ستیانپێكرد و تره‌مپ به‌ پڕوپاگه‌نده‌ی میدیایی بۆ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان ده‌یویست پێمان بڵێن ئه‌مریكا فریادڕه‌سی جیهانه‌ و ته‌نها ئه‌و ده‌توانێت چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م ڤایرۆسه‌ بدۆزێته‌وه‌. كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانیڕایگه‌یاند ئاماده‌یه‌ بڕێك پاره‌ بدات به‌ هه‌ركه‌سێك كه‌ خۆی تووشیڤایرۆسه‌كه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریانبێت له‌ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر، واته‌ ده‌یانویست ژیانی كۆمه‌ڵێك مرۆڤ به‌ پاره‌ بكڕن تا ببن به‌ دۆزه‌ره‌وه‌ و قازنجێكی زۆر بكه‌ن له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌.

بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە لێرە کرتە بکە

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*

x

Check Also

ئاڵاكان له‌ زه‌مه‌ن و مانای جیاوازدا…/کارزان عزیز

نه‌ته‌وه‌ به‌رهه‌می سه‌رمایه‌دارییه‌. به‌رهه‌می یه‌كخستنی بازاڕه‌ له‌ژێر ڕكێفی ڕێسا و یاساكانی بازاڕدا. ئه‌مه‌ش واده‌كات ناكۆكی ...