ساڵێکی نوێ‌ی خۆش- بۆ هەندێک!

ئالان ودز، وەرگێڕانی کامەران ئەحمەد

ئالان ودز سەرنوسەری ماڵپەڕی لە بەرگری مارکسیزمدا لە سپێدەی ٢٠٢١دا ئەڕوانێتە بارودۆخی ئاڵۆزاویی جیهان. سەرمایەداری لە قەیرانێکی قوڵدایە. لە کاتێکدا کەمینەیەکی ملیاردێر خۆیان دەوڵەمەند ئەکەن ڕێژەیەکی زۆری خەڵک لە نێوان پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەژاریدا گەمارۆ دراون. بەڵام مارکسیستەکان هەر گەشبینن. چینی کرێکار و گەنجان قۆڵی خۆیان لە ئامادەسازی بۆ شەڕەکانی داهاتوودا لێهەڵماڵیوە.


ئەو کەسەی کە پێئەکەنێت هێشتا هەواڵە ناخۆشەکەی نەبیستووە ( بێرتۆڵد برێخت)!

“هیوای هەمیشەیی (هەتاهەتایی) لە هەناسەکانی مرۆڤەوە هەڵئەقوڵێت”. وشە بەناوبانگەکانی شاعیری ئینگلیزی سەدەی هەژدەم ئالێکساندەر پۆپ Alexander Pope ڕاستیەکی قوڵ لە هەناوی مرۆڤەکاندا لەخۆئەگرن. لە دواین لێکدانەوەدا، ئەوە هیوایە کە بەردەوامی بە ئێمە ئەدات و پشتگیریمان ئەکات لە تاقیکردنەوەو چەرمەسەرییەکانی ژیان.

تەنانەت لە تاریکترین ساتەکاندا ، ئەو کاتانەی هەست بە ماندوێتی گرفتەکان لە هەموو ڕوویەکانەوە ئەکەین. ئەوە ئەو باوەڕە سەرسەختەیە کە هەموو شتەکان لە دواین وێستگەدا باشتر ئەبن و ئەو هێزە ئەخلاقی‌یە پێویستەمان بۆ بەردەوامی لە ژیان و خەباتکردن پێئەبەخشن لە کاتێکدا هەموو ئەگەرە ناجۆرەکانیش دژ بە ئێمە بن.

بەڵام چی روو ئەدات گەر هەموو هیواکان بکوژێنەوە؟ جیهانێکی بێ هیوا بە دڵناییی‌یەوە تاریکستانێکە. ئەستەمە ژیانکردن لە جیهانێکی لەم چەشنەدا. ئەگەر هیوای خەڵک بە داهاتوویەکی باشتر زەوت بکەیت، هەموو ئەوانەش کە لە مرۆڤایەتی و شکۆیاندایە زەوت ئەکەیت.

سڕینەوەی هیوا تەنها یەک ئەگەری وەڵامدانەوە بە دوای خۆیدا جێئەهێڵێت، ئەو وەڵامەش بێ ئومێدی‌یە. خەڵک ئەتوانێت بە چەند ڕێگای جیاواز وەڵام بە بێئومێدی بداتەوە. لە بنەڕەتدا، تەنها دوو ڕێسا بۆیان کراوەیە. ڕێگایەکیان بێدەربەستی، خەمساردی، لە کۆتاییدا ژیانکردن هیچ بەهایەکی نییە. بەڵام ڕێگایەکی تریش هەیە. مرۆڤەکان بوونەوەرێکی سەرسەختن، هەروا بە سادەیی و کەیفەوە لە دەرئەنجامی نەبوونی ڕێگاچارەدا ناکشێنەوە. ڕێگای دووەم ڕێگای شۆڕشە.

مرۆڤەکان بوونەوەرێکی سەرسەختن، هەروا بە سادەیی و کەیفەوە لە دەرئەنجامی نەبوونی ڕێگاچارەدا ناکشێنەوە. ڕێگای دووەم ڕێگای شۆڕشە!

