وتاروبابەت



ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركوك و خانه‌قین و سوتاندنی هه‌زاران دۆنم له‌ زه‌ویوزاری جوتیاران/كارزان عزیز



ئێستا له‌ زۆر ئاستدا كورد و عه‌ره‌ب و تورك و داعش خه‌ریكی تۆمه‌تباركردنی یه‌كترن به‌ سوتاندنی هه‌زاران دۆنمی زه‌وی و به‌رهه‌می جوتیاران و ته‌قینه‌وه‌كان. داعش ته‌نیا لایه‌نێك بووه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ پشتی سیانزه‌ له‌ ئاگر تێبه‌ردانه‌كانه‌وه‌ بێت. له‌ ئاستی ده‌وڵه‌تی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستاندا لیژنه‌ دروستكراوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌. زۆربه‌ی ئاگره‌كان له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی نێوان كورد و عه‌ره‌ب و توركمانه‌كاندا كه‌توونه‌ته‌وه‌، ...

زیاتر »

شیوەنگێڕەکان … دەشنێ نەریمان



شیوەنگێڕەکان دەشنێ نەریمان دیاردەیەکی باوی قەبیلە سەرەتاییەکانی مرۆڤ شیوەنگێڕانە بۆ قوربانیەکان، سەرکەوتووەکان لە کوشتارەکانیاندا سەری چەند دانە لەقوربانیەکان لە دوای سەرکەوتنیان لەگەڵ خۆیانا دەبەنەوە تا مەراسیمی شیوەنگێڕانیان بۆ بکەن …  بڕوانە درێژەی بابەت

زیاتر »

نوێنه‌رایه‌تی ناو زانكۆ و په‌یمانگاكان / پشتیوان محمد



خوێندكاران گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ خوێندنگا و په‌یمانگا و زانكۆكان. وانه‌كانی ئه‌مساڵیش ده‌ستیان پێكردووه‌، به‌ڵام كه‌موكورتییه‌كان چه‌ندین جار زیادیانكردووه‌. به‌ هه‌ردوو كه‌رته‌وه‌، حكومی و تایبه‌ت‌، كێشه‌كانی ناوه‌نده‌كان هێنده‌ زۆرن، ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه‌ خوێندكاران ڕێگای دیكه‌ بگرنه‌به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی داواكارییه‌كانیان. حكومه‌ت له‌ عێراق و كوردستانیش له‌به‌ر كێشه‌ ئابوری و سیاسییه‌كانی خۆیان به‌ ڕاده‌یه‌كی زۆر داواكارییه‌كانی خوێندكارانیان پشتگوێخستووه‌. پێداویستی و كێشه‌كان ده‌بێت له‌لایه‌ن خوێندكاران ...

زیاتر »

داخلی کچان یان کامپی زۆرەملێ/دەشنێ نەریمان



هه‌موومان له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی پێشوودا بینه‌ر و بیسه‌ری خوێندكاران و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بووین، ئه‌و هۆكارانه‌ی وایانكردووه‌ ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ دروست ببن هۆكاری تازه‌ نین و ده‌مێكه‌ كۆمه‌ڵگا و زانكۆش به‌ده‌ستیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، به‌ڵام له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا ئه‌و جامه‌ی كه‌ ده‌مێكه‌ پڕبوه‌ لێیڕژا و خوێندكاران بریاریاندا چیدی بێده‌نگ نه‌بن له‌ ئاستیدا و هاتنه‌ ده‌نگ. ناتوانێت بێده‌نگ بێت و ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ خاڵی ده‌ستپێكی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایی ...

زیاتر »

Hi-Viz هێلەک زەردەکان و شەپۆلێکی تازەی ناڕەزایەتییەکان/ فؤاد محمد



بۆ ڕۆژی حەوتەم لەسەر یەک پاریسی پایتەختی فەرەنسا و هەندێ لەشارە سەرەکیەکانی تری، شایەتی بینینی ناڕەزایەتییەکی فراوانی شۆفێری ئۆتۆمبیلەکان بوو لە دژی بڕیاری حکومەتی ماکرۆن، ئەویش لە ئەنجامی زیادکردنی باج لەسەر سوتەمەنی بە ڕێژەی (٢٣%) کە ( ٤ سەنتی یۆرۆ بۆ بەنزین و ٧ سەنتی یۆرۆ بۆ گازۆیل ) و ئەم زیادکردنەی باج لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە تا ئێستا بە بەرزترین ...

