وتاروبابەت



وانه‌كانی ئه‌مڕۆی خۆپیشاندانه‌كان: کۆمەڵێک گەنجی چەپ



خۆپیشاندانه‌كان له‌ زۆر شوێن و ناوچه‌ی جیاوازی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ته‌قینه‌وه‌؛ كه‌ به‌رئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی گه‌نده‌ڵیی و بێ مافی و نه‌بوونی دادپه‌روه‌رییه‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نی حوكمڕانی كوردی. هه‌روه‌ها ته‌واو بێ ئومێدبوونی خه‌ڵكه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م سیسته‌مه‌ و خواستی‌ قڵپكردنه‌ و ئاوه‌ژووكردنێتی به‌ سیسته‌مێكی ئازاد و دادپه‌روه‌ر‌. ڕۆحی به‌ره‌نگارئاسای خه‌ڵك به‌ گشتیی وایكرد به‌ لێشاو بڕژێینه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و گه‌شته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ...

زیاتر »

كورته‌یه‌ك له‌ شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری ڕوسیا : وەرگیراو



شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر یان شۆڕشی به‌لشه‌فییه‌كانی ڕۆسیا له‌ ساڵی 1917دا له‌لایه‌ن ملیۆنان كه‌سه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد، هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یزانین بووه‌ هۆی گۆڕینی مێژووی جیهان. كاتێك تزار نیكۆلاسی دووه‌م 11 ملیۆن جوتیاری بۆ نێو جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م په‌لكێشكرد، ئه‌وا ڕووسییه‌كان ته‌واو‌ ته‌حه‌مولكردنی ئه‌و برینداریی و كوشتاره‌یان نه‌ما كه‌ پێشتر ته‌حه‌مولیان كردبوو. وڵاتی ڕوسیا له‌ ناو وێرانه‌دا بوو، ته‌واو ئاماده‌ی شۆڕش بوو. دامه‌زراندنی حكومه‌تی ...

زیاتر »

بۆرژوازی  و جوجوڵه‌كانی … هێلكه‌كانی … تۆوه‌كانی:کارزان عزیز / وەرگیراو



بۆرژوازی و سیسته‌مه‌كه‌ی به‌ هه‌موو ڕیگایه‌كی شه‌ڕ و ئاشتی و ڕیفۆرم و سه‌ركوت و قه‌یران و وه‌ستانه‌وه‌ی قه‌یرانیشه‌وه‌،  درێژه‌ به‌ ژیانی له‌ به‌هاداماڵراوی خۆی ده‌دات. یه‌ك بازنه‌ و نه‌زمێكی دیاریكراوی سیاسی و ئابووری و ئایدۆلۆژی هه‌یه‌ هه‌موو ڕووداوه‌كانی به‌ شێوه‌یه‌ك سنوردار و ئیحتیوا كردووه‌ كه‌ هه‌ر جۆره‌ ئومێد و ئاكتێكی دژ به‌ ئه‌و له‌بار ده‌بات. ده‌بینین له‌ هه‌موو قه‌یرانه‌كانی دوو ...

زیاتر »

جێگای چەپ لە سیستەمی بەرهەمهێناندا…ئەکرەم غەریب



ئەم بابەتە لەمێژبو نوسی بوم بەڵام لەمانگی چواردالێرەوەبڵاوم کردەوە ،لەبەرگرنگی باسەکە ئەم هەلومەرجەتازەیەو ڕۆشناییەک بۆهەڵوێستەکان ادوبارەبڵاوی دەکەمەوەلەگەڵ ڕێزم بۆهەموان 7 أبريل · برۆستریكا.. جاڕی گەردوونی مەرگی كۆمۆنیزم بوو كەدواین هێرشی ئابووری و سیاسی بوو بۆ سەر ئایدۆلۆژیەتی كۆمۆنیستی، لەوێشەوە بۆ سەر چینی كرێكار، كۆمۆنیزمی ڕوسی قەڵای چەپ بوو لەپاش ڕووخانی ئەو قەڵای چەپە (كەخاوەنی پلاتفۆڕمێكی ئابووری سەرمایەداری دەوڵەتی) بوو. ئێستاش ...

زیاتر »

سێ ستراتیژ و ڕیفڕاندۆم (بەشی یەکەم و دووەم ) : نادر عبدالحمید



 ئەم بابەتەی هاوڕێ نادر ٢٣/٩/٢٠١٧ بەدەستمان گەشتووە بە داوای لێبوردنەوە ئێستا توانیمان بڵاوی بکەینەوە سەرەتا تا ئێستا لە ڕوانگە و گۆشەی جۆراوجۆرەوە باس لە ڕیفڕاندۆم و هەڵوێستی چەپ و کۆمۆنیزمی کوردستانی عێراق کراوە. ئەم وتارە لە ڕوانگەی ستراتیژە جیاوازەکانی ناو بزوتنەوەی کۆمۆنیستی کوردستان و عێڕاقەوە، ئەم مەسەلەیە دەخاتە بەر دیدی خوێنەران. هەڵوێستە جیاوازەکان (چ هاوڕابوونی پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم و پێشوازیکردن لێی ...

