هەواڵ و ڕاگەیاندن



“جه‌نگ و شۆڕش”بەم زوانە بڵاو ئەبێتەوە



“جه‌نگ و شۆڕش” نامیلكه‌یه‌كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌كه‌وێته‌ به‌ر دیدی هه‌موان. ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ دوو به‌شی سه‌ره‌كیی پێكدێت: یه‌ك، نوسینێكی “كارزان عه‌زیز”ه‌ كه‌ شیكارێكی ڕه‌خنه‌ییانه‌ی ئابووری-سیاسیی  دۆخی چه‌قبه‌ستووی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی ئه‌مڕۆیه‌ كه‌ تێیدا وه‌ڵامێكی سۆسیالیستییانه‌ له‌ گۆشه‌نیگای ماتریالیزمه‌كه‌ی ماركس و لینینه‌وه‌ بۆ ده‌رچوون له‌ قه‌یران و جه‌نگی سه‌رمایه‌دارانه‌ ده‌خاته‌ڕوو: ئه‌ڵته‌رناتیڤی سۆسیالیستی. دوو، وتارێكی وه‌رگێڕدراوی لینینه‌ كه‌ له‌ مه‌ی 1917دا ...

زیاتر »

گەڕاندنەوەی مووچەی پاشەکەوتکراو بەڵێنێکی پێش هەڵبژاردن بوو



بەڵێنەکانی پارتە کوردییەکان و دروشمە ڕەنگاو ڕەنگەکانیان لە ڕێی حکومەتەکەیان، هەر وەک بەڵێنەکانی بیست و شەش ساڵی ڕابردویان، هێندە زۆری نەخایاند لە دوای بانگەوازی هەڵبژاردنەکانیان و بون بە تۆز و چون بە ئاسماندا. سەبارەت بە موچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەران و کارمەند و کرێکارانی دەوڵەتی، ڕێباز حەملانی وەزیری دارایی ڕایگەیاند : ” مووچەی مانگی ١٠ ، ١١، ١٢ پاشەکەوت ناکرێت و ئەو ...

زیاتر »

ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی هێلەک زەردەکان هۆڵەنداشی گرتەوە



بۆ پشتگیری وهاوپشتی دەربڕین لە خواست و دواکارییەکانی کرێکاران و جەماوەری ناڕازی فەرەنسا و دژایەتیکردنی سیاسەتەکانی مارک ڕووتە لە چەند شاری گەورەی هۆڵەنداش ئەمستەردام، ڕۆتەردام ، دەنهاخ و ماستریخت ڕێپێوان و خۆپیشاندان بەڕێوە چوو. خۆپیشاندەران بە هەڵگرتنی گوڵی سپی و زەرد و بە دروشمی ” ئەبێت دادپەروەرانەتر بێت” ، ” با پێکەوە خەبات بکەین بۆ باشترکردنی ژیانی نەوەکانمان لە داهاتوو” ...

زیاتر »

بزاوتی خۆڕسکی خوێندکاران ڕاگەیەنرا



بزاوتی خۆڕسکی خوێندکاران ڕاگەیانرا بزاوتێک بۆ لەخۆگرتنی داواکارییە ڕیشەییەکانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و دوورخستنەوەی ھەر حیزبێکی سیاسیی دیاریکراو کە بیەوێت جڵەوەکە بۆ مەرامی خۆی بە کار بھێنێت ئەمڕۆ لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکەوە خۆی ڕاگەیاند و هەر لەم  ڕێگەیەشەوە خواست و بەرنامەی کار و داواکارییەکانیانی خستە ڕوو . خوێنەرانی ئەڵتەرناتیڤی سۆسیالیستی ئەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەی فەیسبوکی بزاوتی خۆڕسکی خوێندکارانەوە ...

زیاتر »

مانگرتنی کرێکاران لە مصر



بەھەزاران کرێکاری کارگەکانی ڕستن وچنین لە شاری غەزل وئەلمحەلە مانیان لە کار گرتووە دژی سیاسەتە دژی کرێکاریەکانی دەوڵەت وھەوڵی بەتایبەتیکردنی ئەوکەرتە گرنگەی پیشەسازی وبێکارکردنیان لەژێر داوبەندی مەرجەکانی قەرزی بانکی نێودەوڵەتی بە میسر… Thousands of textile workers strike in Mahalla

زیاتر »

