Monthly Archives: ئایار 2022



کورتەیەک لەسەر ڕاپۆرتەکەی ئۆکسفام



لە کاتێکدا ملیۆنەها خەڵک دووچاری گرانی و هەژاری ئەبنەوە ژمارەی ملیاردێرەکان زیاد ئەکەن هەر لە جەرگەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناو دەستپێکی شەڕی ئیمپریالیستەکانەوە ملیۆنەها خەڵک لەسەرتاسەری جیهان بەهۆی گرانبوونی مەوادی خۆراکەوە دووچار ئەوپەڕی هەژاری بوونەتەوە، نانی تەواویان لەسەر سفرەکانیان نییە. بەڵام ئەو کۆمپانیانەی کە لە بواری مەوادی خۆراکیی و کشتوکاڵیدا کار ئەکەن ملیارەها دۆلار ئەچننەوە. دواین راپۆرتی ئۆکسفام باس لە نایەکسانی ...

زیاتر »

زیادبوونی دەیان ملیاردێری ترو هەڵکشانی سەرمایەکان بە سەدان ملیاری تر



کامەران ئەحمەد لە کاتێکدا نوخبە تێرنەبووەکەی بۆرژوازی لە جەنگ و کاولکاری، لە جیاتی وەلامدانەوەیان بە قەیرانی ئابوری و چارەسەری ژیانی خەڵک، پاکێجێکی ٤٠ ملیاری دۆلاری تر لە پێناو ڕاگرتنی شکۆ و پایەی یەکجەمسەریی ئەمریکا بە قوڕگی شەڕی ئۆکراینا ئەکەن، بارودۆخی ئابوری جیهان وڵات دوای وڵات تا دێت ڕوو لە خراپی، گرانی و زیادبوونی قەڵشتی چیانیەتی ئەکات،  ناڕەزایەتییە نێوخۆییەکان لەهەر جێیەک ...

زیاتر »

ململانێ‌ی ئۆکراینا: ئایا ئەمە دەستپێکی جەنگی جیهانیی سێهەمە؟



ئالان ودز، وەرگێڕانی کامەران ئەحمەد ئەمجارەیان ئالان ودز سەرنوسەری ماڵپەڕی “لە بەرگری مارکسیزمدا ” زانیارییەکان دەربارەی بارودۆخی ئۆکراینا نوێ ئەکاتەوە. لەگەڵ داگیرکارییەکانی ڕوسیا گورزێک پڕوپاگەندە لە لایەن میدیاکانی ڕۆژئاواوە پەمپ ئەدرێت، کە لەگەڵ هاواری ڕۆژنامەکان دەربارەی مەترسی جەنگی جیهانی سێهەم بووەتە هۆکاری خوڵقاندنی هەلومەرجیکی هستریای بێئەدازەو ڕەها. لە کاتێکدا سەرکردە ئیمپریالیستییەکان بەردەوامن لە پیشاندانی دووڕوویی شەرمەزارانە لە سەرکۆنەکردنی پێشێلکردنەکانی پوتین ...

زیاتر »

تورکیا : ئەردۆگان لە زەمەنێکی لە دەست‌چوودا ژیان ئەکات



چاغڵا گوینەش، وەرگێڕانی کامەران ئەحمەد قەیرانێکی ئابووری کە تورکیای داگرتووە چینی دەسەڵاتداری ڕووەو قەیرانێکی سیاسی پاڵپێوەناوە. جیابوونەوەو دابەشبوونەکان لە نێو پارتی دادو گەشەپێدان (AKP)و هاوبەشە هەڵبژێردراوەکانیدا لە پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی ڕاستڕەو (MHP) سەری هەڵداوە. ئەم ڕووداوانە مژدەبەخشی ئاڵوگۆڕن. لەگەڵ قووڵبوونەوەی قەیرانەکان، پێگەی پارتی دەسەڵاتداری دادو گەشەپێدان لە ڕاپرسییەکاندا ڕووی لە لێژی کردووە، بەڵام لە هەمان کاتدا دەنگی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانیش لە ...

زیاتر »

جەنگ هێنانی قەیرانی برسیەتی و هەژاریی زیاترە بۆ سەرجەم جیهان



کامەران ئەحمەد جۆبایدن: لە کاتی کشانەوەی سوپای ئەمریکا و شکستی جەنگی ئەفغانستان ڕایگەیاند :” نەتەوەیەکین ماوەیەکی درێژە لە جەنگداین. ئەمڕۆ ئەگەر تەمەنت بیست ساڵ بێت ئەوا هەرگیز ئەمریکات بە ئاشتییەوە نەبینیوە. ئێستا ئیتر کاتی ئەوەیە کۆتایی بە جەنگی هەتا هەتایی بهێنین “ بەڵام هەر دوای نۆ مانگ لە وارشۆوە بە لێدوانێکی دووڕوانە لە ئامۆژگاریکردنی وڵاتانی ناتۆ بایدایەوە: “ئەبێت دان بەوەدا ...

زیاتر »