سەرمایەداری هەڕەشەی گەڕانەوەمان لێدەكات بۆ سەدە تاریکەکان!

ڕۆب سیوێڵ – سەرنوسەری سۆشیالیست ئەپیڵ – وەرگێڕانی کامەران ئەحمەد
ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئاسۆکانی ئابوریی جیهانیی لێڵتر دەبن. حکومەتەکان هەموو شتێکی خۆیان بۆ دەربازبوون لە بارودۆخەکە خستۆتە گەڕ، بەڵام هەموو زەخیرەکانی خۆیان لە دواین قەیراندا لەدەستداوە. هیچ ڕێگایەکی دەربازبوون لە ژێر سایەی سەرمایەداریدا نییە.
پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا وێرانیی لە سەرتاسەری جیهان بەدوای خۆیدا ڕائەکێشێت. کۆمەڵگا دادەخات و بەرهەمهێنان توشی ئیفلیجی دەکات، هەر لەبەرئەمەیە کە سەرمایەداری دەرگیری قەیرانێکی وجودی‌یە* لەگەڵ داڕمانێك کە هاوکات کاریگەری لەسەر تەواوی کۆمەڵگاکان دادەنێت.
پانتایی قەیرانەکە زۆر گەورەتر دەبێت لە هەر قەیرانێکی پێشووتر کە دەرگیری بووین- گەورەتر لەوەی ساڵەکانی ٢٠٠٨ ، و گەورەتر لەوەی ١٩٢٩-١٩٣٣. لێشاوی بێکاری بە تۆڵەوە جارێکی تر سەرهەڵدەدەن، ئەو کاتانەی ملیۆنان کەس کارەکانی خۆیان لەدەست ئەدەن. سکرتێری وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ستیڤن مونچن (Steven Mnuchin,) ئاگاداری خۆیدا کە ڕەنگە بێکاری تا ڕێژەی ٢٠% هەڵکشێت، لەگەڵ کاریگەری دانان لەسەر دەیان ملیۆنانی تر. ئەمە لە کاتێکدا کە ڕێژەی بێکاری ١٠% ی لە کاتی داڕمانی ٢٠٠٨دا تۆمارکردبوو.

بڕوانە درێژەی بابەتەکە

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*

x

Check Also

سەرمایەداری بەرپرسە لە کارەساتی تەندروستی!

بەشی دووەم ڕەوتی نێونەتەوەیی کۆمۆنیست، وەرگیرانی کامەران ئەحمەد ئایا ئەمە نابەرپرسیارێتی چەند کەسێکە یان کورتهێنانی ...