بەیاننامەکان



جوڵانەوەی دیسەمبەر لە کوردستان و قۆناغێکی خەباتکارانەی نوێ!



زیاد لە هەفتەیەک تێپەڕی بە سەر هەڵگیرسانی شەپۆلێکی تازە لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی کوردستان کە لەدژی هەلومەرجی خراپی ژیان و دواکەوتنی موچە و پاشەکەوتکردن و ئەو سیاسەتە ئابوریانەی کە خۆی ئەبینییەوە لە بەتایبەتیکردنی ئابوری و خزمەتگوزارییە گشتییەکان، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند ساڵێکە دەستی داوەتێ. بروسکەی هەڵگیرسانی ئەم ناڕەزایەتیانە لە سەرەتای ئەم مانگی دیسەمبەرەوە لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد، وە بەخێرایی پەرەیسەند ...

زیاتر »

پشتیوانی له ناڕەزایەتیەکان و شۆڕشی کرێکاران و ستەملێکراوانی کوردستانی عێراق



سالانێکە کرێکاران و هەژارانی عێراق لە شارەکانی ئەو وەڵاتە بۆ نمونە لە بەغدا و بەسرە و سلێمانیە…. بۆ گەیشتن بە داخوازیە چینایەتیەکانیان دەستیان داوەتە شۆڕشێکی ماندو نەناسانە، کە لەم شۆڕشانەدا زۆرێک لە مرۆڤەکان گیانیان لە دەستداوە، یان بە شێوازی فەرمی هەمو دیکتاتۆرەکانی جیهان ئەشکەنجە کراون، ئازار دراون و گیراون و زیندان یان تیرۆر کراون. ئەم جارەیش شایەتی دەورێکی نوێ لە ...

زیاتر »

دیدگای ئەڵتەرناتیڤی سۆسیالیستی دەربارەی دۆخی ئێستای جیهان



دیدگای ئەڵتەرناتیڤی سۆسیالیستی دەربارەی دۆخی ئێستای جیهان بڵاوبوونەوەی قەیرانی کۆرۆنا نەک بەتەنها ترسناکی ئەو قەیرانە ئابورییە جیهانییەی ئاشکرا کرد کە نیزامی سەرمایەداری بەدەستییەوە دەناڵێنێت، بەڵکو شکست و لەرزۆکیی سیستەمی تەندروستیی جیهانی و بێتوانایی ڕژێمەکانی سەرمایەداریی لە دابینکردنی پارێزگاریی تەندروستی بۆ خەڵکیش دەرخست. جێگای سەرسوڕمان نییە ئەبینین هەندێ لە دەوڵەتان کە جێگاو ڕێگایەکی پێشکەوتویان نییە لە ئابوریی جیهانیدا، و خاوەنی ژمارەیەکی ...

زیاتر »

پێشنیار ی کاری هاوبەشی نێوان خەباتکارانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی عێراق



ئەی جەماوەرانی ناڕازیی و ڕاپەڕیو لە بەغداد و شارەکانی دیکەی عێراق ئەی ڕابەرانی ناڕەزایەتیی و مانگرتنەکان هەڵسوڕاوانی شەپۆلی سۆسیالیستی و چەپ   لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا، وێنەیەکمان لە قارەمانێتی و قوربانیدان پێشکەشکرد، کە بوو بە هێما بۆ هەموو مرۆڤێکی ئازاد لە عێراق و جیهان، بە جۆرێک کە مێژووی عێراقی هاوچەرخ ئەوەی ڕوویداوە و ڕوودەدات لە ڕۆژانی داهاتودا هەرگیز بەخۆیەوە ...

زیاتر »

شۆڕشی هه‌ژاران له‌ عێراق، ده‌ركه‌وتنی تاوانه‌كانی پشك پشكێنه



شۆڕشی هه‌ژاران له‌ عێراق، ده‌ركه‌وتنی تاوانه‌كانی پشك پشكێنه‌   له‌ پێنج ڕۆژی ڕابردووه‌وه‌، به‌غداد و زۆربه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق ‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌کی جەماوەریی فراوانی بەخۆیەوە بینی. جەماوەری کرێکاران و لاوان و گەنجانی بێکار، و فراوانترین توێژ و چینە بێبەش و نەدارەکان بۆ دابینکردنی  هه‌لی كار، باشتركردنی دۆخی ژیان و دابینكردنی پێداویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌كو كاره‌با، ئاوی خواردنه‌وه‌، خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستی ...