هیوای ساڵێکی خۆش؟

لە دواین ساتەکانی نیوەشەودا ، ئەو کاتانەی ٣١ی دیسەمبەر  بۆ یەکی جەنیوەری ئەچەرخێت. نەریتێکی ئاسایی‌یانەیە هیوای ساڵێکی پڕ لە خۆشی بۆ هاوڕێ و خێزانەکەت بخوازیت. ئەمساڵیش هیچ جیاوازییەکی نابێت. پۆپی شاعیر بە تەواوی ڕاست بوو :” “هیوای هەتاهەتایی لە هەناسەکانی مرۆڤەوە هەڵئەقوڵێت”

هەربۆیە، هەروەک باوە، چاویلکەکانی خۆمان بەرزکردەوەو ساڵێکی پڕ لە خۆشی و تەندروستی و  خۆشگوزەرانیمان بۆ هەمووان خواست بەو هیوایەوە کە ساڵی ٢٠٢١ لە ساڵی ٢٠٢٠ باشتر بێت. سەرباری هەموو ئەمانە پێئەچێت کە زۆر بە سەختیش خراپتر بێت.

هێشتاو هێشتا، لە قوڵایی دڵی ئێمەدا، چەند کەس لە ئێمە بەڕاستی باوەڕیان بەم پێشبینی‌یە گەشبینە ئەکرد؟ ڕاستییەک کە پێویستە بوترێت، زۆرکەم بەڵگەی ئەزموونی هەن بۆ ڕەوایەتیپیدانی ئەمە. پەتاکە هێشتا لە دەست دەرچووەو سەرکێشی ئەکات، ملیۆنان خەڵکی دووچاری ئازارو مەرگێک کە هیچ پێویست نییە کردووەتەوە. سەرجەم ژمارەی کەیسەکان لە سەرتاسەری جیهان لە کۆتایی ٢٠٢٠ بووە بە ٨٢،٣٢١،٤٤٧ و ژمارەی مردووانی تۆمارکراویش بوون بە ١،٧٩٩،٠٧٦.

هەرچەندە هیچ گومانێک لەوەدا نییە ئەم ئامارە فەرمیانەش لە بارودۆخی ڕاستەقینە لە بڕی بەرچاوی قوربانییەکان کەم ئەکەنەوە. کێ هەیە لە عەقڵی دروستی خۆیدا باوەڕ بەو ئامارە فەرمیانەی گیانلەدەستدانی ئەو خەڵکانەی لە هیندوستان گیانیان لە دەستداوە بکات.

تەنیا ئەوە بەسە کە ئاماژە بە ساختەکردنی ئاشکرای ئەو ئامارانە بکەین بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی قوربانیانی کۆڤید ١٩ لە بەریتانیا، یان ئەو وڵاتە کە بە پێشکەوتوو ئەناسرێن بۆ جەختکردنەوە لەم خاڵە.

وهەر لەوە کاتەوەی ڤایرۆسەکە هیچ ڕێزێک بۆ سنورەکانی نەتەوە دانانێت، هیچ وڵاتێکی دەوڵەمەندیشی نەپاراستووە. ئەکرێت هەندێک لە خراپترین ئامارەکانی هەر وڵاتێک لە ئەمریکا بدۆزرێنەوە، کە هەر ئێستا فلۆریدا بووەتە کانگای پەتاکە. یەکێک لە نەخۆشخانەکانی لۆس ئەنجلۆس ئەوەندە لەگەڵ کەیسەکانی کۆڤید ١٩ ماندوو بوو کە ناچار بوو لە دوکانێکی فرۆشیی خەڵات قوربانییەکان چارەسەر بکات. ئەمە بارودۆخی ڕاستەقینەی کاروبارەکانە لە دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهان.

پرسێکی چینایەتی

ترۆتسکی جارێکیان بە ئاماژەدان بە وتەی فەیلەسوف سپینۆزا Spinoza وتی  ئەرکی ئێمە:” نە گریانە و نە پێکەنین ، بەڵکو تێگەیشتنە.” بە بەردەوامی پێمان ئەوترێت کە پێویستە یەکبگرین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنی هاوبەش- دوژمنێکی دڵڕەق، لاسار،و نەبینراو کە پێ‌ی ئەوترێت کۆڤید ١٩. ” ئێمە لە هەموو ئەمانەدا پێکەوەین” – ئەمەیە سلۆگانی هەڵەو دوو ڕوویی کە دەوڵەمەندەکان و دەسەڵاتداران هەوڵ ئەدەن سەرنجی ئێمەی لەسەر راستی ڕوون و ئاشکرا پێ لابدەن کە پەتای ئێستا پرسێکی چینایەتییە.

