کورتەیەک لەسەر ڕاپۆرتەکەی ئۆکسفام

لە کاتێکدا ملیۆنەها خەڵک دووچاری گرانی و هەژاری ئەبنەوە ژمارەی ملیاردێرەکان زیاد ئەکەن
هەر لە جەرگەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناو دەستپێکی شەڕی ئیمپریالیستەکانەوە ملیۆنەها خەڵک لەسەرتاسەری جیهان بەهۆی گرانبوونی مەوادی خۆراکەوە دووچار ئەوپەڕی هەژاری بوونەتەوە، نانی تەواویان لەسەر سفرەکانیان نییە. بەڵام ئەو کۆمپانیانەی کە لە بواری مەوادی خۆراکیی و کشتوکاڵیدا کار ئەکەن ملیارەها دۆلار ئەچننەوە.
دواین راپۆرتی ئۆکسفام باس لە نایەکسانی ئابوری و گرانبوونی مەوادی خۆراک ئەکات، ڕاپۆرتەکە پێش دانیشتنی لوتکەی داڤۆس کە بڕیار وایە ئەم هەفتەیە لە سویسرا ببەترێ بڵاو کراوەتەوە.
گرانبوونی مەوادی خۆراک لە جەرگەی پەتاکەوە دەستی پێکردووەو پەیتا پەتیا لەگەڵیدا نرخی وزە ( سوتەمەنی) بەهۆی شەڕی ڕوسیاو ئۆکرایناوە زیاتر بووە، راپۆرتەکە باس لە سوودو قازانجی چەند کۆمپانیاو ملیاردێر ئەکات کە لە بواری مەوادی خۆراکی، مەوادی کشتوکاڵیی، کارگاکانی خواردەمەنی ئەکات
لە چاو دوو ساڵی رابردوودا نرخی مەوادی خۆراک لە ئاستی جیهان بە ڕێژەی 33.5% زیاد کردووە، و بڕیار وایە کە کۆتایی ئەمساڵ 23 %ی تریش زیاد بکات
راپۆرتەکە ئاماژە بەوە ئەکات کە :”کۆمپایا و نەوەی ملیاردێرەکان کە دەستیان بەسەر سیستمی خۆراکی ئێمەدا گرتووە، قازانجی زیاتریان کردووە، تەنها لە ماوەی ئەم دوو سالەدا ٦٢ ملیاردێری تر دروستبوون”
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بە مەزنەکۆمپانیای کارگڵ (Cargill)ئەکات کە یەکێکە لە بوارە تایبەتمەندەکانی بواری مەوادی کشتوکاڵیی م لەگەڵ سێ کۆمپانیا تر ٧٠%ی بازاڕی جیهانیی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان لەژێر چنگدایە.
سامانی خێزانی کارگڵ لە ئەمریکا بڕی 14.4 ملیار دۆلاریان زیاتر دەست کەوتووە یانی زیادبوونی سامانەکەیان بە ڕێژەی ٦٥% لە چاو دوو ساڵی رابردوودا.
تەنها داهاتی پوختی قازانج لە ساڵی ٢٠٢١ دا پێنج ملیار دۆلار بووە، و ا چاوەڕوان ئەکرێت کە ئەمساڵیش هەمان قازانج بچنێتەوە.
هەروەها کۆمپانیای لویس درایفەس (Louis Dreyfus) قازانجیان بە ڕێژەی 82% لە چاو ساڵی رابردوودا زیاد کردووە، ئەمەش بەهۆی گرانبوونی دانەویڵەو تۆوی ڕووەکەکان.
هەروەها سوپەرمارکێتە مەزنەکانی وەک واڵمارت (Walmart) لە ساڵی پاردا ١٦ ملیار دۆلار قازانجی بەسەر پشکەبەشداربووەکان دابەش کردووە، کە تەنها 5.9%ی بۆ دوکانی بەقاڵەکان و جوتیارەکان کەم بەرهەمەکان ڕۆیشتووە.
یەکێکی تر لە سوودمەندەکانی ئەم بارودۆخە کۆمپانیاکانی نەوت و وزەن. کە دامێنەی قازانجیان چەند هێندەی تر لە کاتی پەتاکەوە هەتا ئێستا و تا هاتووە بەرزتر بووەتەوە. تەنها لە چاو دوو ساڵی رابردوودا زیاد لە 53.5ملیار دۆلاری تر چووەتە سەر سەرمایە کەڵەکەبووەکانیان.
سوودمەندێکی تر لەو بوارەدا پیشەسازی دەرمانسازییە کە هەر لە کاتی پەتاکەوە ٤٣ ملیاردێری تر زیادی کردووە. مۆدێرنا ٧٠%ی قازانجی زیاتر کردووە، لە کاتێکدا لە پارەی گشتی و هاوکاری حکومەت (گیرفانی خەڵک ) پاکێجێکی هاوکاری ١٠ ملیاری دۆلاریی کردووە بە قانجێکی پوختی ١٢ ملیار دۆلاریی لە سەرەتای سەرهەلدانی پاتەکەوە هەتا ئێستا. کۆمپانیاکە بەهۆی پێکوتەی کۆرۆناوە بووەتە هۆکاری زیادبوونی چوار ملیاردێر کە سامانی هەر چواریان نزیک بە ١٠ ملیار دۆلارە، ئەمە لە کاتێکدایە کە تەنها ١%ی پێکووتەکەیان ڕەوانەی ولاتە هەژارنشینەکان کراوە.
کۆمپانیایەکی تری بواری پیشەسازی دەرمانسازیی فایزەرە کە 8.7 ملیار دۆلاری بەسەر پشکەهاوبەشەکانی دابەشکردووە کە ئەکاتە زیادبوونی 43% لە قازانجی پوخت لە چاو دووساڵی رابردوو
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە ئەکات کە هەر دوو ڕۆژ جارێک یەک ملیار دۆلار قازانج چووەتە سەر سەرمایەی کەڵەکەکەبووی ملیاردێرەکان
ڕاپۆرتەکە لە دێدگایەکی چاکسازییەوە بەو دەرئەنجامە کۆتایی پێدێنێت کە ڕوو لە حکومەتەکان و نوخبەیەک لە دەسەڵاتداران ئەکات کە باجی سەر دەوڵەمەندان زیاد بکەن .

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*