ئاوڕێکی دووبارە سەبارەت بە “حەوت تەپە” و گەڵاڵەی دروشمی شەورا کرێکارانی “حەوت تەپە”

وەرگێڕانی لە فارسیەوە؛ جەهانگیر مەحمود وەیسی

لە ساڵی ۱۳۹۷ش، پێچەوانەی هەمو ئەو سەرکوتانەی دەسەڵات، دەورێکی شۆڕشگێڕانە لە بزوتنەوەی کرێکاری ئێرانی خوڵقاند. بەڵام شۆڕشی ئەم قۆناغەی کرێکاران کتوپڕ و بێ مێژو نەبووە. “حەوت تەپە” لە سەرەتای دەیەی ۱۳۸۰ش، هەتا ئەم ڕۆژە هەڵسوکەوتی زۆر گرنگی تێپەڕ کردووە، بەڵام لێکۆڵینەوەی وردی ۱٥ساڵەی بزوتنەوە حەوت تەپە، مەبەستی ئەم وتارەی ئێمە نییە. ئەو شتە کە پێویستی ئەم وتارەی پێک هێناوە، کەڵک وەرگرتن لە ئاکام و پێکهاتەکانی بزوتنەوەی کرێکارانی حەوت تەپە، بۆ گوڕانکاریەکانی دوواڕۆژی کرێکارانی ئێرانە. شێوازی شۆڕشی کرێکارانی حەوت تەپە لە سەرەتاوە هەتا ئێستا لە لایەنە جیاوازەکانەوە بەر ڕەخنە ولێکۆڵینەوە کەوتووە. دەتوانین بڵێن، گرنکترین ڕەخنە لە دوو چەمکدا دابەش کراووە. ۱ـ رەخنە لە سەر ڕاگەیاندنی جۆری رێکخراوەکە ۲ـ رەخنە لە کرێکارانی خوڵقێنەری دروشمەکان و وێژەرانی ئەو بزوتنەوەیە. با توژینەوەیکمان لە سەر چەمکی یەکەم بێت. کرێکارانی حەوت تەپە پێش ئێستا، لە دەیەی ۱۳۸۰ش، لە گەل بزوتنەوەی سەرتاسەری، بۆ گەیشتن بە داواکاریەکانیان وهاوکات بۆ ڕێکخراو بوونییان تێکۆشان و لە ئاکام دووای کێشەیکی فەراوان، سەندیکای سەربەخۆی خۆیان پێک هێنا. ئەگەر چی سەرمایەداری ئێران هیچ جۆرە شێوازێکی رێکخراوی سەر بەخۆی کرێکاری بێ ئیزنی خاوەن کاری سەرمایەدار ودایرەی کار بە فەرمی ناناسێت. بەڵام بەم حاڵەیش سەندیکای حەوت تەپە، لەو کاتە پێک هات و بەشێک لە شۆڕشی کرێکاری خستە ئەستۆی خۆی. ئەم بزوتنەوە و شۆڕشی کرێکاران بۆ ماوەیک سەرکوت کرا و وەک ئاو لە ئاش بڕا. بەڵام ئەوندەی نەخایاند هەتا کو سیاسەتی نیئولیبرالیسم “حەوت تەپەیش” کردە ئامانج و بە سەرمایەدارانی ئەم بەشە سپێدرا. سەرمایەدارانی تازە پێگەیشتوی ئەم بەشە، یەکەم هەنگاویان بۆ پێک هێنانی قازانجی زۆرتر، تاڵانی هێزی کار و کەرسەی کرێکارانیان فراوانتر لە جاران کردە ئامانجی خۆیان. ڕۆژ لە دووای ڕۆژ دەنگی دژایەتی کرێکاران سەبارەت بەم ڕەوتەی سەرمایەداران بەرز بووەوە. دیسان دووا خستنی موچەکان، کورت کردنی ماوەی گرێبەستی کار ، دەرکردنی کرێکاران لە سەر کار، دژایەتی کرێکارانی گەیاندە ئەو پەڕی هەمو سنورەکانی هەواڵنێری و ڕوژنامەکانی گەورە و چکۆلە. و دیسان بۆ چەن مانگ، دەنگی دڵی میلیونها کرێکاری ئێرانی هاودەنگ بوو، لە گەلیاندا. جیا لە هاواریان بو داواکاریەکانی خێراییان، ئەم جارە دروشمێکی نوێ و