ئەرکی ئێمە نە گریانە و نە پێکەنین ، بەڵکو تێگەیشتنە!

و لەگەڵ توندبوونەوەی سەختی پەتاکەدا داکشانێکی ئابوری قوڵ هات بەسەریا و قەیرانی ئابوری جیهان، توند لە ئەمریکای وەشاند. لە کاتی پەتاکەدا  ٤٠ ملیۆن ئەمریکی هانایان بردە بەر کۆمەکی بێکاریی. وەک هەمیشە، هەژارانن کە زۆرترین ئازارەکان ئەچێژن.

لە ساڵی ٢٠١٩دا بانکی یەدەکی ئەمریکا رایگەیاند کە لە هەر ١٠ئەمریکی چوارکەسیان هیچ جۆرە پارەیەکیان لەسەرهەژمارەکانیان نییە بۆ ڕووماڵی ٤٠٠ دۆلار لە خەرجییە چاوەڕواننەکراوەکان. هەر لە چەند مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠دا بارودۆخەکە وەرچەرخانێکی دراماتیکی بەرەو خراپتر بەخۆوە بینی.

لە زەنگلێدانی مەترسی سەپێنراوی بارودۆخەکەدا، چینی دەسەڵاتدار هەستان بە گرتنەبەری چەند ڕێکاری خێرا. دەوڵەت، کە بە پێ‌ی بیردۆزی بازاڕی ئازاد پێویستە ڕۆڵێکی کەم یان هیچ ڕۆڵێک نەبینێت لە ژیانی ئابوریدا، هەرئێستا بووەتە تەنها شتێک کە پاڵپشتی لە سیستمی سەرمایەداری ئەکات.

لە مارسی ڕابردوودا یاسادانەرانی ئەمریکایی وەک فریاگوزارییەکی ئابوری بۆ کۆمپانیا و خێزانەکان ڕازیبوون بە خەرجکردنی بڕی ٢،٤ تریلیۆن دۆلار وەک هەوڵدانێک بۆ کەمکردنەوەی دەستتەنگییەکانی ئابوری کە ملیۆنەها خێزان ئازاریان پێوە ئەچەشت. لە ڕاستیدا زۆربەی ئەم پارانە بە خۆشحاڵییەوە لە زیاد مەسرەفی و خەرجی دەوڵەمەندان بەهەدەردران، بەڵام بێشک ئەو پارانەی کە بە بێکارەکان دران خزمەتیان بە کەمکردنەوەی کارکردەکانی قەیران لەسەر هەژاترین و تەنگپێهەڵچنراوین بەشەکانی کۆمەڵگا کرد.

لە ساڵی ٢٠١٩دا بانکی یەدەکی ئەمریکا رایگەیاند کە لە هەر ١٠ئەمریکی چوارکەسیان هیچ جۆرە پارەیەکیان لەسەرهەژمارەکانیان نییە بۆ ڕووماڵی ٤٠٠ دۆلار لە خەرجییە چاوەڕواننەکراوەکان.

بەڵام پشتگرییەکە لە هاوینەوە وردە وردە داخوراوە و کەمبووەتەوە، و چەند کلیکە پرۆگرامی هاوکاریی – لە نێویاندا سوودو دەرماڵەکانی کرێکارانی کاتیی و ئەو خەڵکانەوەی کە زیاد لە ٦ مانگ بێکارن – لە کۆتایی دیسەمبەردا ڕوو لە کۆتایی ئەکەن. لەگەڵ کشانەوەی پشتگیریی حکومەت، ژمارەی ئەو خەڵکانەی کە بەهرەمەند نین لە خواردنی گونجاو، یان لە دانی کرێ‌ی مانگانەی خانوو و چەند خەرجی تر دوائەکەون ڕوو لە هەڵکشان ئەکەن.

برسیەتی لە ئەمریکا

ژمارەیەک خەڵک هەرئێستا خۆیان لە بارودۆخێکی نائومێدانە ئەبیننەوە. بە خێرایی کارەکانیان لەدەستدا، و دووچاری لەدەستدانی خانووەکانیانن. هیچ داهاتێکیان نییە، و پارەی تەواویان بۆ دابینکردنی خۆراک لەسەر مێزەکانیان نییە. لە دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهاندا، ملیۆنەها خێزان دووچاری برسیەتی ئەبن.

