

ئەڵتەرناتیڤی سۆسیالیستی بە گرنگی زانی لە ساتێكی وا چارەنوسسازدا كە جیهان لەبەردەم مەترسی كۆرۆنا ڤایرۆسدایە و قەیرانی سەرمایەداریدایە، لە ڕەهەندی ڕەخنەی ئابوری-سیاسییەوە لە شێوازی چاوپێكەوتندا كۆمەلێك پرس لەگەڵ چەند كەسایەتییەكدا بوروژێنین. لەگەڵ مامۆستا ستاردا
ئەڵتەرناتیڤی سۆسیالیستی : كۆمەڵێك گومانی گەورە لەبارەی كۆرۆنا ڤایرۆسەوە لەلایەن خەڵك و بەشێك لە خەڵكانی شارەزاشەوە دەوروژێنرێن، لەوانە ئەوەی كە ئەمریكا ئەم ڤایرۆسەی دروست كردووە بۆ تێكشاندنی هەیمەنەی ئابوری- سیاسی وڵاتی چین، یاخود پێدەچێت پیلانێكی سەرمایەداریی بێت بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی مرۆڤ و كۆمەڵێك گۆمانی دیكەش. ئایا ئەم لێكدانەوانە تا چەند بە زانستی دەبینیت؟