چەشنێکیتری رێکخراوبوون، لە حەوت تەپە بیسترا. ئەویش ئیدارەدانی(ئیدارەکردنی) شەورایی “حەوت تەپە” بە دەست خودی کرێکاران بوو. ئێستا گەڵاڵە و پێداگری داخوازیەکانی ئابوریان بە دوواڕۆژی بوونی شێوازی ئێدارە کردنی گرێی بەستووە. شۆڕشی گشتی، پان و بەرین، و هەر وەها گەڵاڵەی دروشمەکانیان تەنانەت لە هەواڵنێرە سەرمایەدارەکانیش دەنگی دایەوە. کرێکارانی”فولادی نەتەوەیی”ئەهوازیش” لەم ڕەوتەی حەوت تەپە و دروشمەکانیان و شێوازی داواکاریەکانیان کەڵکیان وەر گرت و کۆی گشتیان پێک هێنا و هەر وەها کرێکارانی”هپکۆی ئەراک”بۆ چەندین جار هاودەنگی و پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو بزوتنەوە دەبڕی. بەڵام هەر لەو کاتە ئەو دروشمە و ئەو تێڕوانینە نوێەی کرێکارانی حەوت تەپە کەوتە بەر ڕەخنەی بڕێک لە هەڵسوڕاوانی کرێکاری. تێبینی ئەم بەشە ئەوە بوو کە دروشمی بەڕێوبردن، یان ئیدارەدانی شەورایی بۆ ئەم کاتە ناگونجێت. ئەم دروشمە ئەبێ کاتێک بێت کە سەرمایەداری لە ئاستی ڕوخاندایە و کرێکاران، ئەو کاتە پێکی بهێنن. بە داخەوە ئەم کردەوە و ئەرکە و کارکردی شەوراکان یەک سەدەیە هەر بەم جۆرە پیشنیار و فورمولە کراوە. ئەگەر چی ئەم تێڕوانینە چەندین جار لە بوواری هزر و کردەوە بەر ڕەخنەو کەوتووە، بەڵام هێشتا تێڕوانینێکی زاڵە. دەزانین شەورا ڕاستەقینەکان بە هەڵوێستی دژ بە سەرمایەداری، باشترین شێوازی رێکخرابوونی کرێکارانە. بونیادێکی ئیرادەی کرێکاران لە پرۆسەی کار و ژیانە، کە لە سفر هەتا سەد ئیش، بەرنامەڕێژی و بەڕێوەیان دەبات. و بۆ ئاسانکاری فرەتری هەڵسوکەوتی مرۆڤ لە شوێنی ژیانی یارمەتیدەرە. شەوراکان نۆێنەری بێ ئەم لاو ئەو لای، هەمو کۆمەڵگا بۆ بە ڕێو بردنی ژیانی مرۆڤ لە باشترین ئاستیدایە. لە ئاکام شەوراکان دیموکراسخوازترین ئاستی بەشداری مرۆڤ لە پروسەی کەرەسەی بوونی خۆیەتی. دەتوانین هەموو تایبەتیەکانی شەورا و زۆرێک ڕەنگدانەوەی شەورا هەڵسەنگێنین و بیانژمێرین. بەڵام ئاماژە دەکەین بەم خاڵە، ئەگەر شەورا بژاردەی دژی سەرمایەداری نەبێت، جیاوازێکی بنەڕەتی چینایەتی لە گەل شێوازی رێکخراوەکانیتری نابێت. پرسیار ئەمەیە: رێکخراوەکانیتر کامە تایبەتیکیان هەیە کە ئەوان لە شەورا جیا دەکاتەوە؟ بێ گومان ئیتاحادیەکان، سەندیکاکان، و ئەنجومەنەکانی پیشە، شوێنێکی رێکخراوە بوونن کە کرێکاران بە هۆی ئەوانەوە پێداگری داخوازیەکانیان کردووە و دەیکەن. هەتا ئێستایش کرێکاران لە پێک هێنانی رێکخراوەی سەربەخۆ و جیا لە دەوەڵەت و خاوەن کارانی سەرمایەدار، قەتیس کراون. بەڵام لە مێژودا بە هۆی کێبڕکێ و ژیان لە کۆمەڵگای سەرمایەداری، لە لایەن هەموو هەڵسوڕاوانی ڕادیکاڵی کرێکاری بە ناچار و پێویست شێوازی رێکخراوبوونی شەورا وەک ڕەوت و ئامانجێکی پێشکەوتوو هەڵبژێردراوە. بۆیە بە لای ئێمەوە، لەم قۆناغەدا بە بوونی هەمو کەرسە، میدیا، راگەیاندنەکان و بژاردەکانی کۆمەڵایەتی و هێرشی هەمو لایەنەی سەرمایەداری، کرێکاران هەر چی فەراوانتر بۆ چارەسەری کێبڕکەکانی چینایەتی، بەرەو چارەسەری کۆمەڵایەتی و چینایەتی ڕادەکێشی. باشتر ئەوەیە لە رێکخرابوونی شەورایی و کومەڵایەتی و چینایەتی کەڵک وەر گرین و راستەوخۆ دژی سیستمی سەرمایەداری هەڵوێست و بەرنامەڕێژی بکرێت. بەگەڕێنەوە بۆ دروشمی شەورا لە “حەوت تەپە”. هەرچەندە چاوەڕوانیش دەکرا سەرمایەداری ئێران لە ڕێگەی سەرکوتو و زیندان، پاشەکشەی بە شۆڕشی کرێکارانی کرد و دەرفەتی رێکخراوەی شەورایی پێندان. بەڵام ئاسەواری ئەم درۆشمی شەوراییە بووە رەمزی کرێکارانی “حەوت تەپە” و هاوکات بەشە پێشەسازیەکان و کەرتەکانی گەورە بە تایبەت وەک “فولادی ئەهواز” و “هپکۆی ئەراک”. بەم جۆرە ئەم دروشمە و گەڵاڵەی بەڕێوبردنی شەورایی، کێبڕکەیکی راستەوخۆی بۆ دەسەڵات و بەڕێوبەرانی سەرمایەداری پێک هێنا. گەڵاڵەی بەرێۆبردنی شەورا لە لایەن خودی کرێکارانی پێشەسازیە گەورەکان و کەرتە جیاوازەکان بە هەزاران کەس، بە بەرینی شارێک، خۆێنێکی نوێی خستە نێو دمارەکانی کرێکاران و ورە و دەرونێکی گەورەی پێبەخشین. بەڵام دەیشمانزانی، گەڵاڵەی شەورا لە “حەوت تەپە” بڕێک تەوەژم و ئاڵۆزی تێدایە. ئاڵۆز لەم بابەتە کە سۆچەکانی چۆنیەتی پێک هێنان و ڕەوتی بریاریەکان دیاری نەکرابوون و تەوەژم لەم بابەتە، کە دەوەڵەت داوای دەکرد “حەوت تەپە” لە تایبەتی کردن بەگەڕێنێتەوە بۆ لای خۆی و کرێکاران بەشداری بەڕێوبردنی حەوت تەپە بکەن. بە ڕادەێکی فرە، ڕوانگەو و زانستی هەڵسوڕاوان و کرێکاران لە شەورا و هەر وەها ناچار بوونی کرێکاران لە باتی تایبەتی بوون، گەڕانەوە بۆ بەشی دەوڵەتی، لە وتار و کارکردی تەوەژمی شەورا ڕۆڵی بنەڕەتی بووە. ئەم ڕوانگە و هەر وەها گەڕانەوە بۆ مێژوی ئاڵۆز، بنەڕەتترین بیانوی بۆ ڕەخنەگرانی شەورا پێک هێنا، هەتا تەپڵی سەندیکا لە باتی شەورا لێبدەن و پێکهاتنی شەورا بۆ کاتێکیتر و دواڕۆژ بیسەلمێنن. ئەم ڕەخنەگرانە دەیشزانن کە سەرمایەداری تەنانەت رێکخرابوونی سەندیکایش بە فەرمی ناناسێت، لە کاتێک دەوڵەت هیچ رێکخراوێکی سەربەخۆ بە فەرمی وەر ناگرێت، بێ شانسی ڕوانگەی شەورایی و رێکخراوەی شەورایی جگە گەڕانەوەی بۆ رابردوو چ ماناێیکی هەیە؟ بێ گومان ئەگەر کرێکارانی هەر شۆین یا پێوەندی بە ئیشێک، یان کۆی گشتی کرێکاران لە هەر چەمک و پیشەێک بیانەوێ رێکخراوی سەربەخۆی خۆیان پێک بهێنن، ئەبێ لایەنگری و حمایەی لێبکرێت. خاڵی گرنگ ئەویە، ئەگەر هەڵسوڕاوان و تێکۆشەرانی کرێکاری ڕادیکاڵ بیانەوێ یارمەتی بدەن، و هێزی و توانای کاریگەریان ببێت ئەبێ بۆ رێکخراوبوونی شەورا یارمەتیدەر بن. جیا لەمە، هەر جۆرێک بێدەنگی لە ئێستا هەتا دوواڕۆژ بە قازانجی ریفۆرمیزم و لایەنگرانی سازشکاری سەرمایەداری تەواو دەبێت. شەوراکان لە دڵی ئەم هەڵسوکەوتانەی سەرمایەداری دژە مرۆڤ دەخوڵقێن. لە راستیشدا باشترین کارکردی و کاریگەری شەورا هەمان هێزی چینایەتی بە دیمۆکراتترین شێواز لە ڕەوتی کارە و خاوێن کردنی کۆمەڵگایە لە سیستمی دژە مرۆڤی سەرمایەداری. بڵکو ئەنجامی ئەرکە چکۆلەکان و ئەزمونی هەنگاو بە هەنگاو لە نێو شەوراکان ورەی کرێکاران بەرزتر دەکات، و ئەوان بۆ کار و هەنگاوە گەورەکان ئامادە دەکات. بێ گومان بە ئاڵووگوڕی تکنۆلوژیا و پێکهاتنی بەرەیکی نوێ لە کرێکاران کە بە تەنیاییش کار دەکەن و هەر ڕۆژە لە زیادبوون و گەشەدان، وە بە بوونی هەزاران پێشەسازی و کەرتە جیاوازەکان، پێک هاتنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی، بوونی شەوراکان و رێکخراوەی شەورا ڕۆژ لە دووای ڕۆژ، مانا پەیدا دەکات. سەرمایەداری لە نێو قەیرانەکانیدا خەریکە نوقم دەبێت، لەم روەوە پێداگری بەشێک لە هەڵسوڕاوانی کرێکاری لە سەر رێکخراوەکانی جاران و سونەتی و سازانی دو بەرەی ئاشتی کار وسەرمایە بە تایبەت لە ئێران دەرفەتی مێژویی لە دەست ئەدات. گومانێک نییە کە شەوراکانیش لە نەبوونی بەرەی دژە سەرمایەداری و نەبوونی کرێکارانی ئاگا و خۆش ناو، دەبنە رێکخراوەی فەشڵ و بێ مەترسی بۆ سەرمایەداری. لە سەرەتای شۆڕشی ۱۳٥۷ش ،نمونەی ئەم چەشنە شەورانە لە بڕێک پێشەسازی پێک هاتن. بۆیە ئەرکی چینایەتی و مێژویی هەڵسۆراوان و پێشڕەوانی ڕادیکاڵ قورستر دەکات. بەڵام چەمکێکیتری ڕەخنە لە سەر گەڵاڵە کەران و وێژەرانی شەورا لە “حەوت تەپە”ئاراستە کراوە. ئێمە هەمومان وێنە وفیلمو و وتاری برێک کرێکارمان بینی و بیستمان، بەڵام گەڵاڵەی شەورا و تایبەتی ئەو دروشمە لە لایەن یەک کەسایەتی بە نێوی: ئیسمائیلی بەخشی تۆمار کرا. بەڵام لە فرەترین کاتدا بە تەنیا ئەم وتارەی شەورا گەڵالە کرا کە سازو کاری بریارەکان و ڕادەی فرەی پێشوازی لەم درشمە لە لایەن کرێکارەکانەوە نەمانبینی و نەمانبیست. دەزانین کە ئیسمائیلی بەخشی لە نەوەی نوێ شۆڕشگێڕانی “حەوت تەپەیە” کە کەم و کوڕی و جێگای ڕەخنەیش