نەبوونی ئاسایشی خۆراک لە ساڵی پارەوە دوو هێندە بووە، و گەیشتووەتە بەرزترین ئاستەکانی خۆی

نەبوونی ئاسایشی خۆراک لە ساڵی پارەوە دوو هێندە بووە، و گەیشتووەتە بەرزترین ئاستەکانی خۆی لە ساڵی ١٩٩٨ەوە، ئەو کاتانەی کە بۆ یەکەمجار دەستکرا بە کۆکردنەوەی زانیاری لە سەر توانایی خێزانە ئەمریکییەکان لە دابینکردنی خۆراک. بە پێ‌ی دواین ئاماری نوسینگەی census هەر لە هەشت ئەمریکی یەکێکیان لە هەندێ جار یان لە زۆربەی کاتەکان لە مانگی نۆڤەمبەردا خواردنی تەواوی نەبووە. بانکی خۆراکیی سانفرانسیسکۆ-مارین San Francisco-Marin ئاماری ٦٠هەزار خێزانیان ئامارکردووە ، کە دوو هێندەی پێش بڵاوبوونەوەی پەتاکەیە. لە ١٤ی دیسەمبەردا هەواڵەکانی بی بی سی ڕایگەیاند:

هەروەها برسیەتی تازە نییە لە ئەمریکا. پەتاکە توندترین کاریگەریی هەبووە. نائاسایشی خۆراک بوووتە پرسێکی نەتەوەیی بەربڵاو کە چەند ناوچەی دەوڵەمەندی بێبەری نەکردووە”

“هەر لەسەرەتای نۆڤەمبەرەوە، زۆر دوور لە یانەی گۆڵفی نەتەوەیی ترامپ لە ڤێرجینیا، لە ناوجەیەکدا کە کەمترین ڕێژەی برسیەتی هەیە لە وڵاتەکەدا ڕێکخراوی خۆراکبەخشینی Loudoun Hunger Relief هەفتانە خۆراکی بە ٧٥٠-١١٠٠ خێزان بەخشیوە، کە چوونەسەری ٢٢٥% ی ڕێژەی هەفتانەیە بە بەراورد لەگەڵ بارودۆخی پێش پەتاکە.”

“بەڕێوەبەری جێبەجێکار، جێنیفەر مۆنتگۆمریJennifer Montgomery : چاومان بە کەسانێک کەوت کە پێشتر پیویستییان بەم جۆرە سەرچاوانە نەبوو.

” زۆر ڕوون بوو، ئەم جۆرە کەسانە لەباری مووچەوە دووربوون بۆ کەوتنە بارودۆخێکی تەنگژەی لەم جۆرەوە”

لەخۆباییبوونم بەسەرچوو

عومەر  لایتنەر Omar Lightner، ٤٢ساڵ و شۆفێری شاحنە لە فلۆریدا، لە مانگی فێبریوەری بە هۆی پەتاکەوە کارەکەی لەدەستدا. لەو کاتەوە لەگەڵ ژن و منداڵەکانیدا لە مۆتێلی جاکس‌ئۆنڤڵ Jacksonville لەسەر پاشەکەوتکراوەکانی پێشتری ژیان ئەکات. پارە پاشەکەوتکراوەکانی بە خێرایی تەواو ئەبن.

ڕایگەیاند ” پاشەکەوتکراوەکانم ٢٢ هەزار دۆلار بوون کاتێک چووینە بارودۆخی مانەوەی بەردەوامەوە لە مۆتێڵەکە. ئەمە بووە خەرجکردنی١٧٣٠٠ دۆلار لێمان، ماوەکەشی بە کۆبۆنەکانی خواردن بەخەرج دران.  ئەمە هاوکاری زۆری کردین. بەڵام ئێمە دوو منداڵی ئۆتیزممان هەیە کە پێویستییان بە دەرمان و تێراپی therapy هەیە کە بۆیان خەرج بکەین.

