کۆمەڵێک ژمارە، لە بازاڕی کاری ئەڵمانیی و سیستەمە سەرمایەدارییەکەی، چیمان پێدەڵێن؟!

ڕێژەی هەژاریی لە هەر ووڵاتێکی دنیادا، پێوانەکەی، لەسەر بنەمای ئاستی ئابووریی خودی ئەو ووڵاتەیە، کە بە ئابووریی نیشتمانیی ناسێنراوە.دیاری دەکرێت. بەلام پێش ئەوەی، ژمارەکانی دەستکەوتی مانگانەی هەرتاکێکی یان خێزانێکی ئەڵمانیاو ئاستی هەژاریی بەیان بکەم، دەمەوێ، کەمێک لەسەر ژمارەکانی تری دۆخی ئابووریی ئەڵمانیا و خاڵکی ئەڵمانیا، هەڵوێستە بکەین، کە ڕۆڵی سەرەکیی لەوبوارەدا دەبینن.
بەپێی زانیارییەکانی ئۆکتۆبەری 2020، ئەڵمانیا، یەکەمین وڵاتی نێو یەکێتیی ئەوروپایە و چوارهەمینی ئاستی هەموو جیهانیشە، لە دوای ئەمریکا، چین و یابان، لە دەستکەوتی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی ساڵی 2019، کە دەگاتە نزیکەی 3,861,550 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، یانی سێ بلیۆن وهەشت سەد وشەست ویەک ملیار و پێنج سەد و پەنجا ملیۆن.

   

ژمارەی دانیشتوانی ئەلمانیا لە 83,2 ملیۆن پێکهاتووە، کە نزیکەی، 42,1 ملیۆن ژن , 41,1 ملیۆن پیاوانن، وە لەو ژمارانە منداڵی تەمەن خوار 14 ساڵ 10,650 ملیۆن بە پێی ئاماری ستاتیکی مانگی 08 ی 2020 ساڵ.

تەمەنی خوار 20 ساڵ 15,33ملیۆن
تەمەنی 20ساڵ تا 39 ساڵ20,47 ملیۆن
تەمەنی 40 ساڵ تا 59 ساڵ 23,63 ملیۆن
تەمەنی 60ساڵ تا 79ساڵ 18,06ملیۆن
تەمەنی 80 ساڵ بەرەو ژوور 5,68 ملیۆن

لە کۆی 2095 ملیاردێری دۆلاری دنیا 107 کەس لە ئەڵمانیادا ملیاردێری دۆلارن، وە دەوڵەمەندترینیان خاوەنی33,3 ملیارد دۆلارە
نزیک بە 1,46 ملیۆن ملیۆنێری دۆلار لە ئەڵمانیادا هەیە.
لە ئەڵمانیادا ئەوانەی کار دەکەن نزیک بە 45 ملیۆن کەسە
لە ئێستادا ژمارەی کرێکاران لە ئاڵمانیا 40,6 ملیۆن کەسە

بە پێی ئامارێک کە لەساڵی 2018 دا ئەنجام دراوە ژمارەی ئەو کرێکارانەی کە فوول تایم واتە 38 تا 40 کاتژمێر لە
هەفتەدا کار دەکەن
پیاوان 17,457 ملیۆن
ژنان 9,434 ملیۆن
کۆی کرێکارانی فوول تایم 26,891 ملیۆن

ئەوانەی کە کەمتر لە فوول تایم واتە بە شێوەی بەشکار کاریان کردوە،
پیاوان 2,198 ملیۆن
ژنان 8,657 ملیۆن کەس بوون
کؤی کرێکارانی بەشکار(ئەو کرێکارانەی نیو دەوام لەهەفتەدا کارئەکەن) 10,855 ملیۆن


ئەوەی جێگای سەرنجە لێرەدا بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەوکرێکارانەیە کە کەمتر لە فوول تایم ئیش دەکەن و ڕێژەی دابەزینەکەی لە ساڵانی 1985و 1991 ە وە تا ساڵی 2018
،بۆ کرێکارانی پیاو لە ساڵی 2018 دا ٪ 11,2 ی ئەوکرێکارانەیان پێکهێناوە ، کە ئیشیان هەبووە ئەمە لە کاتێکدا تا ساڵی 1991 ٪1,4 بووە

بەڵام بۆ کرێکارانی ژن بە ڕێژەیەکی زۆر زیاتر دابەزیوە. و دەبینین لە ساڵی 2018 دا، ڕێژەی ژنانێک، کە بە بەش کار دەکەن، واتە کاری ( فوول تایم ) ناکەنا ٪47,9 ی کۆی کرێکارانی ژن ی لەسەر کار پێک دەهێنن لەکاتێکدا کە هەتا ساڵی1991 تەنها ٪ 28,9 یان پێک دەهێنا.