هەیە. بەڵام ئەو و فرەێک لە هەڵسۆراوانی پێشرەوی کرێکاری بەرهەمی شۆرشێکی ئاسایی نین، کە لە جەرگەی رێکخراوەکانی ئاسایی پەروردە کرابن. بۆیە لە زۆرترین بوواردا بە نەبوونی هەڵسوڕاوانی کرێکاری فرەتر کە هۆکەی دیکتاتۆریە، ئەرکی رێکخراوەکان لە شوێنی کار، دەکەویتە سەر شانی یەک یان چەن کرێکار کە ئەبێ هەڵگری ئەرکی مێژوییش بن. ئەم بارودۆخە بۆ گەیشتن بە ئاستی سەرکەوتن دەخاتە مەترسی و خەسارەتەوە. بەڵام ڕێگە و چارەیکیش نییە و سەرمایەداری ئێران ئەم شێوازەی داسەپاندووە. لەم ڕۆژانەیش لە لاێک گوێ بیستی هەواڵی لابردنی حوکمی کرێکارن و لایەنگرانی “حەوت تەپە” دەبین، و لە لاێکیتریش دادگا سەر قاڵی دادگایی کردنی خاوەنانی تازەی “حەوت تەپە” بە ئیتیهامی دزی و فەسادی ئابوری چەنسەد میلیون دولاریە. ئەم بارودۆخە راستیەکانی داوکاری کرێکارانی “حەوت تەپەی”سەلماند. هەمومان ئەزانین کاریگەرتەرین نارزایەتی ئەوان سەبارەت بە گەڵاڵەی نیئولیبرالیسمی ئابوری یانی تایبەت کردنی کەرتە و ئەو کۆی “حەوت تەپەیە” کە هێندەی شارێکی گەورە وەک”شیراز”بە هەزاران کرێکار بوو، کە بووە هوی گرتنی بڕێک کرێکار و هەڵسوڕاوانی کرێکاری کە لێدان و ئەشکەنجە و زیندانیان بۆ تەرخان کرا و کە لەم دوواییە ئاسەواری ئەم گۆڕانە و تایبەت کردنە سەلماندی، هەڵوێستی دروست لە لایەن کرێکاران بووە و دەبێ، ماف و کەرامەت، بۆیان بەگەڕێتەوە. بێ دەلیل نییە کە سەرمایەداران لە ئازادی کردەوە و رێکخراوەو و رێکخراوبوونی کرێکاران دەترسێ، کرێکاران بە رێکخراوی دەتوانن دزی و تاڵان و هەڵسو کەوتەکانی چەوتی ئەوان ئاشکرا بکەن.ئێستا پاسەوانان و خاوەنانی سەرمایە، شۆڕشی حەوت تەپەیان تێکشکاندووە، دەیان کرێکاریان گرتووە و بۆیان پەروەندەیان دروست کردوە. داخوازیەکەی ئەوانیش، یانی لا بردنی تایبەتی خاوەندی هەر وا بێ وەڵام ماوەتەوە. لە لاێکیتری شانۆگری، شانۆی “شەورای ئیسلامی کار” لە لایەن فریوکارانی خاوەن کار و دەوڵەت نمایشدرا. بەم جۆرە چارەنوسی کار و ژیانی کرێکاران و خاوەندی یەکێ لە گەورەترین کۆی بەرهەم هێنەری شەکرەی “ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” لێڵ و نادیارە. “حەوت تەپە” بووە ڕەمزی یەکگرتوویی چینایەتی میلیونها کرێکار، بەڵام هێشتا ئەزمونەکانی ئەوان بە راستی نەنوسراوە. هیوادارین عەلی نجاتی و ئیسمائیلی بەخشی و هاوڕێکانیان بە نوسین و وتنی ئەزمونەکانیان، یارمەتیدەری ئەزمون و خەباتی کرێکاران بن.

خسرەو غوڵامی؛ فردین نگەدار 1399/3/1ش

 

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*