زیاتر »

فلاح علوان : دەربارەی ڕیفراندۆم، لە وەڵام بە ڕێبوار احمد



 (ئەم بابەتەی هاوڕێ لە ماڵپەڕی  ( الحوار المتمدن ) بڵاو بووەتەوە بە زمانی عەرەبی و لەبەر گرنگی بابەتەکە ئەم بەشەیمان کردوە بە کوردی) ڕێبوار احمد بابەتێکی دەربارەی ڕیفراندۆم بڵاوکردوەتەوە لە ماڵپەڕی ( الحوار المتمدن ) بە ناونیشانی: ڕاپرسی مافی خەڵکە، بەڵام بارزانی و ناسیونالیزم خاڵی لاوازین! سەرەتا ئەمەوێت ئەوە بڵێم کە من لێرەدا لەبەرامبەر هەڵسەنگاندنی ڕیفراندۆم و دیاریکردنی هەڵوێستی خۆم ...

زیاتر »

شانۆگه‌رييه‌كانى دواى داعش (سيناريۆكانى بۆرما و كۆرياى باكوور به‌نموونە ) :نووسينى: حوسێن نه‌جمه‌دين، ناجى ئه‌فراسياو



“گێله‌پياو” له‌لاى عه‌زيز نه‌سين ئه‌و كه‌سه‌ به‌دبه‌خته‌يه‌ كه‌ ڕۆڵى له‌ ڕه‌وڕه‌وه‌ى ژيانيدا نييه‌ و ناتوانێت ڕێڕه‌و و چاره‌نووسى خۆى هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام زمانى سياسه‌ت جياوازه‌ له‌ ئه‌ده‌ب. هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره‌يه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو كوشتاره‌كان و نه‌نگييه‌كانى سيسته‌م بخه‌ينه‌ ئه‌ستۆى زلهێزه‌كان و ڕۆڵى سوبێكت فه‌رامۆش بكه‌ين، مه‌گه‌ر ئه‌و بكه‌رانه‌ى ئينسان و شارستانييه‌ت و كولتووره‌ جياوازه‌كان به‌يه‌كدا ده‌ده‌ن خۆشيان هه‌ر ئينسان نين! لێره‌دا هه‌لومه‌رجى مێژوويى ...

زیاتر »

ئەڵتەرناتیڤی سۆسیالیستی : دەربارەی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانی عێراق



  لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە هەمانکاتدا سەرۆکی ” هەڵبژێردراوی ” هەرێمی کوردستانیشە، بۆ جێبەجێکردنی ڕیفراندۆمی جەماوەریی لەپێناو دیاریکردنی چارەنوسی کوردستانی عێراق، تەواوی هێزە سیاسییە بۆرژوازییەکان بە ناسیونالیست و دینی و لیبرالەکانەوە، و تەنانەت هێزە چەپە بۆرژوازییەکان و ئەوانەی کە ئیدیعای کۆمۆنیستییان ئەکرد، بەپەلە ڕایانکرد بەپیری بانگەوازەکەوە تا دەرفەتەکە بقۆزنەوە، لەلایەکەوە بۆ دەرهێنانی بزووتنەوەی ناسیونالیستی کورد و ...

زیاتر »

دەوڵەتی سەربەخۆ، کۆماری یا سکۆلار…. لەبەرژەوەندی چ چینێکە؟ مامۆستا ستار



هەلومەرجی سیاسی و ئابوری عیراق وکوردستان بەیەکیك لە دەورانە پڕ ئاڵۆزەکانیدا تێپەڕ ئەبێت، و دابڕاویش نییە لە هەلومەرجی کۆمەڵگای سەرمایەداری لە ئاستی جیهان و ساغکردنەوەی کێشە جیهانیەکانی سەرمایەداری. ئەوەی کە ئەم هەلومەرجە دەرەنجامی چییە؟ و دوای ٢٦ ساڵ لە جەنگی خەلیج و هێرشی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر عێراق، و دواتر هیڕشی بەرفراوانی هاوپەیمانان و ڕوخانی حکوومەتی بەعس و هەڵوەشانەوەی ...

زیاتر »

بۆچی ده‌بێت كۆمۆنیست بین؟ / کارزان عزیز



  بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆچی داكۆكی له‌ سۆسیالیستبوون و باڵاكردنه‌وه‌ی؟ بۆچی ده‌بێت‌ سیاسه‌تی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی كێشمه‌كێش و ململانێی پڕوكێنه‌ری مه‌زهه‌بی و ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و ده‌وڵه‌تی و ڕه‌گه‌زی و هه‌موو فۆرمه‌ گه‌وره‌ و بچووكه‌كانی دیكه‌ی ئاشوب و كاره‌ساته‌كانی دیكه‌ به‌ ده‌ستی سیاسه‌تی سۆسیالیستی و خه‌باتی سۆسیالیستی بێت. سه‌رجه‌می ئه‌و ململانێیانه‌ی له‌ سه‌حنه‌ی جیهاندا هه‌ن و ڕوو ده‌ده‌ن، ڕۆژانه‌ نائومێدی و ڕه‌شبینییه‌كانی مرۆڤ ...

زیاتر »