کاتێک لایتنەر بەردەوام ئەبێت لە گەڕان بە دوای کاردا، گەورەترین و خێراترین نیگەرانیی ئەوەیە کە چۆن خانوویەک بۆ خێزانەکەی دابین بکات. ماوەی چوار هەفتەیە کرێکەیان دواکەتووە و هەرئێستا دووچاری چۆڵکردنین. وەک یەکێک لە یاساکانی (سیاسەتەکانی ) چۆڵکردن لە مۆتێڵەکە ئەو کەلوپەلانەی کە بە ناپێویست پۆلێن کراون ئەبێت لە ژوورەکانیان لاببرێن. ئەم هەفتەیە تەلەفزیۆنەکەیان بوو، یەکێک لەو پێداویستیانەی کە بۆ هێمن کردنەوەی کوڕەکەیان جەمال پێویستیانە، کە ئۆتیزمبوونی بەمانای بێتوانایییەتی لە قسەکردن.

لایتنەر ئەڵێت:” ئێمە خێزنێکی پێنج کەسین، هیچ سەرپەنایەک لە ئێستادا نییە کە ئێمە بگرێتەخۆ”.

” لەخۆباییبوونم تێپەڕی. ئێمە لە ئێستادا بێ سەرپەناین. پیاوێک بووم کە هەمیشە پڕ بووم لە خۆبایی. هەمو ژیانم کارم کردووە. ئێمە هەمیشە خانوویەکی جوان و ئوتومبیلێکی باشمان هەبووە”

” ئەزانم کە چۆن پێگەیشتم – ئەبوایە کار بکەم بۆ بەدەستخستنی ئەو کەرەستانە. و ئێستاش بێ هیچ هەڵەکردنێک لە لایەن منەوە لێم دوورئەخرێنەوە”

ئەمە ڕاستییە، ڕووی دڕندانەی سەرمایەدارییە لە سەدەی بیست و یەکدا. هیچ شتێکی تر نییە. لە یەکی جەنیوەری ٢٠٢١دا بۆ لانی کەم ١٢ ملیۆن ئەمریکی  وشەکانی ساڵی تازەی پڕ لەخۆشی  Happy New Year زرنگانەوەیەکی پووچ و تاڵی هەبوو.

ئەوانەی ڕووئەدەن نیشاندانی ڕووی دڕندانەی سەرمایەداری‌یە لە سەدەی بیست و یەکدا

ساڵێکی تازەی پڕ لە خۆشی بۆ دەوڵەمەندەکان

بەڵام هێ‌ی! با زۆر دڵتەنگ و خەمگین نەبین. هەموو هەواڵەکان هەر خراپ نەبوون. لە قوڵایی  ئەم دەریا کۆتایی نەهاتووەی نەهامەتی، ئازارچەشتن، برسیەتی و گیان لەدەستدانی مرۆڤەکان، بە دڵنیایی‌یەوە خەڵکانێک زۆر باشیان کرد!  ئەو کاتانەی کە ٤٠ ملیۆن ئەمریکی لیستی کۆمەکی بێکارییان پڕ ئەکردەوە، بلیۆنێرەکان سەرنجیان دا  سامانەکانیان بە بڕی زیاتر لە نیو تریلیۆن دۆلار زیاد ئەکەن. بۆ ئەم خەڵکانە بە دڵنیایی‌یەوە ساڵی ٢٠٢٠ ساڵێکی پڕ لە خۆشی بوو. بە تەواویش هیچ گومانکردنێک نییە کە ساڵی ٢٠٢١ پڕ لە خۆشی تر ئەبێت.

تەنها بڕواننە پرسی خاوەنی ئەمازۆن جێف بیزۆس Jeff Bezos . بوو بە یەکەمین کەس هەتا ئێستا کە بڕی سامانی ئاشکراکراوی لە ٢٠٠ ملیار تێپەڕێت. هەر لە سەرەتای مانگی مارسەوە کاتێک کە ئەمریکا یەکەمین مردنەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمار ئەکرد، سامانی بەڕێز بیزۆس بە بڕی ٤٧ ملیار دۆلار هەڵئاوسا. ئەمە ئەو هۆکارەیە کە خۆشییەکانیان دەربڕن!