لە ئەڵمانیادا ژمارەی خانەنشینان دەگاتە نزیکەی 21 ملیۆن

ژمارەی خوێندکارانی زانکۆ دەگاتە نزیکەی 3 (2,948,695) ملیۆن دەبێت

زۆربەی هەردووک ئەم توێژەی کۆمەڵگەی ئەلمانی، بۆ باشتر بەڕێکردنی ژیانیان ناچارن کە مانگانە پەنا ببەنە بەر جۆرێک لە کە کرێی مانگانەی ئەو ئیشەیان تەنها 450 ئۆیرۆ یاخود کەمترە و ( Minijob) ئیشکردن ، کە پێی دەڵێن ئیشی بچوک ،
هەندێ کات خوێندکاران دەتوانن زیاتر کار بکەن، بەڵام لەو پارەیەی کە مانگانە لە دەوڵەت بە قەرز بۆ مەسرەفی زانکۆ و ژیانیان وەردەگرن کەم دەبێتەوە یان هەر هەمووی دەبڕدرێت.

لە ئێستادا کرێی کرێکارێک، کە تەنیا بژی لانیکەم پێویستیی بە 1240 ئۆیرۆ کرێی مانگانە دەبێت تا بتوانێت بەم شێوەیە ژیان بباتەسەر

کرێی شوققە 513,50 ئۆیرۆ
خواردن و خواردنەوە و جگەرە 171,00 ئۆیرۆ
ڕێگاوبان و هات وچۆ (بەئۆتومۆبیل یان پاس و قیتار) 167,50 ئۆیرۆ
بەسەربردنی کاتی حەوانەوە و فەرهەنگ و پۆستکردن وسەردانییکردن،160,00 ئۆیرۆ
تەندروستی وهەندێ پێداویستیی خۆپەروەردەکردن 103,50 ئۆیرۆ
شوێنی حەوانەوەو سەردانییکردنی چێسیخانە یان هوتێل 71,00 ئۆیرۆ
جل وبەرگ و پێڵاو 54,00 ئۆیرۆ

بەم شێوە دەستگرتنەوەیە لە خەرجکردندا، ئینجا ئاوا لەو 1240 ئۆیرۆ یە تێناپەڕێ!

بەڵام پرسیارێکی گرنگ لێرەدا ، کە دەبێ بکرێ ئەوەیە ، کە ئایا ئەم لانیکەمی کرێیە هەموو کەسێکی دانیشتووی ئاڵمانیا ،کە ئیشیان هەیە، لێی بەهرەمەندن؟! بێگومان نەخێر، جگە لەوەش کەسێک جگەرەکێش بێت تەنها پارەی جگەرەکەی لە مانگێکدا ،گەر پاکەتێک یان کەمتریش بکێشێ ئەوا پێویستیی بە ڵانیکەم 140 بۆ 180 ئۆیرۆ دەبێت..!
کرێی کارەبا کە هیچ .باس نەکراوە ، مانگانە لە نێوان 70 بۆ 100 ئۆیرۆی دەوێت.