زیاتر »

نەوت و ئابوری پشتبەستوو بە نەوت/ ئیبراهیم عمر



نەوت و ئابوری پشتبەستوو بە نەوت کۆتایی شەستەکان و سەرەتای حەفتاکان، ئەگەر وردتر بڵێێن لە ١ی حوزەیرانی ١٩٧٢ عێراق خۆماڵیکردنی نەوتی ڕاگەیاند، کە بە تەئمیمی نەوت دەناسرێت. دەستبەسەراگرتنی نەوت و لە ژێر دەست دەرهێنانی پیشەسازی نەوت لە دەستی کۆمپانیا جیهانیاکانی نەوت لەلایەن عێراقەوە، سەرەتای شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە وردەوردە دەستی پێکرد و تا ساڵی ١٩٧٥ ی خایاند، و تەواوی کۆمپانیا نەوتییەکانی ...

زیاتر »

ئایا دیموكراسی حوكمی گه‌ل و زۆرینه‌یه‌ یان حوكمكردنه‌ به‌سه‌ر زۆرینه‌ و گه‌لدا؟ /بڕیار فەرەج



دیموكراسی هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ بۆ ئێستا به‌وه‌ پێناسه‌ ده‌كرێت كه‌ بریتی بێت له‌ حوكمێك له‌ ده‌ستی گه‌ل و زۆرینه‌دا. بۆرژوازی و شوێنكه‌وتووانیشیان هه‌ر به‌وه‌ ڕاهاتوون توتی ئاسا ئه‌م پێناسه‌یه‌ بجوونه‌وه‌ و بیڵێنه‌وه‌. ئه‌م پێناسه‌یه‌ بۆ بۆرژوازی زۆر ئامانجدار و به‌رژه‌وه‌ندییخوازانه‌یه‌ و ده‌شزانن بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌ دیقه‌ته‌وه‌ هه‌میشه‌ به‌و شێوه‌یه‌ یان نزیك له‌و شێوه‌یه‌وه‌ خه‌ریكی كۆلاژی دیموكراسیین و به‌ حوكمی گه‌ل ...

زیاتر »

 دیموکراتی وەهمە / ئیبراهیم عمر



کایەکانی دیموکراتی لە ژیانی مرۆڤدا هەمیشە لێکدانەوەی جیاوازی بۆ کراوە و کاریکردۆتە سەر ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی لە ژیاندا، و تەپوتۆزی ئەم سەرخانە سیاسییە بۆرژوازییە لەسەر زەین و بیرکردنەوەی چینی پرۆلیتاریا کارلێکی ئەوتۆی هەبووە کە دەستی گرتووە لە گۆڕینی ژیانی خۆی و تەواوی کۆمەڵگا لە باری ئابورییەوە   . چینە چەوسێنەر و دەوڵەمەندەکان هەردەم هەوڵیانداوە لە بڵاوکردنەوەی وەهمەوە پایەکانی دەسەڵاتیان  قایم بکەن و ...

زیاتر »

کاریزما / ئیبراهیم عمر



گەر گوزەرێکی کورت بکەین بە هەلومەرجی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی عێراق بەگشتی و کوردستانیش بە تایبەتی و دەرگیرییەکانی بۆرژوازی لەگەڵ قەیرانی ئابوری و سیاسی و هەلومەرجی ژیانی کۆمەڵایەتی پرۆلیتاریا، ئەوە ئەبینین کە بۆرژوازی و هێزە بۆرژوازییەکان پشتبەستووبوون بە هێنانە ناوەوەی ڕەمزە چینایەتییەکانیان، ناوە ناوە  کاریزما، ڕابەر، فریادڕەسەکانیان.. ئەهێننە کایەوە و هەرجارەی ئەلگۆ و ئەڵتەرناتیڤی خۆیان بۆ بەلاڕێدابردن و پەردەدان ...

زیاتر »

كاڕڵ ماركس و وه‌رچه‌رخانه‌ سیاسی و فیكرییه‌كانی/کارزان عزیز



ماركس له‌ به‌رواری ٥-٥-١٨١٨دا له‌ ترایه‌ری ئه‌ڵمانیا له‌دایك ده‌بێت كه‌ دواتر ده‌بێته‌ پروسیا. له‌ ماوه‌ی ژیانیدا و به‌هۆی پراكتیكه‌ سیاسی و فیكرییه‌كانییه‌وه‌ وه‌كو زۆر شت ده‌ناسرێت له‌وانه‌ فه‌یله‌سوف، ئابوریناس، مێژوونووس، تیۆریزانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌ سه‌رو هه‌موشییه‌وه‌ به‌ سۆسیالیستێكی شۆڕشگێڕیی ده‌ناسرێت. ئه‌و سه‌ر به‌ خێزانێكی چینی ناوه‌ڕاستبوو. یاسا و فه‌لسه‌فه‌ی هێگڵی له‌ زانكۆ خوێندووه‌. به‌هۆی شۆڕشگێڕیبوون و ڕادیكاڵبوونیه‌وه‌ له‌ ...

زیاتر »