بوخارست پایتەختی ڕۆمانيا : دژی گەندەڵی گەورەترین خۆپیشاندانی بەخۆوە بینی

دوێنێ شەو ٣/٤ ی شوباتی ٢٠١٧پایتەختی ڕۆما ( بوخارست ) گەورەترین خۆپیشاندانی بەخۆوە بینی لە دژی گەندەڵی و دەرکردنی مەرسومیک بۆ بەراڵاکردنی ئەو بەرپرسانەی کە تیوە گلاون لە گەندەڵیدا . کۆبونەوەی زیاد لە ٢٥٠ هەزار کەس لە شارە جۆراو جۆرەکانی ڕۆمانیا لە درەنگ وەختانێکی شەوی هەینی لە دژی ئەم مەرسومە نیشانەی شکستی حکومەتی بۆرژوازی سۆشیال دیموکراتی چەپڕەوی ئەو ووڵاتەیە ، و بەشیکە لە دەرگیربونی بەدەست قەیرانیکی قووڵی جیهانیی سەرمایەداری، ئەم مەرسومەش لەژێر ناوی قەرەباڵغی زیندانەکان دەرکراوە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ڕۆمانیاوە

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*