هەروەها کۆمەڵێک تێچوونی باج بیمە کۆمەڵایەتیەکان هەن ، کە لە ئاڵمانیادا هاووڵاتی ناچار دەبێت کە بیکات و بڕەکانیشی بە لایەنی کەمەوە مانگانە لە50 بۆ 80 ئۆیرۆ کەمتر نییە، ئەگە رچیش بە پیی یاسا ناچارناکرێیت، بەڵام لەکات ڕوودانی هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا گەر ئەو بیمانەت نەکردبێ و پارەی مانگانەکەیت نەدابێ، ئەوا لەوانەیەیە زیانەکانی بگاتە هەزاران
ئۆیرۆ
ڕێژەی بێکاریی لە ماوەی ئەم سێ ساڵەدا هەمیشە ڕوو لە زیادبوون بووە
سااڵی 2019 ژمارەی بێکاران نزیکەی 2,270,000 کەس بوون
ساڵی 2020 ژمارەی بێکاران گەیشتووەتە 2,700,000 کەس!
لە ساڵی 2021 ژمارەی بێکاران خۆی داوە لە نزیکەی 3 ملیۆن 2,900,000 کەس! بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی، کە لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆناوە، واتە مانگی 01.2020 هەتا مانگی 01.2021 نزیک بە 475,000 هەزارکرێکار بێکار کراون، وە زیاد لە 700.000 هەزار کرێکارلەوانە کە ئیشی فوول یان کەمتر لە فوولیان هەیە، سەعاتی .کارەکانیان تا نزیکەی نیوە، کەمکراوەتەوە!

(Arbeitslosengeld11-Hartz IV)هەروەها ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی لە ئەڵمانیادا بەتەواو لەسەر دەوڵەت ژیان دەکەن ، واتا کرێی بێکاریی پلە دوودەگاتە نزیکەی 4 ملیۆن 3,818,968 کەس

ئێستا با سەیری ئاستی هەژاریی بکەین و بزانین کێن، ئەو کەسانەی کە لە سنووری هەژارییدا وە یاخود لە خوار هێڵی هەژارییەوە، لە ئاڵمانیای، دایکی تەکنەلۆجیای جیهان ، ژیان بەسەر دەبەن؟
هەر کەسێک بە ڕێژەی ٪60 ی کرێی مام ناوەندیی وەربگرێت لە سنووری هەژاریدا دەژی و هەرکەسێکیش لە ٪40 ی ئەو
کرێ مامناوەندییە وەربگرێ ئەوا لە خوار هێڵی هەژارییەوە ژیان دەکات

لەگەڵ ئەوەشدا, کە ئیشیش دەکەین, هێشتا هەر هەژارین!

سنووری هەژاریی بۆ کەسێکی تەنیا بە مناڵێکەوە کاتێک کرێی مانگانەکەی 781 ئۆیرۆ بێت دوو کەس کە پێکەوە دەژین گەر مانگانەکەیان 1,171 ئۆیرۆ بیت خێزانێک گەر کرێی مانگانەکەیان 1,926 ئۆیرۆ بێت

ڕێژەی هەژاریی لە ئەڵمانیا، بە پێی پێنجهەمین هەواڵنامە لەسەر هەژاریی و دەوڵەمەندیی ‌حکومەتی ئەڵمانیی، لە ساڵی 2017 دا لە سەدا ٪15,9 واتە، نزیکەی 13 ملیۆن هاووڵاتیی ئەڵمانیا لە سنووری هەژاریی یان خوار هاژارییدا ژیان دەکەن.

کۆی ڕێژەی هەژاریی مناڵان بریتییە لە 2,800 دووملیۆن و هەشت سەد هەزار، کە دەکاتە یەک لە سەر پێنجی گشت منداڵانی ئەڵمانیا، ئەمەش بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی، یەکێ لە بەرنامەکانی کەناڵی یەک کە یەکەمین کەناڵی گەورە و پڕ لە بینەری حکومییە لە هەموو ئەڵمانیادا بەناوی Tageschau  لەبەرواری 22,07,2020 