ناوەندی کۆمۆن خۆی ڕاگەیاند :  وەرگیراوە لە ناوەندی کۆمۆنەوە



ناوەندی کۆمۆن بەشێک لە ئەرک و تێکۆشانی خۆی بۆ بڵاوکردنەوەی بیرو هزری سۆشیالیستیە، کاردەکات بۆ وەرگێڕان، چاپکردن و بڵاوکردنەوەی ئەدەبیاتی سۆشیالیستی بەگشتی و نووسراوەکانی مارکس بەتایبەتی ناوەندی کۆمۆن هەوڵێکە بۆ بەرەوپێشبردن و بەهێز کردنی کلتوور وڕەوتی سۆشیالیستی. ئەم ناوەندە لەسەر بنەمای چالاکی هاوبەش، کارەکانی ڕێکدەخات. بۆیە بەهیواین هەموو ئەوانەی لەم ڕێبازەدان بە هاوپشتی خۆیان ئەم ناوەندە بەرەوپێش بەرن کاری کرێگرتەو ...

زیاتر »

کرێکارێکی گەنج لە کەلار



شارستانییه‌تی مرۆیی له‌سه‌ر شان و ماندووبوونی ئه‌و كۆیله‌ و خزمه‌تكار و كرێكارانه‌ دروستبوون كه‌ نه‌ك ته‌نها ژیانیان پڕ له‌ چه‌وساندنه‌وه‌ بووه‌، به‌ڵكو مه‌رگیشیان وه‌كو مرۆڤه‌كانی دیكه‌ نه‌بووه‌. دڵی چینایه‌تیمان بۆ ئه‌م گه‌نجه‌ لێده‌دات و ئه‌ركی مرۆڤ له‌مڕۆدا له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕووداوانه‌دا كه‌ مێژوویه‌كی ده‌یان و بگره‌ سه‌دان هه‌زار ساڵه‌ی هه‌یه‌، نابێت به‌ ته‌نها بریتی بێت له‌وه‌ی هه‌وڵی ڕیفۆرمكردنی ژیانی خۆمان ...

زیاتر »

بوخارست پایتەختی ڕۆمانيا : دژی گەندەڵی گەورەترین خۆپیشاندانی بەخۆوە بینی



دوێنێ شەو ٣/٤ ی شوباتی ٢٠١٧پایتەختی ڕۆما ( بوخارست ) گەورەترین خۆپیشاندانی بەخۆوە بینی لە دژی گەندەڵی و دەرکردنی مەرسومیک بۆ بەراڵاکردنی ئەو بەرپرسانەی کە تیوە گلاون لە گەندەڵیدا . کۆبونەوەی زیاد لە ٢٥٠ هەزار کەس لە شارە جۆراو جۆرەکانی ڕۆمانیا لە درەنگ وەختانێکی شەوی هەینی لە دژی ئەم مەرسومە نیشانەی شکستی حکومەتی بۆرژوازی سۆشیال دیموکراتی چەپڕەوی ئەو ووڵاتەیە ، ...

زیاتر »

بایكۆت بەردەوامە



رونكردنەوەیەك لەئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازییەوە بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچە خۆران و قوتابیان و كەسوكارە بەڕێزەكانیان . *بەڕێزان لە ئەنجامی خەمساردی و بە دەنگەوە نەهاتنی دەسەڵات دارانی هەرێمی كوردستان و درێژەكێشانی ستەمی بە ناو پاشەكەوت و قورس بوونی بژێوی ژیانی مامۆستایان و مووچە خۆران، ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بڕیاری دا بە بەردەوام بوونی لە چالاكیەكانی بە ئەنجام دانی خۆپیشاندان بە ...

زیاتر »

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لەسلێمانی دامەزرا



دەستی مامۆستایانی ناڕازی بە مەبەستی فراوانكردن‌و بەردەوامی كۆبوونەوەكانیان ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازاییان دامەزراند. دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە ڕاگەیەنراوێكیاندا دەڵێن ” لەپێناو فراوانكردن و بەردەوامی كاری مەدەنیانە لەكۆبونەوەیەكی فرواندا بریارماندا دەستی مامۆستایانی ناڕەزای فراوانتر بكەین و ئەنجومەنی مامۆستایانی نارەزای پێكبهێنن”. هەروەها هاتووە ” لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا لە ڕۆژانی داهاتوودا ماممۆستایان لە ژێر ناوی ئەنجومەنی مامۆستایانی نارەزای درێژەبە چالاكیەكانیان بدەن”.

زیاتر »