بەڕێز بیزۆس لە چرکەیەکدا بە بەراورد لەگەڵ کرێ‌ی کرێکارێکی ئەمریکی لە هەفتەیەکدا زۆر زیاتر بەدەست ئەخات. تێکڕای پیاوێکی ئەمریکی خاوەن شەهادەی بەکالۆریۆس بە درێژایی هەموو تەمەنی کارکردنی بڕی ٢.٢ ملیۆن بەدەست ئەخات، بەڵام بەڕێز بیزۆس تەنها لە ١٥ خولەکدا بڕی ٢،٢ ملیۆن دۆلار ئەچێتە سەر سەرمایە کەڵەکەبووەکەی.

بە سامانە ١٩٠ ملیار دۆلارەکەیەوە، ئەوەندە دەوڵەمەندە کە تێکڕای خەرجکردنی یەک دۆلار لە لایەن ئەمریکی‌یەکەوە بەراورد ئەکرێت بە خەرجکردنی ٢ ملیۆن دۆلار لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەری ئەمازۆنەوە. سامانەکەی دوو ئەوەندی سامانی شانشینی بەریتانیایە، و بە ئەندازەی سەرجەم داهاتی ناوخۆیی چەند وڵات گەورەترە.

بەڵام ئەو تەنها نەبوو لەو چارەنووسە باشەیدا. سەرمایەداری گەورەی گازینۆ شێڵدن ئادڵسن Sheldon Adelson بینی سامانەکەی بە بڕی ٥ ملیار دۆلار هەڵکشا، لە کاتێکدا ئیلۆن موسک Elon Musk بینی سامانەکەی بە بڕی ١٧،٢ ملیار دۆلار هەڵکشا. لە کۆکردنەوەی هەموو ئەو ژمارانەدا  بلیۆنێرەکانی ئەمریکا سامانەکانیان لە سەرهەڵدانی پەتاکەوە هەتا ئێستا بە بڕی سەرجەم ٦٣٧ ملیار دۆلار هەڵکشاون.

تێکڕای پیاوێکی ئەمریکی خاوەن شەهادەی بەکالۆریۆس بە درێژایی هەموو تەمەنی کارکردنی بڕی ٢.٢ ملیۆن بەدەست ئەخات، بەڵام بەڕێز بیزۆس تەنها لە ١٥ خولەکدا بڕی ٢،٢ ملیۆن دۆلار ئەچێتە سەر سەرمایە کەڵەکەبووەکەی.

هەروەک ئاماژەمان پێدا، بەشێکی زۆری ئەو سامانە تازەکانیان ڕاستەوخۆ لە بەخشینە دڵکراوەکانی کیسەی(خەزێنەی) گشتیەوە هاتوون. لەو بڕە زۆرەی کۆمەک کە لە لایەن حکومەتەوە بۆ بەگژداچوونەوەی قەیرانەکە پێشکەش کران . پشکی شێرەکان راستەوخۆ چوونە گیرفانی بەسامانترین ١% ە ەکانەوە. 

ئینجا یاساکانی باجی هاوڕێ‌ی- سەروەت و سامان ئەو ملیاردێرانە لە لوتکەدا ئەهێڵێتەوە. ئەمە ئەو ڕێگا یاسایی‌یانەیە کە دەوڵەمەندەکان ئەیگرنە بەر بۆ خۆلادان لە دانی باج . لە ساڵی ٢٠١٧دا  لێکۆڵەرەوان هەڵیانسەنگاند کە ١٠%ی داهاتی ناوخۆیی  خزێنرابوونە بەهەشتی باجەکان و لە دەرەوەی وڵات حەشاردراون. لە لێکۆڵینەوەیەکی ٢٠١٢دا دەرکەوت کە بڕی ٣٢ تریلیۆن دۆلار لە لایەن دەوڵەمەندترین خەڵکانی جیهانەوە لە دەرەوە ڕاگیراون.

قڵشتی جیاکەرەوەی نێوان دەوڵەمەندان و هەژاران بە ئاراستەی ڕۆخێکی قوڵی دەستپێڕانەگەیشتوو پەلی کێشاوە. جەمسەرگیریی کۆمەڵایەتی و سیاسی قوڵترکردووەتەوە و دۆخێکی تەقیویان لە کۆمەڵگا دروست کردووە. ئەم ڕاستی‌یە سەرنجڕاکێشانە لە ڕووداوەکانی ئەم ڕۆژانەی دوایی واشنتۆندا جەختیان  لێکراوەتەوە.  

درێژەی هەیە … 

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*