لە ئێستادا ملیۆنەها ئەو کەسانەی لە ئەڵمانیادا ژیان دەکەن، و هێشتا کارێکیان نییە و لەسەردەوڵەت دەژین، بە بێ کرێی جێگا خەوەکەی، تەنها 446 ئۆیرۆ وەردەگرن، لەکاتێکدا ئەم مووچەیە، دەکاتە کەمتر لە نیوەی ئەو(نزمترین ئاستە لە مووچە)، کە وەک شایستە بۆهەر هاووڵاتییەک دیاری کراوە،(سەیری سەرەوە بکە 1240-513=727 ئۆیرۆ بۆ یەک کەس بەبێ پارەی .کارەبا و گاز و هەندێ لە بیمەکان) تا بتوانێ، بەکەمترین ئاست، بژێویی خۆی ببات بەڕێوە وە لە هەمان کاتدا ملیۆنەها لە هاووڵاتییانی تری دانیشتووی ئەڵمانیا هەیە کە کارەکانیان لەدەست داوە وە یاخود ساڵانێکی زۆرە ئیشیان دەست ناکەوێ وە یازود گەر دەستیشیان بکەوێ ، ئەوا ئیشی کورت دەکەن ، کە مووچەکەیان هەر دەکاتەوە هەمان ئەو یارمەتییە کەمەی ، کە دەوڵەت لە کاتی بێ ئیشییدا ،پێیان دەدا و هەندێ جاریش کەمتر دەبێ، چونکە دەوڵەت دەست دەگرێتەوە لە کۆمەکەکانی پێشوو ، کە بەهەندێ هۆ و بە دەلیلی لەسەر دەوڵەت بوون پێیانی کردووە!

بۆیە، لەڕاستیدا ڕێژە و ئاستی هەژاریی و برسییەتی لە ئەڵمانیادا زۆر لەوە ترسناکتر و ژمارەکانیش زۆر لەوە زیاترن کە لە مدیاداکاندا (بە بیستن، بینین و دیگیتالیشەوە) باسی لێوەڤ دەکرێت!

دیارە هۆکاری ئەم هەژارییە لە ڕاددە بەدەرەش، بۆ ووڵاتێکی خاوەن ئەو ئابوورییە بەرزەی، کە پێشووتر پیشانمان دا ، تەنها وتەنها بەڕێوەبردنی ناعەدالەتییانەی سەرمایەداران و سیستەمەکەیانە، وێنەکان و تەواوی ئەو ژمارانەی لێرەدا نووسراون وە دانراون، بەشێکن لەو زانیارییانەی، کە ڕێگەیان پێدراوە ئاش؛را بکرێن و زۆربەیان لەو سەرچاوە دیگیتالییانەوە وەرمگرتوون ، کە ناوەکانیان لە خوارەوە نووسراون. بەڵام ئەوەی کە گرنگ و جێی سەرنجە، ئەوەیە کە چەندە ژمارەی ڕاستەقینەی ترلیۆنە دۆلارەکانی سەرمایەداران و دەسەڵاتدارانی ئەم سیستەمە بە شاراوەیی دەهێڵرێتەوە دەیان هێندە زیاتریش ڕێژەی هەژاریی و برسییەتی، ژمارەی کەوتنە سەرجادە و بێخانەولانەیی پەردەپۆش دەکرێت!

لە ڕاستیدا نامەوێ لەم نووسینەدا لێکدانەوە و هۆکارەکان و خاڵ بە خاڵی، ڕیشەی ئەم برسییەتی هەژارییە ی خەڵکی ئەم ووڵاتە، ئەڵمانیا، باس بکەم، کە دەوڵەمەندترینی ، ووڵاتە دەوڵەمەند و زلهێزەکانی ئەوروپایە وهەر خۆی لە دامەزرێنەرانی سەرەکیی، یەکێتیی ئەوروپایە، کە بانکە ناوەندییە سەرەکییەکەی لە نێو شاری فرانکفۆرتدایە و بە دڵی بازرگانیی ئەڵمانیا ناسراوە، بەودەلیلەی ئەوە هەر ئەو بانکەیە ،کە چاودێرە بەسەر بەرزی و نزمیی نرخی پارە و بەتایبەت ئۆیرۆ وە. لەکۆتاییدا دەڵێم: ژمارەکان و وێنەکان پێمان دەڵێن، کە بەڕاستی کێشەکانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش لەهەر شوێنێکی ئەم دنیایە بن، هەبوونی جیاوازیی چینایەتی و دەسەڵاتی سیستەمە سەرمایەدارییە دڕندەکەیەتی.

ئامادەکردنی: ستاری چیمەنتۆ
10.02.2021

سەرچاوەکان،
de.statista.com
planett¬ wissen.de
m.bpb.de/voll und teilzeitarbeit
tatsachen-ueber-deutschland.de
geldverstehen.de

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*