زیاتر »

سڵاو لە شۆڕشی بەردەوام لە سودان!



بڵێسەی ناڕەزایەتییە جەماوەییەکانی خەڵکی سودان دانەمرکایەوە، کە زیاتر لە چوار مانگە هەڵگیرساوە لە شاری عەتبەرە لەدژی تاقمە سەربازییە- ئیسلامیەکەی سودان، ڕژێمەکەی عومەر ئەلبەشیر. ئەم ناڕەزایەتیانە لە ٩ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ لە دژی گرانبوونی  نان بۆ سێ ئەوەندەی نرخەکەی دەستیپێکرد، و ئارام نەبووەوە تا کۆتایی بە ڕژێمەکەی عومەر ئەلبەشیری ئیسلامیی- کۆنەپەرست و تاقمە سەربازییە فەرمانڕەواکەی هێنا. سەرۆک عومەر ئەلبەشیر و پارتەکەی، ...

زیاتر »

ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سوودان، كڵپه‌یه‌كی نوێ



له‌ چوار شه‌مەی ڕابردووه‌وه‌، زۆرێک له‌ شاره‌کانی سوودان بوونه‌تە شانۆی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی سوودانییه‌کان، تا ئه‌وه‌ی که‌ پایته‌ختی وڵاته‌که‌ “خه‌رتووم”یشی گرته‌وه‌. ده‌ستپێکی ناڕه‌زایه‌تییه‌ هه‌نووکه‌ییه‌کان له‌ شاری ئه‌تباره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی باکوری سوودانه‌وه‌ بوو له‌لایه‌ن‌ دانیشتووانی شاره‌که‌ و خوێندکارانی خوێندنگه‌ ئاماده‌ییه‌کانه‌وه‌ به‌هۆی دووقاتبوونه‌وه‌ی نرخی خواردنی به‌یانیان و سێ قاتبوونه‌وه‌ی نرخی نان بۆ سێ جونه‌ی، که‌ له‌لایه‌ن نانه‌واخانه‌کانه‌وه‌‌ ئه‌و نرخه‌ ڕاگەیەنرا‌‌گۆڕه‌پانی جاکسۆن له‌ پایته‌خت ...

زیاتر »

ناڕەزایەتییە جەماوەریەکانی بەسرەهەنگاوێک بۆ پێشەوە/ئەڵتەرناتیڤی سۆشیالیستی



      ناڕەزایەتییە جەماوەریەکانی بەسرەهەنگاوێک بۆ پێشەوە/ئەڵتەرناتیڤی سۆشیالیستی حکومەت و پەرلەمانی عێراق کە نوێنەری حزبە دینی و قەومیە بۆرژوازییەکانە بە کورد و عەرەبەوە، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئەوەی سەلماندووە کە نەک خەریکی دزین و بەتاڵانبردن و برسیکردن و بێبەریکردنی خەڵکی تەواوی عێراقە لە لانی کەمی ژیان، بەڵکوو هیچ سنورێکی نەهێشتووەتەوە لە دژایەتی کردنی کرێکاران و بێبەشکراوان و پارچەپارچەکردنی ...

زیاتر »

لە پێشوازی یەکی ئایاردا ئەڵتەرناتیڤی سۆشیالیستی



چینی کرێکار لە سەراسەری جیهاندا لە خۆئامادەکردندایە بۆ پێشوازیکردنی یەکی ئایار، ڕٶژی هاوپشتی نێونەتەوەیی چینی کرێکار. ئەم ڕۆژە کە بەرجەستەیی پەیامی چینی کرێکار و بێبەشانە لە پێناو کۆتایهێنان بە نیزامی چەوسێنەرانە و جیاوازی چینایەتی کە لە نیزامی سەرمایەداریدا بەرجەستە بووەتەوە. ئەو پەیامی ڕزگاریخوازانەی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتییە و  بڵندکەرەوەی پرسی هیواڕزگاریبەخشەکانی مرۆڤە … بۆرژوازی و نەزمە سیاسییەکانی و دەزگا سەرکوتگەر و دامەزراوەکانی ...

زیاتر »